ھیونگسیۆن دایوۆنگون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھیونگسیۆن دایوۆنگون (흥선대원군, 興宣大院君,لەدایکبووی ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٨٢٠ بۆ ٢٢ی شووباتی ١٨٩٨) ھەروەھا وەک دایوۆنگون (대원군, 大院君), گوکتایگۆنگ (국태공, 國太公، "ئارچەدووکی مەزن") یان بە شێوەیەکی فەرمی وەک ھیونگسیۆن ھیۆنی دایوۆن-وانگ (흥선헌의대원왕, 興宣獻懿大院王) ناسراوە، ھەروەھا لەلای دیبلۆماتکارە ڕۆژاواییەکان وەک شازادە گونگ ناسراوە.

دایوۆنگون بە مانای "شازادەی دادگای مەزن" دێت ئەم ناونیشانە بۆ باوکی فەرمانڕەواییە کاتێک باوک خۆی فەرمانڕەوایەتی ناکات، ئەمە ئەکرێت ھۆکاری ئەوە بێت چونکە کوڕەکەی خزمی خێزانی شاھانەیە.

ھاتنە سەر دەسەڵات[دەستکاری]

ھیونگسیۆن ھێزی زیاتر بوو کاتێک کوڕەکەی (یی میۆنگ-بوک) ھاتە بووە پاشا[١] لەکاتی ھاتنە سەر دەسەڵاتی چەندین پێداچوونەوە و چاکسازی ئەنجامدا لەوانە ھیوای گۆڕینی جۆسۆن بوو، بۆ جۆسۆنێکی باشتر بۆ خەڵکەکەی، و لەکارخستنی ئەو سیستەمی بەرێوەبەریەی کە پێشوو تر بۆ ماوەی چەن سەدەیەک بەردەوام بوو لەلایەن پاشاکانی پێشوو، وە ھەروەھاش کیم ئاندۆنگ[٢]

ھیونگسیۆنگ[بەستەری مردوو] دایوۆنگون وەک ڕاسپێردراوی شا

لە ١٨٦٤ کاتێک ھاتە سەر دەسەڵات، دایوۆنگون دەستی بە چاکسازییەکان کرد بە ئامانجی ئەوەی دەسەڵاتی بۆ حکومەتی ناوەندی بگەڕێنێتەوە و گەندەڵییەکان پەک بخات، بۆیە کەمپینێکی دژە گەندەڵی دروست کرد بەمەش کۆنتڕۆلی ھۆزە شاھانەکانی کرد و باجی خستە سەر خانەدانەکانی وڵات.[٣][٤] ھەرچۆنێک بێت ھەنێک لە چاکسازی و ھەوڵەکانی زۆر سەرکەوتوو نەبوون بۆی پاشا گۆجۆنگ کە دەچێتە تەمەنەوە داوای لێدەکات خانەنشین بێت، و دواتر ھەنێک لە چاکسازییەکانی پێچەوانە دەکاتەوە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Heungseon Daewongun". 한국사 사전 3 – 나라와 민족 · 기구와 단체 · 역사 인물.
  2. ^ ئ ا Kim, C.I. Eugene and Han-Kyo Kim. Korea and the Politics of Imperialism: 1876–1910. Berkeley and Los Angeles: University of California Press, 1967.
  3. ^ Choe Ching Young. The Rule of the Taewŏn’gun, 1864–1873: Restoration in Yi Korea. Cambridge, Mass.: East Asian Research Center, Harvard University, 1972.
  4. ^ Cumings, Bruce. Korea’s Place in the Sun: A Modern History. New York: W.W. Norton & Company, 2005.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  • میدیای پەیوەندیدار بە Heungseon Daewongun لە ویکیمیدیا کۆمنز