ھێرمان دێ کۆنینک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھێرمان دێ کۆنینک (بە ئینگلیزی: Herman de Coninck) (١٩٤٤–١٩٩٧) شاعیر و ڕۆژنامەنووسی بەلژیکییە.

ژیان[دەستکاری]

لە ٢١ شوباتی ١٩٤٤ لە مێچلەن شارێک لە بەلجیکا لە دایک‌بووە و لە ساڵی ١٩٩٧ لە لیسبۆن بە ھۆی جەڵتەی دڵ مردووە. لە بەشی زمانەکانی ژێرمەنی دا خوێندنی تەواو کردووە. چەند ساڵێک وانەی وتووەتەوە. کۆمەڵە شێعری «ئەوینی سازگار» پڕفرۆشترین کۆمەڵە شێعر بە زمانی ھۆڵەندی لە سەدەی بیستەم دایە. لەو وەک شاعیرێک یاد دەکەن کە نەتەوەکەی فێری شێعر خوێندنەوە کرد، شێعری ھێرمان دکۆنینێک سھھل و مومتەنیعە و بۆ وەرگێڕان دژوار. ھێرمان دکۆنینێک ڕەخنەگری بواری ئەدەبیش بووە و وتارگەلێکی سەبارەت بە شێعر و شێعری کەسانی تر نووسیوە.