ھودا شەعراوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھودا شەعراوی
هدى شعراوي ede لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٣ی حوزەیرانی ١٨٧٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Minya (Khedivate of Egypt) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧، ١٩٤٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٦٨ ساڵ ژیاوە)
قاھیرە (شانشینی میسرلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، social activist، شاعیر، ڕۆژنامەوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Order of the Virtues (١٩٤٥) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
هودا شەعراوی

خاتوو نوور ھودا محەممەد سوڵتان' ناسراو بە ھودا شەعراوی (ماوەی ژیان: ٢٣ی حوزەیرانی ساڵی ١٨٧٩ لە سەعید میسر تاکوو ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧) لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەم و تاکو نیوەی سەدەی بیستەم لەدیارترین چالاکوانە میسریەکان بووە لە بوارەکانی سەربەخۆیی نیشتیمانی میسر و چالاکی ئافرەتان و فێمینیزم وە ئەو دامەزرێنەری یەکێتیی ژنانی میسرە. ھدی شعراوی کچی محمد سوڵتان باشای سەرۆکی ئەنجومەنی میسری یەکەم بووە لە سەردەمی الخدیوی توفیق، ھەر لە نێو خێزانەکەی وانەی زانستی خوێندووە و لەتەمەنی ١٣ ساڵیدا ھاوسەرگیری لەگەڵ علی شعراوی کوڕی مامی کردووە کە نزیکەی ٤٠ ساڵ لەخۆی گەورەتربووە، بەو مەرجەش ھاوسەرگیری لەگەڵ کردووە، ھاوسەرەکەی یەکەمی تەڵاق بدات، پاشان کچ و کوڕێکیان بووە بەناوی بوسەینە و محمد. ھدی شعراوی ساڵی ١٩٠٧ ڕێکخراوێکی بۆ چاودێری مناڵان دامەزراندووە، ساڵی ١٩٠٨ زانکۆی المصرییەی ڕازی کردووە بەوەی ھۆڵێک بۆ موحازەراتی ئافرەتان تەرخان بکەن، بەھۆی چالاکی سیاسی ھاوسەرەکەیەوە لە شۆڕشی ١٩١٩ بەشداری لە سەرکردایەتی خۆپیشاندانی ئافرەتەکان کردووە و لیژنەی وەفدی ناوەندی ئافرەتانی دامەزراندووە و سەرپەرشتیشی کردووە. ھدی شعراوی لە ساڵی ١٩٢١ کاتێک کە میسریەکان پێشوازیان لە سعد زغلول کردووە، داوایکردووە کچ لەتەمەنی ١٦ ساڵی بەخوارەوە بۆی نەبێت ھاوسەرگیریبکات بەھەمان شێوەش کوڕ بۆی نەبێت لە تەمەنی ١٨ ساڵی بەخوارەوە ھاوسەرگیری بکات، ھەروەھا ھەوڵی داوە جیابونەوەی ھاوسەرێتی تەنھا بەدەست پێاوەوە نەبێت و پاڵپشتی لە بەخوێنەوارکردن و لڕۆشبیرکردنی ئافرەتان کردووە. ھدی شعراوی ساڵی ١٩٢٣ یەکێتی ئافرەتانی میسری دامەزراندووە و تاکو ساڵی ١٩٤٧ سەرۆکایەتی ئەم یەکێتییەی کردووە و یەکێک بووە لە دامەزڕێنەرانی یەکێتی ئافرەتانی عەرەبی و لەساڵی ١٩٣٥ بۆتە سەرۆکی ئەم یەکێتییە و لەھەمان ساڵ بۆتە جێگری سەرۆکی لیژنەی یەکێتی ئافرەتانی جیھانی و بەشداری لە ژمارەیەک لە کۆنگرەکانی جیھان کردووە و دوو گۆڤاری بڵاوکردۆتەوە و چەندین جار لەلایان دەوڵەتی میسرەوە خەڵاتکراوە. ھدی شعراوی لە ١٢ دیسەمبەری ساڵی ١٩٤٧ لە قاھیرە کۆچی دوایی کردووە و وەکو ڕێزلێنانێک زۆربەی زۆری دامەزراوە و قوتابخانە و شەقامەکانی وڵاتی میسر بەناوی ئەوەوە ناو نراوە

سەرچاوە[دەستکاری]