کوێنتن تارەنتینۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کوێنتن تارانتینۆەوە ڕەوانە کراوە)
کوێنتن تارەنتینۆ

تارەنتینۆ لە کۆمیک کۆنی سان دیێگۆی ٢٠١٥
لەدایکبوون
کوێنتن جیرۆم تارەنتینۆ

(١٩٦٣-٠٣-٢٧) ٢٧ی ئازاری ١٩٦٣ (تەمەن ٦٠ ساڵ)
ناکسڤیل، تێنێسی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پیشە
چالاکبوون١٩٨٧–ئێستا
ھاوسەردانیێڵا پیک (ھاوسەرگیری ٢٠١٨)
واژوو


کوێنتن جیرۆم تارەنتینۆ (بە ئینگلیزی: Quentin Jerome Tarantino؛ لەدایکبووی ٢٧ی ئازاری ١٩٦٣) دەرھێنەر و سیناریۆنووسێکی ئەمریکییە. فیلمەکانی زۆر سیفەتی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرن وەک تەنز، چیڕۆکی بەش بەش، پڕ لە توندوتیژی، پڕ لە دیمەنی درێژی قسەکردنی کەسایەتییەکان، کاستی پڕ ئەستێرە، ئاماژەدان بە فیلمی بەناوبانگ و کەسایەتیی بەناوبانگ لەنێو فیلمەکانی و بوونی ساوندتراکی پڕ لە گۆرانیی ساڵانی شەشتەکان تا ھەشتەکان لەنێو فیلمەکانیدا.

لە سەرەتاکانی نەوەدەکاندا، تارەنتینۆ وەک دەرھێنەرێکی سەربەخۆ دەستبەکار بوو و یەکەمین فیلمی بریتی بوو لە Resevoir Dogs لە ساڵی ١٩٩٢، کەوا بوودجەی فیلمەکەی لەڕێگەی دەستکەوتی کەسی خۆیەوە دابینکردبوو کەوا وەک سیناریۆنووسی فیلمی True Romance پێیدرابوو. گۆڤاری ئیمپایەر فیلمەکەی وەک "مەزنترین فیلمی سەربەخۆ" ناوبردووە. تارەنتینۆ بەردەوام بوو لە درێژەدان بە سەرکەوتنەکەی دوای بەرھەمھێنانی فیلمی Pulp Fiction، کەوا فیلمێکی کۆمیدیای ڕەش بوو و بووە جێگای ستایشی بینەران و ڕەخنەگران و بە یەکێک لە باشترینەکانی مێژوو دادەنرێت.[١][١] فیلمی سێیەمی بریتی بوو لە Jackie Brown لە ساڵی ١٩٩٧ کەوا وەرگیرابوو لە ڕۆمانێکی ئێلمۆر لیۆنارد بەناوی Rum Punchەوە.

دوای دابڕانی بۆ شەش ساڵ، تارەنتینۆ بە دوو بەشی فیلمی Kill Bill گەڕایەوە، کە فیلمێک بوو ئیلھامی لە فیلمە ھونەرە جەنگییەکانی یابان و ڕۆژاوایییەکانی ئیتاڵی (سپاگێتی وێسترن) وەرگرتبوو، و فیلمەکە لە ٢٠٠٣ و ٢٠٠٤ بەشی یەکەم و دووەمی بڵاوکرایەوە. دواتر تارەنتینۆ ھەڵسا بە دەرھێنانی فیلمی دژەمەرگ بوو بە ھاوبەشی لەگەڵ دەرھێنەری مەکسیکی ڕۆبێرت ڕۆدریگز کاریان لەسەرکردبوو. فیلمی داھاتووی بریتی بوو لە زۆڵە بێ شکۆکان کەوا ماوەیەکی زۆربوو دەیویست بەرھەمیبێنێت، کە ئەویش لە ساڵی ٢٠٠٩ دەرچوو و پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. دوای سێ ساڵ و لە ٢٠١٢، فیلمی جانگۆی ئازادکراوی دەرکرد کەوا باسی کۆیلەیەکی دەکرد کە چۆن بەدوای تۆڵەوەیە. فیلمی ھەشتەمی تارەنتینۆ، فیلمی ھەشت قینەونەکە بوو کەوا سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێنا. نۆیەمین فیلمی، بەناوی سەردەمانێک لە ھۆڵیوود، لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٩ کەوتە سینەماکانەوە و بووە پڕداھاترین فیلمی دەرھێنەرەکە لەڕووی داھاتی ھەفتەی یەکەمەوە کە توانی بە ھەفتەی یەکەم ٤٠ ملیۆن دۆلار لەسەر ئاستی جیھان کۆبکاتەوە.

فیلمەکانی تارەنتینۆ بەشێوەیەکی گشتی بەدڵی بینەران و ڕەخنەگران بووە و داھاتی باشیان لە بۆکس ئۆفیس کۆکردووەتەوە. دەرھێنەرەکە توانیویەتیشی چەندین خەڵاتی جۆراوجۆر بباتەوە لەنێویاندا، دوو خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆن، دوو خەڵاتی بافتا، خەڵاتێکی ئێمی، خەڵاتێکی گڕامی و خەڵاتێکی پالمێدۆری فیستیڤاڵی کان. لە ساڵی ٢٠٠٥، گۆڤاری تایم ناوی خستە نێو لیستی کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ساڵ.[٢] مێژوونووس پیتەر بۆگدانۆڤیچ تارەنتینۆ بە «کاریگەرترین دەرھێنەری جیلی سەردەم» ناوبردووە.[٣] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، تارەنتینۆ بە وەرگرتنی ئەستێرەی ناوداری ھۆڵیوود ڕێزی لێنرا بۆ ئەو خزمەتەی بە سینەمای کردووە.[٤]

فیلمۆگرافی و خەڵاتەکان[دەستکاری]

ساڵ فیلم ڕۆڵ ئۆسکار پاڵمێ دۆر بافتا گۆڵدن گڵۆب
پاڵاوتن بردنەوە پاڵاوتن بردنەوە پاڵاوتن بردنەوە پاڵاوتن بردنەوە
١٩٩٢ سەگی جۆگەکان نووسەر، دەرھێنەر، ئەکتەر
١٩٩٣ خۆشەویستیی ڕاستەقینە نووسەر
١٩٩٤ وێژەی پەڵپ نووسەر، دەرھێنەر، ئەکتەر ٧ ١ ١ ١ ٩ ٢ ٦ ١
بکوژە لەدایکبووە سروشتییەکان نووسەر ١
١٩٩٦ لە ئێوارەوە تا بەرەبەیان نووسەر، ئەکتەر
١٩٩٧ جاکی بڕاون نووسەر، دەرھێنەر ١ ٢ ٢
٢٠٠٣ بیڵ بکوژە: بەشی ١ نووسەر، دەرھێنەر ٥ ١
٢٠٠٤ بیڵ بکوژە: بەشی ٢ نووسەر، دەرھێنەر ٢
٢٠٠٧ دژەمەرگ نووسەر، دەرھێنەر، ئەکتەر ١
٢٠٠٩ زۆڵە بێشکۆکان نووسەر، دەرھێنەر ٨ ١ ١ ٦ ١ ٤ ١
٢٠١٢ جانگۆی ئازادکراو نووسەر، دەرھێنەر، ئەکتەر ٥ ٢ ٥ ٢ ٥ ٢
٢٠١٥ ھەشت قینەونەکە نووسەر، دەرھێنەر ٣ ١ ٣ ١ ٣ ١
٢٠١٩ ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ھۆڵیوود نووسەر، دەرھێنەر ١
کۆی گشتی ٢٤ ٥ ٤ ١ ٢٨ ٦ ٢٤ ٥

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "The New Classics: Movies". Entertainment Weekly. June 8, 2007. Retrieved September 29, 2013. ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Corliss, Richard (نیسان 18, 2005). "Quentin Tarantino – The 2005 Time 100". TIME. Archived from the original on October 20, 2013.
  3. ^ Ryzik, Melena (December 4, 2012). "Tarantino Unveils 'Django,' the Shortest Long Western". The New York Times. Retrieved February 26, 2013.
  4. ^ Riefe, Jordan (December 21, 2015). "Quentin Tarantino Receives Star on Walk of Fame". The Hollywood Reporter. Prometheus Global Media. Retrieved December 22, 2015.