کاجۆل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاجۆل

کاجۆل لە ساڵی ٢٠١٤
لەدایکبوون
کاجۆل موکەرجی

(١٩٧٤-٠٨-٠٥) ٥ی ئابی ١٩٧٤ (تەمەن ٤٩ ساڵ)
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٩٢–٢٠٠١
٢٠٠٦–٢٠١٠;٢٠١٥
ھاوسەرئاجای دیڤگان (١٩٩٩ تاکوو ئێستا)
مناڵ(ەکان)٢

کاجۆل دیڤگان (پێششووکردن:کاجۆل موکەرجی) لەدایکبووی ٥ی ئابی ١٩٧٤ لە مومبای-مەھاراشترا لە ھیندستان. لە مومبای-مەھاراشترا لە ھیندستان. کاجۆل خانمەئەکتەری دیاری بۆلیوودە. کاجۆل لە ماوەی ژیانیدا ١١ جار بۆ خەڵاتەکانی فیلم فەیر پاڵێوراوە و شەشجاریش بووەتە براوەی ئەو خەڵاتە. کە پێنجیان وەک باشترین خانمەئەکتەر بووە. لە ساڵی ٢٠١١ حکوومەتی ھیندستان خەڵاتی (Padma Shri) بە کاجۆل بەخشی کە چوارەم بڵندترین خەڵاتی تاک (ھاونیشتمانیی) ە لە ھیندستان.

ژیانی ئەکتەری[دەستکاری]

کاجۆل لە ساڵی ١٩٩٢ بەشداری لە یەکەمین کاری نواندن کرد بەناوی (Bekhudi) و ھەر لە یەکەمین فیلمیدا ڕۆڵی سەرەکی پێدرا. لە ساڵی ١٩٩٣ لە دووەم فیلمیدا کاجۆل بە یاوەری لەگەڵ شلیپا شیتی لەگەڵ شاروخ خان لەفیلمی بازیگر (Baazigar) کە ئەم فیلمە بە یەکەمین فیلمی سەرکەوتووی کاجۆل دادەنرێت. لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ جارێکی دی لەگەڵ شاروخ خان لە فیلمی دیلوالێ دولھانیا لێ جایانگێ بەشدار بوو، کە یەکێکە لە کاریگەرترین و بەھێزترین فیلمەکانی ژیانی ئەکتەری کاجۆل، ئەو فیلمە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ لە سینەماکان بە بەردەوامی نمایشکراوە!، دواتر لە ساڵی ١٩٩٨ بەشداری کرد لە چەندین فیلم لەوانە (Pyaar Kiya To Darna Kya) کە لەبەرامبەر مێردەکەی ئێستای ئاجای دیڤگان ڕۆڵی بینی لەلایەکی دیکەوە لە فیلمی کوچ کوچ ھۆتا ھێی (Kuch Kuch Hota Hai) بەشداریکرد، کە ئەوەیان بۆ جارێکی دی لەگەڵ شاروخ خان بەشداربوویەوە کە پەیوەندی ئەو و شاروخ خان لە فیلمەکان زۆتر پەرەیسەند و تاکوو ئێستاش بەھۆی ئەو فیلمانەی دەریانکردووە بەیەکێک لە باشترین دووانەی بۆلیوود دادەنرێت، و تایبەتمەندییەکی ئەم فیلمە ئەوە بوو کە کاجۆل لەگەڵ ئامۆزاکەی ڕانی موکەرجی بوو.

لە فیلمێکی سەرکەوتووی دی بەشداری کرد ئەویش فیلمی (Kabhi Khushi Kabhie Gha) بوو کە ئەمیش لەبەرامبەر شاروخ خان و ئەمیتاب باچان و جایا باچان و ھریتیک ڕۆشان و کارینا کاپوور بوو. دوای ئەو فیلمە کاجۆل بۆ ماوەیەکی باش پشووی دا تاکوو ساڵی ٢٠٠٦ لە فیلمی فەنا (Fanaa) بوو، کە لەبەرامبەر عامر خان ڕۆڵیگێڕا و ئەو دوورکەوتنەی لەو چەند ساڵە نەبووە ھۆی شکستھێنانی ئەو فیلمەی بگرە ئەو فیلمەشی وەک ئەوانی پێشووتر سەرکەوتوو بوو.

دوای فەننا دووبارە کاجۆل ماوەیەک پشووی دا تەنیا لە دەرکەوتنی تایبەتی لە فیلمەکان دەردەکەوت تاکوو لە ساڵی ٢٠١٠ لە فیلمێک بەناوی ناوم خانە (My Name Is Khan) بێتاوانای موسڵمانانی لە ڕووداوە تیرۆریستییەکانی جیھانی سەلماند ئەمەش دووبارە لەگەڵ بەرامبەرەکەی شاروخ خان بوو!

لە نوێترین کاریشی لە ساڵی ٢٠١٥ بۆجارێکی دی لەگەڵ شاروخ خان دەرکەوتەوە و ئەویش لە فیلمی دیلوالێ بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]