یۆست گیپێرت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یۆست گیپێرت

یۆست گیپێرت (خوێندنەوەی ئالمانی: [joːst gɪpʰɐt]؛ لە دایک بووی ١٢ی ئازار ١٩٥٦ لە شاری وینز-نیدروینیگرن کە ئێستا بە ناوی ھاتینگینە، ئاڵمانیا) زمان‌ناسێکی ئالمانیە، قەفقازناس، نوسەر و مامۆستای زمان‌ناسی تەتبیقی لە ئەنیستیتۆی زمان‌ناسی تەجروبی زانکۆی گۆتەی فرانکفۆرتە.[١]

مێژووی چالاکی[دەستکاری]

Bernard Outtier, Jost Gippert, Winfried Boeder

لە ساڵی ١٩٧٢، گیپێرت لە قوتابخانەی لایبنیزی شاری ئێسێنی ئالمان خویندنی سەرەتایی تەواو کرد. بەینی سالەکانی ١٩٧٢ ھەتاکونێ ١٩٧٧ لە زانکۆی ماربورگ دەرسی زمان‌ناسی تەتبیقی، ھیندناسی، خویندنی ژاپۆنی و چینی تەواو کردو دوکتورای لە ساڵی ١٩٧٧دا لە زانکۆی ئازادی بەرڵین لەسەر دوروست بونی مەسدەری نەحوی لە زمانەکانی ھیندوئوروپایی وەرگرت. لە کاتەکانی ١٩٧٧ ھەتاکونێ ١٩٩٠، لە زانکۆکانی بەرڵین، ڤیێناوەسالزبورگ مامۆستای کاتی وپسپۆر بووە، دوایی ئەو ماوەیە لە زانکۆی بامبێرگ بە تیزی دوکتورای لەسەر ووشە وەرگیراوەکانی ئێرانی لە نێو ئەرمەنیو گورجی مامۆستای کاتی تایبەتی وەرگرت. لە کاتی ١٩٩٤، گیپێرت لە زانکۆی گۆتەی ئالمان زمان‌ناسی تەبیقی دەرسدا. ئەو بەشێک لە ئەندامانی ئاکادیمیای زانیستی گیلاتی (گورجستان) لە کاتی ١٩٩٦ بو وە ھەروەھا دیپارتمانی "زمان" لە ئاکادمی زانیستی و مرۆڤ‌ناسی بەرڵین برانددربورگ بو لە کاتی ٢٠٠٧ دا بو. لە کاتی ١٩٩٧ ئەو مامۆستای ئیفتیخاری [زانکۆی ئوربیلیانی سەبا سولخان] لە تبلیس گورجستان بو وە لە ساڵی ٢٠٠٩ دوکتورای ئیفتیخاری لە زانکۆی ئیوانی یاواخیشویلی لە تبلیس وە لە ٢٠١٣ دوکتورای ئیفتیخاری لە زانکۆی شوتا روستاویلی باتومی گورجستانی وەرگرت. کاتێک کە گیپێرت بو بە پروفیسوری زمان‌ناسی تەتبیقی، زوربەی پسپۆریەکانی لەسەر زمانەکانی ھیندوئورووپی وە میژوو ریشەناسی ئەو زمانانە بو. جیگە لەوە ئەو لەسەر رەدەناسی زمان‌ناسی وە بەتایبەت لەسەر زمانەکانی قەفقاز. بە سپاس لە تیشکوشینیەکانی بو پرۆژە کانی لەسەر زمانەکانی قەفقاز، زورێک لە پرۆژە کانی نیوان‌دەولەتەکان لەو ولاتە کراونو ئەو سەرپەرەستو بەریوبەر بوە تێیاندا. پسپۆریەکانی زورتر لەسەر زمان‌ناسی مێژوویی، رەدەناسی زمان‌ناسی، دادەی نوسراوی جیاوازی زور، سەبتو زەبتی چەند شێوازی زمان و لێکولینەوەی نوسراوەکانی ئیلێکترۆنیکی بوە.

یۆست گیپێرت ساڵی ٢٠١٣ زانکۆی باتومی

مرۆڤ‌ناسی دیجیتال[دەستکاری]

پسپۆری پالیمپسێتی کێوی سینا

تیتۆس، ئارامزی، جی‌ئین‌سی و لوڤۆ[دەستکاری]

گیپێرت بەدیھێنەرو بەرێوبەری پرۆژە ی تیتۆسە (قاموسی مەتنەکانی ھیندوژێرمەنی وە کوتراوەکان).[٢] ئامانج لەوە، لە کاتی ١٩٨٧ کە وەدی ھاتوە، دیجیتال کردنی تەواوی مەتنەکانی کە لە زمانەکانی ھیندوئوروپایی و زمانەکانی جیران زەبت کراون. لە ١٩٩٩، ئەو دەستی بە پرۆژە ی ئارامزی (زمانەکانو کولتوری قەفقاز: سەبتی ئیلیکترۆنیک) کرد.[٣] ئەو پرۆژە یە ئامانجی خرکردنەوەی بەلگەکانی زمانی قەفقاز بو. ئەو پرۆژە یە، ئیشێکی گەورەتری بەدواداھات بە ناوی پرۆژە‌ی بناغەی نەتەوەیی گورجیستان (جی‌ئین‌سی). لە ٢٠١٠، گیپێرت سەروکی پرۆژەی "مرۆڤ‌ناسی دیجیتالی لە ئێیالەتی ھێسێن: تێکخستنەوەی تێکوشینو لێکولینەوەی نوسراوەیێکی زوری بلاو بووە" بو کە بەشێک لە "ھێرشی فیدیرال بەسەر پەروەردەکردنی بالای زانیستی و ئابوری" (پرۆژەی لوڤۆ). ئەو مەرکەزە بەینی زانکۆی گۆتەی فرانکفورت وە زانکۆی فەننی دارمشتات بو وە پشتگیری موزەی فرانکفورتیشی ھەبو.

بەرڵین لێکولینەوەی نوسراوەکانی ئیلیکترۆنیکی[دەستکاری]

لە کاتی ١٩٩٠، گیپێرت رووی لە نوسراوەکانی روژھەلاتی ئاسیا و ناوەندی کرد و پروژانیکی بەو ئامانجەی کە ئەوانیش دیجیتالی کە کرد وەکو نوسراوەکانی توخاری مەجموعەی تورفانی بەرڵین. جگە لەوە ئەو پروژ ێکیشی لەسەر ویرایەشی نوسراوەکانی پالیمپسیتی قەفقاز-ئالبانی لەسەر کێوی سینای کرد. لە ٢٠٠٩ ئەو پسپۆری گروپی بەرڵین لێکولینەوەی "کولتورەکانی نوسراوە" لە زانکۆی ھامبورگ بە سەر برد. لە کاتی ھاوینی ٢٠١٣، دوبارە لە زانکۆی ھامبورگ ئیشی پسپۆری بە جێ ھێناوە بە نێو ھەوالی کارپیرت پیترا وە بەشداری خرکردنەوەی "قاموسی کولتورەکانی نوسراو" کردو پەرتوکیکی "خوێندنی تەتبیقی نوسراوەکانی شەرق‌ناسی" بلاو کردەوە.

پسپۆریەکان[دەستکاری]

پرۆژە ھەڵبژاردراوەکان[دەستکاری]

  • ١٩٩٥-١٩٩٨: ئەویستا وە ریگوادا: لیکولینەوەی ئیلیکترونیکی (١١٧٫٩٠٠ یورو، (بونیادی لیکولینە ی ئالمان))
  • ١٩٩٥-١٩٩٩: شێوازی کار لە زمانی گورجیستانی (INTAS)
  • ١٩٩٩-٢٠٠٢: کولتورو زمانەکانی قەفقاز: خرکردنەوەی ئیلیکترونیکی، بونیادی فۆلکسڤاگن)
  • لە ٢٠٠٠: قوتابخانەی خوێندنی بالا "ئەنواعی ڕستە: جۆراوجۆری وە لێکدانەوە" (بونیادی لیکولینە ی ئالمان)
  • ٢٠٠٢-٢٠٠٦: زمانەکانی لە مترسی داری قەفقاز لە گورجیستان، (١٦٧٫٨٠٠ یورو بونیادی فۆلکسڤاگن)
  • ٢٠٠٣-٢٠٠٧: نوسراوەکانی پالیمپسێست لە پارێزگاکانی گورجیستان (بونیادی فۆلکسڤاگن)
  • ٢٠٠٥-٢٠٠٩: ئینجیلی گورجیستانی (INTAS)
  • ٢٠٠٥-٢٠٠٧: وەزعیەتی زمان‌ناسی لە گورجیستانی ئەورۆدا (١٨٩٫٠٠٠ یورو بونیادی فۆلکسڤاگن گورجیستان)[٤]
  • ٢٠٠٨-٢٠١٤: سەرچاوەی پەیکە رەی دادەی ئالمانی کۆن (٢٤٠٫٠٠٠ یورو (بونیادی لیکولینە ی ئالمان)
  • لە ٢٠٠٨: بناغەی سە رچاوەکانی زمانی ئالمانی (BMBF)
  • ٢٠٠٩: پروژەی خرکردنەوەی زمانی ئاخە (٤٠٠٫٠٠٠ یوروبونیادی فۆلکسڤاگن)
  • لە ٢٠٠٩: رێلیش (٩٦٫٠٠٠ یورو (بونیادی لیکولینە ی ئالمان/NEH)
  • لە ٢٠٠٩: نوسراوەکانی پالیمپسێستی گورجیستانی بونیادی فۆلکسڤاگن
  • ٢٠١٠: پەیکەرەی قەفقازناسی (٤٩٫٦٠٠ دلاری ئامریکا گووگڵ)
  • لە ٢٠١١: بەشی لێکۆلینەوەی لوڤۆ "مرۆڤ‌ناسی دیجیتال" (٣٫٧٩٢٫٠٠٠ یورو HMWK)
  • لە ٢٠١١: پرۆژەی خرکردنەوەی زمانی خینالووگ (٢٩٩٫٦٠٠ یورو بونیادی فۆلکسڤاگن)
  • لە ٢٠١١: ڕستەی موسولی لە رووانگەی رەدەناسیدا(بونیادی لیکولینە ی ئالمان))
  • لە ٢٠١٢: دادەکانی نەتەوەیی گورجیستانی (٣٩٠٫٤٠٠ یورو بونیادی فۆلکسڤاگن)

چاپەمەنیە ھەڵبژاردراوەکان[دەستکاری]

  • ١٩٧٧: دەستووری سازبوونی مەسدەری لە زمانە کانی ھیندوو ئورووپاییدا. ڕووتەختی ٣٦٠، فرانکفۆرت، بێرن، لاس ڤێگاس: لانگ ١٩٧٨. تێزی دوکتوری.
  • ١٩٩٠: ئێران ناسی ئە رمە نی-ئیبریکا. لێکۆڵینە وە ی ووشە کانی وە رگیراوی ئێرانی لە نێو ئە رمە نیو گورجی دا. ڕووتەختە کانی ٤٥ ١+٣٨٩، ڤیە ن: زانستگای عولومی ئوتریش. ١٩٩٣. تێزی سە رە تایی.
  • ٢٠٠٧: یۆست گیپێرت/ زوراب ساریوێلادزێ/ لامارا کایاییا: کۆدی ویندووبۆنێنسیزی پالیمپسێستی گورجی کۆن، گورجی ناسی ٢، ویراستار یۆست گیپێرت لە گە ڵ زوراب ساریوێلادزێ وە لامارا کایاییا. ڕووتەختی ٣٦٨. تنرھاوت: برێپۆلز ٢٠٠٧.
  • ٢٠٠٨: یۆست گیپێرت/ وۆلڤگانگ شولز/ زازا ئە لێکسیزدا/ ماھێ ژین پییێرێ: پالیمپسێستی ئالبانی قە فقازی کێوی سینا، ژمارە ی ٢، ڕووتەختی ٥٣٠. تنرھاوت: برێپۆلز ٢٠٠٩.
  • ٢٠١٠: یۆست گیپێرت/ وۆلڤگانگ شولز/ زازا ئە لێکسیزدا/ ماھێ ژین پییێرێ: پالیمپسێستی ئالبانی قە فقازی کێوی سینا، ژمارە ی ٣، ڕووتەختی ٢٢٠. تنرھاوت: برێپۆلز ٢٠١٠.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Lectures held by Gippert at the University of Frankfurt ٢ی ئازار ٢٠١٦
  2. ^ The TITUS Project ٢ی ئازار ٢٠١٦
  3. ^ The ARMAZI Project ٨ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ٢ی ئازار ٢٠١٦
  4. ^ Die Sprachliche Situation im gegenwärtigen Georgien (زمانی ئاڵمانی) ٢٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ٢ی ئازار ٢٠١٦

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

پۆل:ئاڵمانی