گاری وێب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


گاری وێب (٣١ی ئوگەستی ١٩٥٥ - ١٠ی دیسەمبەری ٢٠٠٤) ڕۆژنامەوان و لێکۆڵەرەوەیەکی ئەمەریکی بوو.رۆژنامەنووس (گارى وێب) لە ساڵى 1996 توانى گەورەترین بازرگانى ماددەهۆشبەرەکان لەنێوان سی ئای ئەی و گروپە تووندرەوەکانى ولاتانى ئەمریکاى باشور ئاشکرا بکات و لە رۆژنامەى (سان خۆسیێ) بلاوى بکاتەوە، ئەم رووداوەش هەڵڵایەکى گەورەى لەنێو شەقامى ئەمریکادا درووست کردو سەرنجام دەست لەکارکێشانەوەى (جۆن دۆرچ)ى بەرێوەبەرى CIA لێکەوتەوە، دواى ئەم رووداوەش لەساڵى 1997 (گارى وێب) دەستى لەکارى رۆژنامەنووسى کێشایەوە، دواى 7 ساڵ و لە ساڵى 2004 لەنێو ماڵەکەى خۆى بەکوژراوى دۆزرایەوە کە دوو فیشەک بەر سەرى کەوتبوو، وە بە حاڵەتى خۆکوشتن تۆمارکرا... لەساڵی ٢٠١٤ فیلمێک لەسەر ژیانی گاری دەرهێنرا بەناوی (Kill The Mesenger)کە فیلمەکە پڕاوپڕ لە دیمەنى ڤیدیۆی راستەقینەو دانپێدانانى بەرپرسان و كارمه‌نده‌کانى سی ئای ئەی، وە بە ووردى باسى ئەو بازرگانیەى سی ئای ئەیدەکات لەگەڵ بازرگانانى مادەى هۆشبەر بەکرینى سەدان تەن لە مادەى هۆشبەر و گەیاندنى بۆ نێو ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]