بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بێگەرد تاڵەبانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بێگەرد دڵشاد شوکروڵڵا تاڵەبانی (لەدایکبووی ١٩٧٨). لەوەتەی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو.[١] بێگەرد بەرلەوەی ببێتە وەزیر، لە خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بوو لەساڵی ٢٠١٧ ھەروەھا لەھەمان خوولدا لەماوەی ٢٠١٣-٢٠١٧ ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی فریاکسیۆنی یەکێتی بووە. بێگەرد بڕواننامەی بەکالۆریۆسی ھەیە لە بایۆلۆجی.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ یەکێتی ناوی کاندیدەکانی خۆی رادەستی راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت کرد ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، لە ڕۆژی ١٤ی تەمووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ پڕۆفایلی بێگەرد تاڵەبانی ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ٢٥ی تەمموزی ٢٠١٩ ھێنراوە.