دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٥٤٬٨١٨ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
دەرگا کراوەکە (بە ئینگلیزی: The Open Door) دووەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بۆ یەکەم جار لە پۆڵەندا لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە، لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە، و دواتریش لە زیاتر لە ٢٠ وڵات بڵاوکرایەوە لە جیھاندا. ڕۆژی بڵاوکردنەوەکە، کە بە ڕەسەنی ئازاری ٢٠٠٦ بوو، گۆڕدرا لەبەرئەوەی گیتارژەن تێری باڵسامۆ توشی سەکتەی مێشک ببوو، لەدەستدانی بەڕێوەبەرەکەی پێشوویان ھەروەھا جیابوونەوەی ھەردوو ئەندامی پێشوو ویڵ بۆید و بێن موودی لە گرووپەکە. ئەلبومەکە نیشانەی دەستپێکێکی نوێیە بۆ گرووپەکە، ھەروەھا مۆسیقای نوێ کراوەتە ئەلبومەکەوە وەک گۆتیک ڕۆک، سیمفۆنیک ڕۆک و پاپ و ھەروەھا بەکارھێنانی کۆرۆس و گۆرانیوتنی ئۆپێراتیکی لە ھەندێک لە گۆرانییەکاندا (وەک لەکریمۆسا) نووسینەوەی ئەلبومەکە زیاتر لە ١٨ مانگی پێچووە؛ زۆربەی گۆرانییەکان نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆن، و ھەروەھا دەرھێنراون لەلایەن دەیڤ فۆرتمن.
ئەلبومەکە بەگشتی پێداچوونەوەی باشی وەرگرتووە کە دەستخۆشیان ڕادەگیاند بۆ نووسینەوەی گۆرانییەکان و ھەروەھا ژەنینی ئامێرەکان لەگەڵ دەنگی لی، و ھەندێکیش ڕەخنەیان لێگرت بەھۆی گۆڕانی دەنگی گرووپەکە و دژی ئەلبومەکە وەستان بەھۆی جیاوازییەوە لەگەڵ یەکەمین ئەلبومی دەرکەوتنیان بەناوی کەوتوو. ئەلبومەکە کاندید کرا لە ٥٠ھەمین خەڵاتەکانی گرامی بۆ باشترین پەخشی ھاردڕۆک بۆ تراکی ئەلبومەکەیان قوربانیی شیرین. دەرگا کراوەکە ژمارە یەکی بەدەستھێنا لە بیلبۆرد ٢٠٠ بە زیاتر لە ٤٤٧٫٠٠٠ فرۆشەوە لە یەکەم ھەفتەی دەرچوونیدا. ئەلبومەکە پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا لە ئوسترالیا، ئەورووپا، ئەڵمانیا، یۆنان لەگەڵ سویتزەرلاند؛ و مایەوە لە بیلبۆرد ٥ لە زیاتر لە ٥٠ وڵات. ئەلبومەکە بڕوانامەی پلاتینی پێبەخشرا لەلایەن (پیشەسازی تۆمارکردنی کۆمەڵەی ئەمریکا) دوای مانگێک لە دەرچوونی، لەوکاتەوە زیاتر لە ٥ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە و لە زیاتر لە ٥٠ مارکێتی جیھانی بڕوانامەی پێ بەخشراوە.
کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت بە دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە وەک یەکەمین تاکەگۆرانی ئەلبومەکە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦؛ وەک تاکێکی سیدی بڵاوکرایەوە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٦. گۆرانییەکە ژمارە ١٠ی بیلبۆرد ھۆت ١٠٠ی بەرکەوت و لە ٢٠ چارتی تری ناوخۆییش مایەوە. لیتیۆم وەک دووەم تاکی ئەلبومەکە بڵاوکرایەوە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧، و قوربانیی شیرینیش وەک سێھەم تاک لە ٥ی ئایاری ٢٠٠٧، گود ئینەفیش وەک چوارەم تاک بڵاوکرایەوە، بەڵام شکستی ھێنا لە سەرکەوتن بەسەر ھیچ کامێک لە چارتەکاندا. دەرگا کراوەکە لە دوو گەشتدا سپۆنسەری کراوە، گەشتی دەرگا کراوەکە و دواتر گەشتی ئێڤەنێسێنس.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٣ی نیسان – لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە سووریا، ئێران ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل دەستپێکرد.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆری خاوەن خەڵاتی نۆبێل پیتەر ھیگز (لە وێنەکەدا) لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١ی نیسان – باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بەر ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل کەوت و بەھۆیەوە ١٦ کەس کوژران، لە نێویاندا ئەفسەر و سەرباز و خەڵکی مەدەنی ھەبوون.
- ٣١ی ئازار – پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان لە ھەڵبژاردنی ناوچەییی باکووری کوردستان و تورکیا توانی ٥.٧٠٪ی دەنگەکان بەدەست بھێنێت و شارەوانیی ٣ گەورەشار و ٨٢ ناوچە مسۆگەر بکات.
- ٢٦ی ئازار – پردی فرانسیس سکۆت کی لە شاری بالتیمۆری ئەمریکا داڕما دوای ئەوەی لەلایەن کەشتییەکی سینگاپوور پێکدادرا.
- ٢٢ی ئازار – لە ھێرشێکی تیرۆریستیدا لە کراسنۆگۆرسکی ڕووسیا، لانیکەم ١٤٠ کوژران و ٣٦٠ کەسیش بریندار بوون.
- لەساڵی ١٩٢٥ دا ، دهوڵهتی توركیا لهشاری بدلیس لە باكوری كوردستان، چوار لهو سهركردانهی لهسێدارهدا، كه لهشۆڕشی باكوری كوردستان دا لهدژی سوپای توركیا، ڕۆڵی بهرچاویان بینیبوو.
- لەساڵی ١٩٥٣ دا ،خاتوو حەپسەخانی نەقیب لهشاری سلێمانی و بهنهخۆشی كۆچی دوایی كردووه.
- لەساڵی ٢٠٠٢ دا ، یهكهم ژمارهی گۆڤاری ڕۆشنایی له ههرێمی كوردستان بڵاوكرایهوه
- … کە کوردانی ئەڵمانیا ژمارەیان زیاتر لە یەک ملیۆن کەسە و وەکوو گەورەترین دانیشتووانی کورد لە دەرەوەی کوردستان دادەنرێن؟