ھێلین ھەنت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێلین ھەنت
بە ئینگلیزی: Helen Hunt
لەدایکبوون (١٩٦٣-٠٦-١٥) ١٥ی حوزەیرانی ١٩٦٣ (تەمەن ٦٠ ساڵ)
شاری کولڤەر، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونHelen Elizabeth Hunt
باوکGordon Hunt
دایکJane Elizabeth Novis
ھاوسەرهانک ئازاریا
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Matthew Carnahan
منداڵMakena Lei Carnahan
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
شوێنی کارویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەستپێکی چالاکی١٩٧٨
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر

ھێلین ھەنت (لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٦٣) خانمەئەکتەری ئەمریکییە.[١] لەماوەی ژیانی ھونەریدا، چەند خەڵاتێکی بەدەست ھێناوە لەوانە، جارێک خەڵاتی ئۆسکار، ھەروەھا چوار جاریش خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم.

ھێلین لە ساڵی ١٩٧٣، بۆیەکەمینجار لە فیلمی Pioneer Woman دەرکەوت. لە ساڵانی ١٩٩٢، ١٩٩٩ و ٢٠١٩ بەھۆی بەشداریکردنی لە زنجیرەی کۆمێدی-سیتکەم، بەناوی شێتی تۆم (Mad About You)، ھێلین توانی سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترینن خانمەئەکتەری تەلەڤیزیۆن - میوزیکاڵ یان کۆمێدی بەدەستبھێنێت، ھەروەھا چوار خەڵاتی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ باشترین خانمەئەکتەری سەرەکی لە زنجیرەی کۆمێدی بەدەستھێنا.[٢]

ھەنت لە ساڵی ١٩٩٧، لە فیلمی As Good as It Gets بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر بەدەستھێنا.[٣] دواتر لە ساڵی ٢٠١٢، بەھۆی دەرکەوتنی لە فیلمی The Sessions پاڵێوراوکرا بۆ ھەمان خەڵات. لە ساڵی ٢٠٠٧، بۆیەکەمینجار فیلمێکی بەناونیشانی Then She Found Me دەرھێنا، دوای ئەوەش لە ساڵی ٢٠١٤، فیلمی Ride دەرھێنا.

لە ساڵی ١٩٩٤، ھێلین لەگەڵ ئەکتەر ھاننک ئازاریا ھاوسەرگیری کرد، بەڵام دوای ١٧ مانگ جیابوونەوە. لە ساڵی ٢٠٠١، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ بەرھەمھێنەر ماتیو کارناتان دروست کرد، لە ساڵی ٢٠٠٤ بەیەکەوە کچێکیان بوو، بەلام لە ئابی ٢٠١٧ جیابوونەوە.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Helen Hunt, award-winning film and television actress through the years". www.usatoday.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-15.
  2. ^ "Helen Hunt | Biography, Movies, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-15.
  3. ^ Hayes, Martha (2019-09-02). "Helen Hunt: 'An Oscar's not a big game-changer. It's not like your worries are over'". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2021-02-15.
  4. ^ "Helen Hunt mad about new baby girl". Today. May 21, 2004. Archived from the original on March 8, 2019. Retrieved March 7, 2019.