ئەنوەر زۆراب
ئەنوەر زۆراب ناسراو بە وەستا ئەنوەر (١٩٤٩ لە کەرکووک - ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦ لە ئەبوو غرێب) لە ڕێبەران و کەسایەتیە سیاسییەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوو.
ژیان[دەستکاری]
ئەنوەر زۆراب لە ساڵی ١٩٤٩ لە کەرکووکدا لە دایک بوو. ئەو ئەندامی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لە ناوچەی بەغدا بوو. لە ڕۆژی ١١ی تەممووزی ١٩٧٦ حوکمی لەسێدارەدانی لەسەردا درا و لە ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦ لەگەڵ شەھاب شێخ نووری و جەعفەر عەبدولواحید لە زیندانی ئەبوو غرێب لە سێدارە درا.[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ عەبدولڕەحمان عومەر, سەروەر (٢٠١١). مێژووی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ١٩٧٥-١٩٧٦ (دامەزراندن و دەستپێکردنەوەی شۆڕش) (PDF) (دووەم ed.). ھەولێر: چاپخانەی ھێڤی. p. ١٤٠. Retrieved 26ی Aprilی 2021.
{{cite book}}
: Check date values in:|accessdate=
(help)