بەنداوی گۆمەسپان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بەنداوی بەستۆرەەوە ڕەوانە کراوە)
بەنداوی گۆمەسپان
بەنداوی گۆمەسپان is located in ھەرێمی کوردستان
بەنداوی گۆمەسپان
بەنداوی گۆمەسپان is located in عێراق
بەنداوی گۆمەسپان
بەنداوی گۆمەسپان is located in ئاسیا
بەنداوی گۆمەسپان
ھەڵکەوتەی بەنداوی گۆمەسپان
وڵاتعێراق
ھەرێمی کوردستان
شوێندەربەندی گۆمەسپان, پارێزگای ھەولێر
پۆتان36°16′56″N 44°20′10″E / 36.28222°N 44.33611°E / 36.28222; 44.33611پۆتانەکان: 36°16′56″N 44°20′10″E / 36.28222°N 44.33611°E / 36.28222; 44.33611
مەبەستسەرچاوەی ئاو
ڕەوشلە ژێر کاردایە
دەستپێکردنی سازکردن٢٠٠٠
ڕێکەوتی کردنەوە٢٠٢٣
خەرجی سازکردن٨٥٬٥$ ملیۆن
بەنداو و ساڕێژگە
جۆری بەنداوخاکی, کۆنکرێت
Impoundsڕووباری بەستۆرە
بەرزایی٨٥ m (٢٧٩ پێ)
درێژی٥٧٧ m (١٬٨٩٣ پێ)
Elevation at crest٨٧٤ م
پانایی (پۆپنە)١٠ م
قەبارەی بەنداو١٢٢٣٠٠٠م٣
دەفرایەتیی ساڕێژگە٣١٣م٣
ھەماری ئاو
سەرجەمی دەفرایەتی٢١٥٬٠٠٠٬٠٠٠ m3 (١٧٤٬٠٠٠ acre·ft)
Normal elevation٨٦٨٬٥ م
وێستگەی وزە
ڕێکەوتی ڕاسپاردن٢٠١٨.
جۆرئاساییە
تورباینەکان٢ x ١٬٢مگ
دەفرایەتیی دامەزراو٢٬٤مگ

بەنداوی گۆمەسپان بەنداوێکی خاکییە کە ئێستا لەسەر ڕووباری بەستۆرە لە دەربەندی گۆمەسپان لە نزیک گۆمەسپان لە پارێزگای ھەولێر لە عێراق دروست دەکرێت. دەکەوێتە نزیکەی ٣٠ کم (١٩ میل) باکووری ڕۆژھەڵاتی ھەولێر.[١][٢]

ئامانجی سەرەکی بەنداوەکە دابینکردنی ئاوە بۆ ئاودێری بەڵام پشتگیری لە وێستگەیەکی بچووکی کارەبای ئاوی 2.4 مێگاوات دەکات. پێشبینی دەکرێت ٤ ھەزار ھێکتار (٩٩٠٠ دۆنم) ئاودێری بکات. دروستکردنی بەنداوی کۆنکرێتی بە بەرزی ٨٥ م (٢٧٩ پێ) لە ساڵی ٢٠١٣ دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٣ تەواو بێت.[٣][٤]

سوودەکانی[دەستکاری]

سوودە گرنگەکانی بەنداوەکە، جگە لە پاراستنی سامانی ئاو، بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووریی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەبێت، کە بە ھۆیەوە سامانی ماسی بەرەوپێشتر دەبات؛ ئەمەش وا دەکات بەرھەمی ماسیی ناوخۆیی زیاتر بێت و زیادەکەشی بنێردرێتە دەرەوە.

لە ڕوویەکی دیکەوە، کەرتی گەشتیاری لەو ناوچانەی بەنداوەکەی لێ دروست دەکرێت دەبووژێتەوە، ئەمەش سوودی زۆری بۆ جوانترکردنی ناوچەکە دەبێت و دەبێتە ھۆی سەرنجڕاکێشانی گەشتیاران و قازانج بۆ دانیشتووانی ناوچەکە.

ڕەھەندێکی دیکەی پرۆژەکە، پاراستنی خەڵکە لە کاریگەرییەکانی لافاو، لەبەرئەوەی لە دوورخستنەوەی مەترسیی ڕوودانی لافاو و زیانگەیاندن بە گوند و شارەدێ و شارۆچکەکانی دەوروبەری کاریگەریی دەبێت.[٥]


ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]