یەزد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەزد
یزد
لە سەرەوە بەڕەو خوار، لە چەپەوە بەڕەو ڕاست: گۆمەزی مزگەوتی گەورەی یەزد، ئایرگای زەردەشتییەکان، باخی دەوڵەت ئاباد، گۆڕەپانی مارکار، مزگەوتی گەورەی یەزد، مەزارگەی سەید ڕۆکنەددین، ماڵی مەلەک زادە.
یەزد is located in ئێران
یەزد
یەزد
پۆتانەکان: 31°53′50″N 54°22′4″E / 31.89722°N 54.36778°E / 31.89722; 54.36778پۆتانەکان: 31°53′50″N 54°22′4″E / 31.89722°N 54.36778°E / 31.89722; 54.36778
وڵات ئێران
پارێزگایەزد
شارستانیەزد
ناوچەناوەندی
دەسەڵات
 • شارەوانمەھدی جەمالینەژاد[١]
 • سەرۆکی لێژنەی شارغوڵامعەلی سفید
بەرزایی
١٢١٦ مەتر (٣٬٩٩٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٦)
 • شاری
٥٢٩٬٦٧٣[٢]
سەرناوی دانیشتوویەزدی
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (IRST)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (IRDT)
کۆدی تەلەفۆن٠٣٥
ClimateBWh
وێبگەyazd.ir
Official nameشاری مێژووییی یەزد
جۆرCultural
پێوەرiii, v
ھەڵبژێردراو (فەرمی)٢٠١٧ (41st session)
سەرچاوەی ژ.1544
State PartyIran
RegionAsia and the Pacific

یەزد (بە فارسی: یزد) یەکێک لە شارەکانی ئێران و ناوەندی پارێزگای یەزدە. شاری یەزد لە دووری ٢٧٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری ئەسفەھان داکەوتووە. لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦دا دانیشتووانی شاری یەزد ٥٢٩٬٦٧٣ کەس بوون. یەزد ئێستاکە ١٥یەمین شاری گەورەی ئێرانە. شاری مێژووییی یەزد لە لایەن یوونێسکۆەوە وەکوو میراتی جیھانی ناسراوەتەوە.

شاری یەزد بە ھۆی چەندین سەدە سازگاری لەگەڵ سرۆشتی بیابانی کە چوار دەوری لێ گرتووە، خاوەنی نموونەکانێکی بێ وێنە لە نژیاروانیی ئێرانییە. یەزد بە ھۆی ھەبوونی نموونەکانێکی بەرچاو لە بابوێر بە شاری بابوێرەکان ناو دەبرێت. یەزد ھەروەھا بە ھۆی ئایرگاکانی زەردەشتییەکان، ئاوئەمبارەکان، کارێزەکان، بەفرەچاڵەکان، دەستپێشە ئێرانییەکان، تورمەچنی، ئاوریشمچنی، شیرینیی پەشمەک و ھەروەھا شیرینیخانەکانی پڕپێشینە ناسراوەتەوە. شاری یەزد ھەروەھا بە ھۆی دووچەرخەسوارانی و ھەبوونی زۆرترین ژماری دووچەرخە بۆ ھەر کەس لە ئێران، بە شاری دووچەرخەکان ناسراوەتەوە. گوزارشت کراوە کە چاندی دووچەرخەسواری لە شاری یەزد لە سەدەی ڕابردوو لە لایەن گەشتیارانی ئەورووپایی لە ناو شارەکە باب بووە.

زۆربەی خەڵکی شاری یەزد سەر بە ئایینی شێعەن و بە زمانی فارسی و زاری یەزدی دەئاخێوێنن کە لەگەڵ فارسیی تاران و فارسیی فەرمی جیاوازیی ھەیە. جەماوەرێک لە زەردەشتییەکان لە یەزددا دەژێن کە بە زمانی گەڤروونی دەئاخێوێنن. جگە لە ئەمانە، جەماوەرێکیش لە پەیرەوانی بەھایی و یەھوودی لە شاری یەزددا دەژێت.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "شارەوانی یەزد" [شارەوان] (بە فارسی). شارەوانیی یەزد. Archived from the original on 19ی Novemberی 2018. Retrieved 28ی Augustی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help) ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ناوەندی ئاماری ئێران: سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦؛ سەردان لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٩.