کازم ساھر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کازم ساهرەوە ڕەوانە کراوە)
کازم ساھر
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونکازم جەبار سامەڕایی
كاظم جبار إبراھيم السامرائي
لەدایکبووی (١٩٥٧-٠٩-١٢) ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥٧ (تەمەن ٦٦ ساڵ)
بنەچەمووسڵ، عێراق
چەشنەکانکرۆسئۆڤەری کلاسیکی، پۆپی عەرەبی، پۆپی ئۆپەرایی، پۆپی بارۆکی، پۆپی فۆلکلۆری، وۆڵد، ڕاپەر
پیشە(کان)مۆسیقاژەن، مۆسیقادانەر، گۆرانیبێژ، گۆرانینوس
ئامێرەکانگیتار، عوود
ساڵانی چالاکبوون١٩٨٠–ئێستا
کۆمپانیاکانموزیک بۆکس
ئەلنەزائر
ستالیۆنس
موزیک ماستەر
ریلاکس-ئین
رۆتانا
پلاتینۆم ڕیکۆردس (ئێم بی سی)

کازم جەبار سامەڕایی (لەدایکبووی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥٧) ناسراو بە ناوی ھونەریی کازم ساھر (بە عەرەبی: كاظم الساھر‎)، گۆرانیبێژ، مۆسیقازان و گۆرانینووسێکی عێراقییە. نازناوی «قەیسەری گۆرانیی عەرەبی» و «ناسێنەری عێراق بە جیھان»ی پێدراوە.

کازم ساھر یەکێکە لە سەرکەوتووترین گۆرانیبێژەکانی جیھانی عەرەبی، زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن ئەلبومی فرۆشراوە و پلەبەرزترین کۆنسێرتە عەرەبییەکانی ھەیە. لە گۆرانی ڕۆمانسییەوە تا سیاسی، و لە پۆپەوە تا مۆسیقای کلاسیکیی عەرەبی. لە ٢٠٠٣، بەپێی دەنگدانێکی نێودەوڵەتیی بی بی سی، زیاتر لە نیو میلیۆن کەس لە ١٦٥ وڵاتدا دەنگیان دا کە گۆرانیی أنا و ليلا (من و لەیلا بەناوبانگترین گۆرانییەتی کە دەربارەی خۆشەویستێکییەتی بە ناوی لەیلا، و شەشەمە لە ١٠ بەناوبانگترین گۆرانی ھەموو کات.[١]

لەگەڵ ئۆرکێسترایەکی دە بۆ بیست کەسیدا گۆرانی دەڵێت کە ئامێرەکانی عوود و قانون و نەی و تەواوی سترینگەکان (ڤیۆلین، چەلۆ، و باس). لەکاتێکدا لە ھەندێک لە کارەکانیدا ئامێرە دەنگییە ئەلیکترۆنییەکان بەکاردێنێت، و ھەرگیزیش سینتیسایزەر بۆ ئامێرە ئاکۆستیکەکان بەکارناھێنێت. کارەکانی بە زۆری ئامێر و ڕیتم و میلۆدیی فۆلکلۆریی عێراقی تێدایە.

ژیاننامە[دەستکاری]

کازم لە مووسڵ، عێراق لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥٧ لەدایکبووە. باوکی لە بەغداد ژیاوە، بەڵام لە بنەچەدا خەڵکی سامەڕا بووە و خەڵکی گوندی دەراج بووە و دایکیشی خەڵکی نەجەف بووە. زۆربەی ژیانی لە گەڕەکی ئەلحورییەی بەغداد بەسەربردووە. نۆ خوشک و برای ھەیە.

خێزانەکەی کازم ھەرگیز پشتیوانی نەبوون لە بوون بە مۆسیقاژەن، و دایکیشی لێی دووربووە و نەیتوانیوە پاڵپشتی بێت. خێزانەکەی باوەڕیان نەبووە سەرکەوتوو ببێت، و لە باتی ئەوە ویستیویانە ببێتە دکتۆر یان دادوەر. براکەی کازم ڕۆژێک بردییە چەند شوێنێکی جیاواز کە خەڵکی گۆرانییان تیا دەووت، و پێی وت کە ھەڵبژاردەی خۆیەتی کە بە شێوازێکی ڕێزدارانە گۆرانی بڵێت یان بە شێوازێکی خراپ. پێی وت کە تاکە ڕێگای بەدەستھێنانی سەرکەوتن ئەوەیە کە ڕێز لە مۆسیقاکەت و خۆت بگریت.[٢]

کازم لە گەنجیدا سەرسامی شیعرەکانی مستەفا قسەیەر بوو، کە کارەکانی بۆ ھەیا دەشوالی دەنووسی.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

دەرچووی پەیمانگای مامۆستایانە لە ١٩٧٨ و بووەتە مامۆستا لە مووسڵ. لە ناوچەی ئەقرای مووسڵ وانەی مۆسیقای دەووتەوە، و لەوێش ئاشنای جوانیی باکووری عێراق بوو. بەھۆی ئەو گۆرانییانەی کە لە ڕادیۆدا گوێی لێدەگرت زیاتر شەیدای مۆسیقا و کاری مۆسیقادانەرەکانی وەک محەممەد عەبدل وەھاب بوو.

کازم یەکەم گۆرانی و مۆسیقای لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا نووسی، کە گۆرانییەکی ڕۆمانسی بوو بە ستایلی کلاسیکی، بۆ کچێک کە عاشقی بووبوو. لە دوای قوتابخانە لەگەڵ باوکیدا کاری دەکرد بۆ ئەوەی یارمەتیی خێزانەکەی بدات. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا چووە پەیمانگای مۆسیقای بەغداد و شەش ساڵ لەوێ خوێندی.

لە تەمەنی دە ساڵییەوە دەستیکرد بە نووسینی گۆرانی. دوای فرۆشتنی پایسکلەکەی، توانی گیتارێک بکڕێت لە ١٢ ساڵیدا، و فێری ھونەرەکانی گیتار و سێ مانگ دواتر یەکەم گۆرانی کلاسیکی خۆی نووسی. گیتار یەکەم ئامێری بووە.[٣]

دواتر خۆی فێری عوود کرد، کە ئامێرێکی بەناوبانگتر بوو، و بەھۆیەوە لە پەیمانگای مۆسیقای بەغداد وەرگیرا.

پیشە[دەستکاری]

١٩٨٧–١٩٩٥: بەناوبانگبوون[دەستکاری]

پێش ئەوەی بچێتە پەیمانگای مۆسیقای بەغداد، کازم لە ڕێی گوێگرتن لە ڕادیۆوە زانیارییەکی باشی کۆکردەوە دەربارەی مۆسیقای ڤۆکاڵیی عەرەبیی نیوەی سەدەی بیستەم. بە قووڵی ئاشنابوو لەگەڵ ھەردوو مۆسیقای کلاسیکیی عەرەبی، کە بە زۆری میسر و لوبنانن، و مەقامی عێراقی، کە ھونەرێکی ناوخۆیی بوو. بەھۆی ئەم لێزانینانەیەوە لە ستایلە جیاوازەکانی مۆسیقای فۆلکلۆری باشتر بوو لە گۆرانی وتن و مۆسیقا داناندا.

یەکەم ڤیدیۆی کە دروستکرا بریتیبوو لە ھاوبەشیکردنێک لەگەڵ ھاوڕێیەکیدا کە دەرھێنەری تەلەڤیزیۆن بوو. گۆرانییەکە ناوی «لدغة الحيه» (گازی مار) بوو، کە لە تەلەڤیزیۆنی عێراق لە ١٩٨٧، یەک ساڵی پێش تەواوبوونی جەنگی ئێران و عێراق پەخشکرا. گۆرانییەکە دەنگدانەوەیەکی زۆری نایەوە بەھۆی کات و ڕووداوە ھەستیارەکانی ئەو سەردەمە. تەلەڤیزیۆنی عێراقی داوایان لێکرد کە یان تێکستەکە بگۆڕێت یان قەدەغە دەکرێت. ڕەتکردنەوەکەی لە گۆڕانی تێکستەکە و قەدەغەکردنی گۆرانییەکەی زیاتر بەناوبانگ کرد.[ژێدەر پێویستە] دوای ئەوە دەستیکرد بە کردنی کۆنسێرت لە تەواوی کەنداوی فارسدا و تۆمارکردنی گۆرانی لەگەڵ تۆمارگە کوەیتییەکاندا.

ساڵێک دواتر، گۆرانی «عبرت الشط» (لە ڕووبارەکە پەڕیمەوە) ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. زۆربەی پڕۆفیسۆرەکانی ئەکادیمیاکە بە مۆسیقای پۆپی شەعبی دایاننا، کە زۆربەی شارەزاکانی مۆسیقای کلاسیک حەزیان پێنەکرد. کازم توانی دۆخەکە کۆنترۆڵ بکات و ببێتە خاوەن یاسای خۆی—تەنانەت لە ١٩٨٩ بۆ یەکەم جار سەردانی ئەمریکای کرد. کە زۆربەی گۆرانییەکانی لە چەشنی پۆپ بوون، کازم ھەڵگەڕایەوە و خۆی بە جیھانی کلاسیکیی عەرەبی ناساند بە گۆرانی «لا يا صديقي (نا، ھاوڕێکەم)، کە شاکارێکی یەک کاتژمێری بوو بە مەقامەوە، کە چەند دەیەیەک بوو بەکارنەھاتبوو، و ھونەری مەقامبێژیی گەڕاندەوە.[ژێدەر پێویستە]

لە ١٩٩١ و بەھۆی شەڕی کەنداو، کازم گواستییەوە بۆ ئوردن و لەوێ بۆ چەندان ساڵ لەگەڵ خێزانەکەیدا ژیا. کازم ئەو دەمەی ژیانی لە ئوردن بە دەمێکی گرنگ لە سەرکەوتنی لە ژیان و پیشەیدا دادەنێت. کازم چەند لە سەرکەوتووترین کۆنسێرتەکانی لەوێ پێشکەشکرد لە جێراش و دوو ئەلبومی سەرکەوتووی لە ستودیۆکانی سەمیر بەغدادی لە عەمان بەرھەمھێنا.

١٩٩٦–٢٠٠٠: دەرکەوتن[دەستکاری]

دەرکەوتنی کازم ساهر لە ئابی ٢٠١٩، کۆنسێرتی سعودیە.

لە ١٩٩٦، ڕۆیشتە لوبنان و نزار قەبانی ناسی، لەوێ گرێبەستێکی گۆرانینوسینی لەگەڵدا کرد[٤] کە قەبانی تێکستی بۆ گۆرانییەکانی دەنووسی، پێش ئەوەی بە تەواوی لە قاھیرە نیشتەجێ ببێت. نزار قەبانی، کە لە ١٩٦٠کان بۆ ١٩٧٠کان تێکستی بۆ گۆرانیبێژە ناودارەکانی وەک عەبدل حەلیم حافز و نەجات سەغیرە دەنووسی،[٥] تێکستی بۆ زیاتر لە ٣٠ لە گۆرانییەکانی کازم نووسی. لەگەڵ شیعرەکانی قەبانیدا، کازم ھەردوو گۆرانی سیاسی و ڕۆمانسی دەووت بۆ عێراق و بەغداد، کە تێیدا ھەست و تراژیدیای ھاوڵاتیانی ئەوێی پیشاندەدا.

کازم بەردەوام بوو لە بڵاوکردنەوەی ئەلبوم و زنجیرە کۆنسێرت. گۆرانییەکانی بەناوبانگتر و ڕۆمانسی تر بوون.

لەگەڵ ھاتنی ١٩٩٨دا، دە ئەلبومی بڵاوکردبوویەوە؛ و دواتر بەھۆیەوە ناوبانگێکی جیھانی پەیداکرد و خەڵاتی یونیسێفی بەدەستھێنا بۆ گۆرانی «تثكر»، کە بەھۆیەوە توانی لە ئەمریکا گۆرانی بڵێت بۆ کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان و UN. ساڵی دواتر، گۆرانییەکی تۆمارکرد لەگەڵ ئۆرکێسترای سیمفۆنیی ئیتالیا بۆ ڕێزلێنان لە پاپا.

کازم دوای بڵاوکردنەوەی چەندان ئەلبوم و زنجیرە کۆنسێرت ببووە ھونەرمەندێکی پڕداھات و ڕێزلێگیراو. ناوبانگەکەی زیاتر گەشەی کرد بە ھاوبەشیکردن لەگەڵ گۆرانیبێژە ئەوروپی و ئەمریکیی باکوورییەکان، وەک سارا برایتمان و لێنی کراڤیتز. بۆ ماویەک لە چەندان شوێنی جیاجیای وەک قاھیرە و دوبەی و پاریس و تۆرنتۆ نیشتەجێ دەبێت.

لەکاتێکدا ھەوادارێکی گەورەی ئۆرکێسترا گەورەکانە، ھێشتا کراوەیە بۆ مۆسیقای تەکنەلۆژیایی و تەنانەت ڕێگەی داوە گۆرانی «الحب المستحيل» ڕیمیکس بکرێت (لەلایەن Trasnglobal Underground) کە ھەمان ئاوازیان بۆ گۆرانی La Trinidad داناوەتەوە، و ھێشتوویەتی یەکەم ئەلبومەکانی بڵاوکردنەوەیەکی فەرمیی ئەمریکی بدرێتێ.

٢٠٠٤–ئێستا: ھاوبەشیکردنەکان[دەستکاری]

لە ٢٠٠٤، کازم گۆرانییەکی دژی جەنگ بە ھاوبەشی لەگەڵ لێنی کراڤیتز وت و لە Rock The Vote بڵاویانکردەوە، بە ناوی «We Want Peace» (ئێمە ئاشتیمان دەوێت)، و دوای ماوەیەکی کەم گۆرانی «إنتهت الحرب» (جەنگ تەواوبوو)ی لەگەڵ سارا برایتمان تۆمارکرد، و لە ئەلبومی Haremی سارا و «حفية القدمين»ی کازمدا بڵاوکرایەوە و لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دەستخۆشییەکی زۆری لێکرا. بەشەکانی کازم لە ھەردوو دوێتەکەدا لەلایەن بەرھەمھێنەری جێبەجێکار دێرگھام ئۆوایناتیی کۆمپانیای EMI Music Arabiaیەوە بەرھەمھێنرابوون.

لە ٢٠٠٤، کازم بەردەوام بوو لە کارکردن لەگەڵ گۆرانیبێژە جیھانییەکانھ وەک کەی سی پۆرتەر و کوینسی جۆنز.[٦]

ئەو ڕاھێنەر و لیژنەی The Voice Kidsی عەرەبییە و لین ھایکی ئەندامی تیمەکەی لە لوبنان براوەی وەرزی یەکەم بوو.

لە ٢٠٢٠دا، بووە بەرگی گۆڤاری Vogue Manی عەرەبی.[٧]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

باوکی کازم لە پاڵاسێکی نزیک خۆیان کاری دەکرد، ھەرچەندە مووچەکەی بەشی نەدەکرد، توانی دە مناڵ بەخێوبکات، کە کازم بچووکترین برایان بوو. کازم لە تەمەنی گەنجیدا ھاوسەرگیری کردووە، بەڵام جیابووەتەوە.

کازم لە سەرەتای نەوەدەکان عێراقی بەجێھێشتووە بەھۆی شەری کەنداوەوە. لە ئێستادا شوێنێکی نیشتەجێبوونی سەرەکی نییە بەڵکو زۆربەی جار دەگەڕێت لە نێوان شارەکانی قاھیرە، دوبەی، بەیرووت و پاریس. دوو کوڕی ھەیە بە ناوەکانی ویسام ساھر، کە ئێستا ھاوسەرگیری کردووە، و عومەر ساھر.

ھەروەھا کازم باپیری سانایە کە کچی ویسامە.[٨]

لە شوباتی ٢٠١٩، کازم بە فەرمی داوایکرد کە ناوی کۆتایی لە ئەل سامەڕایی (السامرائي)یەوە بگۆڕن بۆ ئەل ساھر (الساهر).[٩]

کۆنسێرتە نێودەوڵەتییەکان[دەستکاری]

کازم ساھر زنجیرە کۆنسێرتی لە زۆربەی وڵاتەکانی جیھان بۆ ھەوادارە عەرەبەکانی کردووە، وەک ئەمریکا، کەنەدا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، ئوسترالیا و ئینگلتەرا.

  • ھۆڵی ڕۆیاڵ ئالبێرت، لە ١٩٩٧ و ٢٠٠٤ و ٢٠٠٦.
  • خانووی ئۆپێرای سیدنی، ٢٠٠٢.
  • شانۆی بیکۆن لە نیویۆرک، ٢٠٠٣.
  • سێرکی ماکسیموس لە ڕۆما کە کازم بەشێک بوو لە «ڕاستەوخۆ لە سێرکی ماکسیموسی ڕۆما» (١٦ی ئایاری ٢٠٠٤). گۆرانیبێژە بەشداربووەکانی تری کۆنسێرتەکە بریتیبوون لە کارلۆس سانتانا، ئالیشا کیس، نۆرا جۆن و ئاندریا بۆکێلی.
  • ھامەرسمیت ئەپۆلۆ لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩.[١٠]

ئەلبوومەکان[دەستکاری]

  • ساڵی ٢٠١١: لا تزيدية لوعة، روتانا
  • ساڵی ٢٠٠٩: الرسم بالکلمات، روتانا
  • ساڵی ٢٠٠٨: صور، روتانا
  • ساڵی ٢٠٠٧: يوميات رجل مهزوم، روتانا
  • ساڵی ٢٠٠٥: انتهى المشوار، روتانا
  • ساڵی ٢٠٠٤: إلی تلميذة، روتانا
  • ساڵی ٢٠٠٤: ملينا البعد
  • ساڵی ٢٠٠٣: حافية القدمین، روتانا
  • ساڵی ٢٠٠٢: قصة حبيبين، روتانا
  • ساڵی ٢٠٠١: أبحث عنك، روتانا
  • ساڵی ٢٠٠٠: الحب المستحيل، روتانا
  • ساڵی ١٩٩٩: حبیبتي والمطر، روتانا
  • ساڵی ١٩٩٨: أنا ولیلى، روتانا
  • ساڵی ١٩٩٧: مدرسة الحب، روتانا
  • ساڵی ١٩٩٦: إغسلي بالبرد، روتانا
  • ساڵی ١٩٩٦: صعب عليا، فنون الجزيرة
  • ساڵی ١٩٩٥: بعد الحب، Relax-In
  • ساڵی ١٩٩٤: سلامتك من الآه، روتانا
  • ساڵی ١٩٩٣: بانت الاعيبك، الخيول
  • ساڵی ١٩٩٢: افرح، الخيول
  • ساڵی ١٩٩١: العزيز، النظائر
  • ساڵی ١٩٩٠: لا یا صديقي، میوزیك ماستر
  • ساڵی ١٩٨٩: غزال، النظائر
  • ساڵی ١٩٨٤: شجرة الزيتون، الأھرام-البحرين

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ THE WORLD'S TOP TEN 30 March 2015 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., BBC World Service.com
  2. ^ Interview: Kazem Al Sahir-2003 January 25, 2009 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Afropop.org. Retrieved on 2011-11-19.
  3. ^ Interview: Kathem El Saher-2003 May 28, 2010 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Interviewer: Banning Eyre (New York City 2003)
  4. ^ “Nizar Qabbani: From Romance to Exile”, Muhamed Al Khalil, 2005, A dissertation submitted to the faculty of the Department of Near Eastern Studies in partial fulfilment of the requirements for the degree of Doctor of Philosophy in the Graduate College of the University of Arizona, USA.
  5. ^ [١] July 31, 2017 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., English Article titled “Who is Najat Al Saghira? “, 2015, Accessed 2015/08/28.
  6. ^ Kadim (Kazem) Al Sahir January 29, 2009 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. StayTunedTV.com (September 12, 1957). Retrieved on 2011-11-19.
  7. ^ Christine van Deemter (30 September 2020). "Kadim Al Sahir Stars on the Cover of Vogue Man Arabia Fall/Winter 2020". Vogue Man Arabia. Retrieved 3 October 2020.
  8. ^ Interview: The Private World of Kadim Al Sahir May 12, 2014 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. rollingstoneme.com. Retrieved on October 8, 2010.
  9. ^ "کاظم الساھر یغیر لقبە ڕسمیاً.. وھذا اسمە الحقیقی!". Al Arabiya (بە عەرەبی). 8 February 2019. Archived from the original on 9ی Februaryی 2019. Retrieved February 8, 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help)
  10. ^ "(Middle East Eye)". Retrieved 4ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]