کوکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 48°22′12″N 10°56′08″E / 48.37°N 10.93565°E / 48.37; 10.93565

KUKA AG
مامەڵە وەکFWBKU2
پیشەسازیکارپێکردنی ئۆتۆماتیکی (ڕۆبۆت)
دامەزرا١٨٩٨
بارەگاباڤاریا، ئەڵمانیا
بەرھەمەکانڕۆبۆتی پیشەسازی
داھات٣٬٥ میلیارد یۆرۆ (٢٠١٧)
خاوەنمیدیا گروپ ی  چین
ژمارەی کارمەندان
١٤٬٢٥٨ (٢٠١٧)
دابەشکردنەکانسیستەمی کوکا

ڕۆبۆتەکان

سویس لۆگ ھۆڵدینگ
وێبگەwww.kuka.com

کوکا کۆمپانیایەکی ئەڵمانیە تایبەت بە درووسکردنی ڕۆبۆتی پیشەسازی لە چەند بوارێکی جیاوازی پیشەسازی وەک بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل، کانزا، خۆراک، تەندروستی. کوکا لەلایەن گروپی میدیای چینی خاوەندارێتی دەکرێت.

کوکا لە ئێستادا زیاتر لە ٢٥ لقی ھەیە لە ھەریەک لە ووڵاتانی ئەمریکا، ئوسترالیا، مەکسیک، کەنەدا، بەڕازیل، چین، ژاپۆن، تایوان، ڕوسیا و کۆریای باشوور.

سیستەمی کوکا KUKA Systems GmbH ، لقێکی کوکایە کە خزمەتگووزاری ئەندازیاری پێشکەش بە وولاتان دەکات لە بواری ئەندازیاری بەرھەمھێنان و چارەسەرکردن وەک ھەریەک لە کۆمپانیاکانی بەرھەم ھێنانی ئۆتۆمبێل، فڕۆکە، شەمەندەفەر، کانزا، ووزە، کشتووکاڵ.

ڕەنگی فەرمی کوکا پڕتەقڵیە و ھەندێک جار ڕەشیشی تێدا بەکاردێت.

مێژوو[دەستکاری]

کوکا لە ساڵی ١٨٩٨ لە ئاوسبێرگ لە ئەڵمانیا دامەزرا لە لایەن جۆھان جۆزێف و جاکۆب ناپیچ.

سەرەتا تایبەت بوو بە بەرھەمھێنانی گڵۆپ و ئامێری ناوماڵ پاشان توانیان لایتی ئۆتۆمبێل درووست بکەن. لە ساڵی ١٩٠٥ توانیان پەرە بە کارەکانیان بدەن بە کاری لکاندن (لەحیمکاری) لە بەرھەم‌ێنانی ئۆتۆمبێلدا. لە ساڵی ١٩٢٢ توانیان دەست بکەن بە دروستکردنی پێکھاتەی ئاسنی ئاڵوز بۆ بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل تا وای لێھات لە ساڵی ١٩٢٧ توانیان پەرەبسەنن بۆ بەرھەمھێنانی بارھەڵگری گەورە. لە ساڵانی ١٩٣٦ تا ١٩٤٥ کوکا پەرەی بە کارەکانی خۆی دا لە بواری لکاندندا Welding و چەندین ئامێری تایبەت بە لکاندنیان بەرھەمھێنا تا وایلێھات لە ساڵی ١٩٥٦ توانیان یەکەم ئامێری لکاندنی خودکار دروست بکەن کە ئەمەش پێشوازیەکی زۆری لێکرا لە بەرھەم ھێنانی ئامێری جل شتن و بەفرگرە ئەمەش بووە رێخۆشکەرێک بۆ کوکا تا بتوانن بچنە بەواری کارکردن لەگەل گرووپی فۆلکسڤاگن. پەرەسەندنەکانی کوکا بەردەوام بوو تا گەیشتە ئەوەی لە ساڵی ١٩٧١ یەکەم رۆبۆتی کوکا تایبەت بە کاری لکاندن Robotic Welding System لە بەرھەمھێنانی مێرسێدس-بێنز پۆل-ئێس بەکارھێندرا. لە ساڵی ١٩٩٣ گەشەسەندنەکانی کوکا لە بواری لکاندن ئاستێکی جیھانی بەزاند تا گەیشتە ئەوئاستەی لە ھەریەک لە ووڵاتانی ئەمریکا و چین پێشوازیەکی گەرمی لێکرا. کوکا لە ئێستادا گەشە و فراوانبوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەجۆرێک لە ئێستادا ئامێری ڕۆبۆتی زۆر ئالۆوزیان ھەیە تایبەت بە بەواری بەرھەمھێنانی پیشەسازی.

لە حوزەیرانی ٢٠١٦ میدیا گرووپی چینی ئامادای خۆی پشاندا بۆکڕینی کوکا بەرامبەر بە ٤٬٥ میلیارد یۆرۆ، لەئیستادا میدیا گرووپ بەتاوای خاوەندارێتی کوکا دەکات و خاوەنی %٧٤٬٥٥ ی پشکەکانی کوکا یە.

بواری کارکرن[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]