کێوەکانی لوبنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کێوەکانی لوبنان
وڵاتلوبنان
دابەشکاریی کارگێڕیسووریا
پۆتانی شوێن٣٤°٠′٠″N ٣٦°٣٠′٠″E
بەرزترین خاڵکێوی ھێرمۆن
بەرزی لە ئاستی دەریا٢٬٨١٤ مەتر
Map

کێوی لوبنان یان کێوەکانی دژە لوبنان (عەرەبی: جبل الشریع)،یان "چیاکانی ڕۆژهەڵات"؛ (بەعبری: מול הלבנון) زنجیرە چیایەکە لە باشوری ڕۆژئاوای لوبنان و باکووری ڕۆژهەڵاتیی سووریا هەڵکەوتووە کە زۆربەی سنووری نێوان سووریا و لوبنان پێکدێنێت. سنوورەکە تا ڕادەیەکی زۆر بە درێژایی زنجیرەچیایەکە دیاری کراوە.

خاکناسی[دەستکاری]

زنجیرەچیاکانی لوبنان نزیکەی ١٥٠ کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە. لە باشوور، زنجیرەکە بە ٢٨١٤ مەتر و ٢٦٦٩ مەتر بەرزترین لوتکە لەخۆدەگرێت، کە بریتین لە چیای هیرمۆن کە بەرزیەکەی ٢٨١٤ مەترە. ئەم لوتکانە لە سنووری لوبنان و سووریا، بۆ زۆربەی ساڵ بە بەفری داپۆشراوە. کێوەکانی لوبنان بەردی زاڵیان بەردی لیمۆ و چەلکن کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ژوراسیک.

جوگرافیا[دەستکاری]

لەباکوورەوە بەدرێژایی هێڵی درێژی بۆ شاری حومسی سوریا درێژ دەبێتەوە چیاکان لە باشوور بە چیای هێرمۆن کۆتاییان دێت، کە لە بەرزاییەکانی جۆلاندا(گوڵان) سنووریان هەیە و بەرزاییەکانی گۆلان قەوارەیەکی جیۆلۆجی و جیۆمۆرفۆلۆجی جیاوازن، بەڵام لە ڕووی جیۆپۆلەتیکییەوە زۆر جار پێکەوە لەگەڵ لێواری باشوری چیای هیرمۆن ڕەچاو دەکرێن[١]، کە هەردووکیان بەشێکن لە هەرێمی جۆلان کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنترۆڵ کراوە و لە ڕۆژئاوای دۆڵەکانی کێوی لوبنانیش کە لە چیای لوبنان لە ناوەڕاستی لوبنان جیای دەکاتەوە: دۆڵی بەقاع لە باکوور و دۆڵی ڕووباری حەسبانی لە بەری باشوور بۆ ڕۆژهەڵات پێک دێنێت لەنێو خاکی سوریا، لە ناوچەی تەختایی ڕۆژهەڵات شوێنی شاری دیمەشق هەڵکەوتووە.[٢] چیاکان سێبەرێکی باران بارین بۆ هەرێمەکە لە ڕۆژهەڵاتی خۆیان دابین دەکەن، وەک دۆڵی بێقاع و تەنانەت بیابانی سوریا، کە هاوتەریب بە بناری کێوەکەوە درێژبوونەتەوە ڕێگایەکی گرنگی قاچاخی نێوان لوبنان و سوریا بە کێوەکانی لوبناندا تێدەپەڕێت.[٣]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Iris antilibanotica Dinsm. — The Plant List". www.theplantlist.org. Retrieved 2021-09-18.
  2. ^ "Eastern Mediterranean Endemic Plants". www.terrestrial-biozones.net. Retrieved 2021-09-18. ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Facebook; Twitter; options, Show more sharing; Facebook; Twitter; LinkedIn; Email; URLCopied!, Copy Link; Print (2017-07-31). "Lebanon's Hezbollah group insists: We're not the 'menace' Trump says we are". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-18. {{cite web}}: |last= has generic name (help)