یاری کۆتاییی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٢
بەشێکە لەخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢١-٢٠٢٢
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتفەڕەنسا
دابەشکاریی کارگێڕیSaint-Denis
جێStade de France
پاشکۆیاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢١
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٣
کاتی ڕوودان٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢
سەردەم2021-2022 one-year-period
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول، یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
براوەیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
ناوبژیوانClément Turpin
ھاشتاگUCLfinal، ChampionsLeagueFinal

یاری کۆتایی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ی وەرزی٢٠٢١–٢٢، ٦٧مین یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا بوو کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو، ھەروەھا ٣٠ھەمین وەرز بوو لەو کاتەوەی ناوەکەی لە جامی یانەکانی ئەورووپا گۆڕدرا بۆ جامی یوفای خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. لە یاریگای فەرەنسا لە سان دێنیس لە فەرەنسا لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ لە نێوان یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئەنجامدرا. ئەوە سێیەم جار بوو ھەردوو یانە لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەیەکبگەن، دوای ساڵانی ١٩٨١ و ٢٠١٨، سێیەم یاری کۆتایی خولەکە بوو کە لە فەڕەنسا بەڕێوەچوو ، دوای یارییەکانی کۆتایی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٦، ھەروەھا یەکەمجار بوو ھەمان دوو یانە لە سێ یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی یەکترببنەوە.[١]

ئەمە یەکەم یاریی کۆتایی بوو کەبەئامادەبوونی ھاندەران لە دوای یاری کۆتایی ٢٠١٩ەوە ئەنجامدرا، چونکە دوو یاری کۆتایی خولی پێشوو بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ەوە بەبێ ئامادەبوونی ھاندەر یاخود بەڕێژەیەکی کەم لە بەشداری ھاندەران بەڕێوەچوون.[٢] لە سەرەتادا بڕیار بوو یاری کۆتایی لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا لە شاری میونشنی ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت بەڵام لەوێ ئەنجام نەدرا بەھۆی میوانداری کردنی یاریگاکە لە ساڵی ٢٠٢٠، بۆیە یاری کۆتایی ٢٠٢٢ درا بە یاریگای کرێستۆڤسکی لە سەنت پیتەرزبورگ لە ڕووسیا، پاشان بەھۆی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا لە ٢٤ی شوبات، یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەستەی بەڕێوەبەری بانگھێشت کرد،[٣] کە چاوەڕوان دەکرا بە فەرمی یارییەکە لە ڕووسیا بکێشێتە دەرەوە. دوای ڕۆژێک ڕاگەیەندرا کە یاری کۆتایی دەچێتە وڵاتی فەرەنسا لە یاریگای سانت دێنیس کە دەکەوێتە باکووری پاریس.[٤]

لە یارییەکەدا ڕیاڵ مەدرید بە گۆڵێکی ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولەکی ٥٩یەمیندا بە ئەنجامی ١ - ٠ یارییەکەی بردەوە و ١٤ھەمین نازناویان بەدەستھێنا ، کە ژمارەی پێوانەیی بوو، ھەروەھا پێنجەمین نازناوی لە ماوەی نۆ ساڵدا بەدەستی ھێنا. وەک براوەی چامپیۆنزلیگی وەرزی ٢٠٢١–٢.٢٢، ڕیاڵ مەدرید مافی ئەوەی بەدەستھێنا بەرامبەر براوەی خولی خوولی ئەوروپی ٢٠٢١–٢٠٢٢، ئینتڕاخت فرانکفۆڕت، لە جامی سووپەری ئەوروپی ٢٠٢٢ ڕووبەڕووی یەکبنەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ UEFA.com (2022-05-28). "Liverpool vs Real Madrid Champions League final match facts: Previous meetings, pedigree, links and trivia, latest news". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-31.
  2. ^ Smith, Rory (2020-08-23). "Bayern Munich Wins Champions League, a Victory for Tradition and Team". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2022-05-31.
  3. ^ "Uefa to move Champions League final". BBC Sport (بە ئینگلیزی). 2022-02-24. Retrieved 2022-05-31.
  4. ^ "UEFA moves Champions League final to Stade de France". amp.dw.com. Retrieved 2022-05-31.