کارڵ بیندینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کارڵ بیندینگ

کارڵ لودویگ لۆرێنز بیندینگ (بە ئاڵمانی: Karl Ludwig Lorenz Binding) (١٨٤١ -١٩٢٠) مافناسی ئاڵمانیە کە زۆرتر بە ھۆی کتێبی بەدناوی "ڕێگەدان بە نابودی ژیانی بێ بایەخ" (Die Freigabe der Vernichtung Lebensunwertem Lebens) ناسراوە کە لەگەڵ ئالفرێد ھۆخە ھاونووسی کردووە.

بیندینگ لەو کتێبەدا سەرەتا باس لە یاسایی بوونی خۆکوژی دەکا و خۆکوژی بە مافێکی مرۆڤ دادەنی، چونکوو خۆکوژی بەدواداچونی یاسایی هەڵناگرێ و کەس بەو تاوانە ڕووبەڕوو دادگا و سزا نابێتەوە. بەم پێیە بیندینگ لایەنگری یۆتانازی بوو، بەڵام هەر بەوەندە ناوەستێ و ھەوڵ دەدا کە زەمینەیەکی یاسایی بۆ کوشتنی کەسانێک دابین بکا کە بە باوەڕی ئەو ژینیان شیاوی ژیان (درێژە پێدان) نییە؛ وەکوو نەخۆشە ڕەوانیەکان و کەسانی پەک کەوتوو. بە باوەڕی بیندینگ دەکرێ بڕیاری مردن یان کوشتنی ئەو کەسانە لە لایەن پزیشک و کەس و کاریانەوە بدرێ، بەڵام دواجار دەبێ لێژنەیەکی دەوڵەتی کە لە مافناس، ڕەاوانپزیشک و پزیشکان پێک هاتووە بڕیاری یەکجاری بدا. پاش ھاتنە سەر کاری نازیەکان بیروبۆچۆنی بیندینگ بە مەبەستی قەلاچۆکردنی کەسانی پەک کەوتوو و بەتایبەت جوولەکەکان کەڵکی لێوەرگیرا. خاڵی سەرنج ڕاکێش ئەوەیە کە ژیانی بیندینگ بەر لە چاپبوونی کتێبی «ڕێگەدان بە نابودی ژیانی بێ بایەخ» کۆتایی پێهات و بڵاوکەرەوەی کتێبەکە ئەم بەرهەمەی بە دوایین خزمەتی بیندینگ بە مرۆڤایەتی قەبلاند.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپدیای ئینگلیزی