ژینا ئەمینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ژینا ئەمینی

مەھسا ئەمینی
وێنەی ژینا ئەمینی لەسەر پلاکاردێکی ناڕەزایەتی لە شاری مێلبۆرن
لەدایکبوون (٢٠٠٠-0٧-٢٢) ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٠
مەرگ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢(٢٠٢٢-٠٩-١٧) (٢٢ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوەگۆرستانی ئایچی سەقز
ناسراوە بەئەشکەنجەدان و مردنی مێشک لەلایەن دەورییەی ڕێنوێنی، پۆلیسی ئەخلاقیی کۆماری ئیسلامیی ئێران[١]

ژینا ئەمینی یان بە ناوی پێناسەیی مەھسا ئەمینی (بە فارسی: مهسا امینی‎) (٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٠ لە سەقز – ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران) ژنێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران بە بیانووی نەگونجاویی حیجابەکەی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و بەھۆی ئەشکەنجە و لێدان کەوتە کۆماوە و دوای سێ ڕۆژ، لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران کۆچی دواییی کرد.[٢][٣] مردنی ژینا ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی کۆمەڵگەی ئێرانی لێکەوتەوە[٤][٥][٦][٧][٨][٩] کە بەرھەمەکەی لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو بە شۆڕشی ژینا.[١٠] ھەروەھا لە ئەنجامی کوژرانی ژینا ئەمینیدا بزووتنەوەی جیھانی ژن، ژیان، ئازادیی سەری ھەڵدا.[١١][١٢][١٣][١٤][١٥] ئەو و بزووتنەوەکە لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن پەرلەمانی ئەورووپاوە وەک کاندید بۆ خەڵاتی ساخارۆڤ ھەڵبژێردران[١٦][١٧] بۆ بەرگریکردن لە ئازادی و مافەکانی مرۆڤ.[١٨][١٩][٢٠]

مردن[دەستکاری]

ژینا ئەمینی لە ٢٢ی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٠ لە شاری سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لەدایک بووە. ئەو وێڕای بنەماڵەکەی بۆ سەیران چووبوو بۆ پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران و لەورە ھاتبوون بۆ شاری تاران تا سەردانی خزم و کەسوکاریان لەو شارەدا بکەن. لە نزیکەی سەعاتی ٦ی ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە لە ١٣ی ئەیلوول لە نزیکی وێستگەی مترەوی شەھید حەقانی لە دووسایدی شەھید حەقانی لە شاری تاران لە حاڵێکدا کە لەگەڵ براکەی بوو، لەلایەن ھێزە ئینتیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بیانووی حیجاب دەستبەسەر کرا. دوای دەربڕینی ناڕەزایی لەلایەن کیارەش ئەمینیی برای، بەوە دەوترێت کە خوشکەکەی بۆ تێپەڕاندنی کلاسەکانی زۆرەملێ بۆ ئاگادارکردنەوە گواستراوە بۆ گرتنخانەی شەقامی ڤۆزەرای تاران و لانیزۆر تا سەعاتێکی دیکە ئازاد دەکرێت.[٢١]

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئامادەبووان و بینەرانی ڕووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ژینا ئەمینی لە لێکخۆی ھێزە ئینتیزامییەکان ژێری ئەشکەنجە و لێدان کەوتووە.

بنەماڵەی ئەمینی ڕایان گەیاندووە کە لە کاتی دەستبەسەرکردنی کچەکەیان ئاڵۆزی قەوماوە و بەرپرسەکانی ئینتیزامی لە براکەشیان داوە. خاڵی ژینا ئەمینی وتی: «براکەی مەھسا (ژینا) لەوێدا بووە و کاتێک ویستویەتی لە بەرامبەریان بەرگری بکات و نەھێڵێت، گازی فرمێسکڕێژییان لێوەشاندووە».[٢٢]

نەخۆشخانەی کەسرا.

ژینا ئەمینی، دوو سەعات دوای دەستبەسەربوون و گواستران بۆ بنکەی پۆلیسی ئاسایشی ئاکاریی تاران لە شەقامی ڤۆزەرا، چووەتە کۆماوە و لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی کەسرای تاران بەستەری کراوە. دوای ئەوەی کە بنەماڵەی ئەمینی سەردانی نەخۆشخانە دەکەن، پزێشکەکان دەڵێن کچەکەیان تووشی جەڵتەی مێشک و دڵ بووە و ئیتر ھۆشیاریی نەماوە.

کاتێک کیارەشی براکەی لەبەردەم گرتنخانەکە بووە، بە چاوی بینیویەتی کە ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن لە گرتنخانە چووەتە دەرەوە. لە پرسگەکە ھۆکارەکەی دەپرسێت و پێی دەوترێت کە شتێکی وا نییە و یەکێک لە سەربازەکانی خۆمان بووە کە بریندار بووە. دوای نیو کاتژمێر، کیارەش بە نیشاندانی وێنەی ژینا بە چەند ژنێک، کە لە گرتنخانەکە ئازاد بوونەتەوە، حاڵی دەبێت کە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەکە ھەڵگری جەستەی نیوەگیانی خوشکی خۆی بووە. موژگان ئەمینیی دایکی ژینا ئەمینی، کەمێک بەر لە بڵاوبوونەوەی ھەواڵی کۆچی دواییی ئەو گوتبوو کە پزیشکەکان خەریکی دیالیزکردنی ژینایەن و ڕای گەیاندبوو کە کچەکەی بە تەواوی ئازا و لەشساغ بووە. ژینا ئەمینی سێ ڕۆژ دوای دەستبەسەربوون و کەوتنە کۆماوە، لە ڕۆژی ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، کۆچی دواییی کرد. کۆچی دواییی ژینا لەلایەن بنەماڵەکەی پشتڕاست کراوەتەوە.[٢٣][٢٤]

بەخاکسپاردن[دەستکاری]

بەرەبەیانیی ١٧ی ئەیلوول، تەرمی ژینا گواسترایەوە بۆ سەقز بە مەبەستی بە خاک سپاردن بردرا بۆ گۆرستانی ئایچی.[٢٥][٢٦] کاربەدەستانی ئێران ویسیان زووتر بەخاکی بسپێرن بەبێ ئامادەبوونی خەڵک، بەڵام خێزانەکەی ڕێگریان لێکردن و نەیانھێشت تا خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوە. ھەروەھا بۆ ئەوەی خەڵک زۆر کۆنەبنەوە، ڕێگاکانی دەرەوەی شاری سەقز داخران. لە کاتی بەخاکسپاردنی، خەڵک دروشمیان دژی حکوومەتی ئێران دەوتەوە، وەک «مردن بۆ دیکتاتۆر» و «کوشتن لەسەر ڕووسەری تاکەی بکەین بوربەسەری».[٢٧][٢٨]

کاردانەوەکان[دەستکاری]

ناوخۆیی

خەڵک خۆپیشاندان دەکەن دژی مەرگی مەھسا ئەمینی لە تاران
  • ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری سەقز لە بەیاننامەیەکی ھاوبەشدا سەرکۆنەی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی ژینایان کرد و داوای دادگاییکردنی بکەرانی ئەو ڕووداوەیان کرد.[٢٩]

سیاسەتوانان

  • ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، فەرمانی بە وەزیری ناوخۆ کرد کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکات.[٣٠]
  • ڕەزا پەھلەوی، کوری محمەد ڕەزا پەھلەوی، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر باسی ڕووداوەکەی کرد و داوای لە خەڵک کرد بە ھەر شێوەیەک بۆیان کراوە لە دژی ئەم کارانەی حکوومەتی ئێران بوەستنەوە و پشتیوانی لە ژنانی ئازادی خوازی ئێران بکەن.[٣١]
  • جاوید ڕەحمان، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ڕای گەیاند کە ئەم ڕووداوانە پێشێلکاریی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە ئێران نیشان دەدات، و نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە ڕەفتارەکانی دژ بە ژینایان دەربڕی.[٣٢]
  • ڕۆبێرت مالی، ئەندامی حکوومەتی جۆ بایدن بۆ کاروباری ئێران، مردنی ژینای بە کارەسات و تۆقێنەر ناو برد، لەگەڵ دەربڕینی ھاوخەمی و ھاوسۆزی خۆی بۆ بنەماڵەکەی، ڕاشی گەیاند کە پێویستە ئێران کۆتایی بە توندوتیژی و پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی ژنانی ئێران بھێنێت.[٣٣]

ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان

  • ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوەی تاوانکاری کرد لە مەرگی گوماناویی ژینا ئەمینی لە ئێران. بەپێی ئەم ڕێکخراوە، دەبێت «ھەموو ئەفسەر و بەرپرسەکان» لەم کەیسەدا بدرێنە دادگا و «ئەو مەرجانەی کە دەبنە ھۆی مردنە گوماناوییەکەی، کە بریتین لە ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپی دیکە، لە ناوەندەکەی دەستبەسەرکردندا، دەبێت لێکۆڵینەوەی تاوانکارییان لەگەڵدا بکرێت».[٣٤][٣٥][٣٦]

یادکردنەوەکان[دەستکاری]

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو)، ھاشتاگی «#مھسا_امینی» و "#MahsaAmini" لە دوای مردنی زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن جار بەکارھێنراوە.[٣٧][٣٨] لە شارەکانی وەک لەندەن و ئۆتاوا و پاریس و ڤییەنا گۆڕەپان و شەقام و پارک ھەیە کە بە ناوی ئەوەوە ناونراون.[٣٩][٤٠][٤١][٤٢]

لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ھێزە ئەمنییەکان لە تاران و شارەکانی دیکەی وەک سەقز شوێنی لەدایکبوونی ژینا ئەمینی جێگیرکران، چونکە ساڵێک بەسەر مردنی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت.[٤٣] باوکی لە کاتی دەرچوونی لە ماڵ لە ڕۆژاوای شاری سەقز دەستبەسەرکرا و دوای ئەوەی ئاگادارکرایەوە کە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکە ئەنجام نەدات، ئازاد کرا. ھەروەھا ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بە زیادبوونی بوونی ھێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی دیکەدا کرد لە ھەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە ھەر جۆرە نائارامییەک. ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات ڕۆژی ھەینی لە برۆکسل خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و چاوەڕوان دەکرا جگە لە کەنەدا و ئەمریکا لە شوێنەکانی دیکەی ئەورووپا خۆپیشاندانی زیاتریش بەڕێوەبچێت. ئەمریکا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا و شانشینی یەکگرتوو بە جیا سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک بەرپرس و قەوارەی ئێرانی لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئەمینی ڕاگەیاند.[٤٤][٤٥][٤٦][٤٧]

لە ئەمریکا یاسای مەھسا ئەمینی بۆ لێپرسینەوە لە مافەکانی مرۆڤ و ئاسایش (MAHSA Act) بۆ یەکەمجار لە دوای ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی، پێشکەش بە ١١٧ھەمین کۆنگرەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا. مەبەستی دانانی سزا بەسەر سەرانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.[٤٨] پڕۆژە یاساکە بە HR 589[٤٩] بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و بە S.2626[٥٠] بۆ ئەنجومەنی پیران لە ١١٨ھەمین کۆنگرەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا پێشکەشکرایەوە.

خەڵاتی ساخارۆڤ[دەستکاری]

ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیرکردنەوە ساڵی ٢٠٢٣یان بەخشییە ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی. سەرۆک ڕۆبێرتا مێتسۆلا ڕای گەیاند:[٥١][٥٢][٥٣][٥٤][٥٥][٥٦]

١٦ی ئەیلوول ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی ژیان مەھسا ئەمینی تێپەڕی.[٥٧] پەرلەمانی ئەورووپا لەگەڵ ئەو کەسە بوێرانەیە کە ھەمیشە شەڕی یەکسانی، شکۆ و ئازادی دەکەن لە ئێران. ئێمە، لەگەڵ ئەوانەین کە تەنانەت لە زیندانیش درووشمی ژن، ژیان، ئازادی زیندوو دەێڵنەوە. بەدەستنیشانکردنیان بە براوەی خەڵاتی ساخارۆڤی ٢٠٢٣ بۆ ئازادیی بیرکردنەوە، ئێمە یادیان دەکەین و ھەمیشە لەگەڵ ئەوانەین کە زۆرترین خەباتیان بۆ ئازادی کرد.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Drury, Colin. "Mahsa Amini: Protests erupt in Iran after 22-year-old dies following hijab arrest". MSN (بە ئینگلیزی). The Independent. Retrieved 17ی Septemberی 2022. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ لە ڕێوڕەسمێکی قەرەباڵخدا تەرمی ژینا ئەمینی بە خاک دەسپێردرێت، ڕووداو، 2022
  3. ^ بەھۆی گیانلەدەستدانی مەھساوە داوای مانگرتنی سەرتاسەری دەکرێت، ڕووداو، 2022
  4. ^ "Mahsa Amini's death sparks anger towards Iran's morality police". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-10-10.
  5. ^ Mahsa Amini: how one woman’s death ignited protests in Iran, The Guardian, 3 Oct 2022
  6. ^ Why Mahsa Amini's death could be a turning point for women in Iran, MSNBC, 30Sep 2022
  7. ^ Mahsa Amini: Top Iran official urges security forces to deal with protesters harshly as videos emerge of people running while gunshots fire, Sky News, 3 Oct 2022
  8. ^ Mahsa Amini has become a potent symbol for women in Iran, Financial Times, 27 Sep 2022
  9. ^ Mahsa Amini: The Spark That Ignited A Women-Led Revolution, Forbes, Dec 6, 2022
  10. ^ لەگەڵ ڕووداوەکاندا: شۆڕشی ژینا (بە کوردی), retrieved 2022-11-05
  11. ^ Words have power: What are the origins of Iran's protest chant 'woman, life, freedom'?, euro news, 01/02/2023
  12. ^ Jina Mahsa Amini: The face of Iran's protests, DW, 12/06/2022
  13. ^ "How Mahsa Amini Became A Symbol Of Resistance In Iran". VT (بە ئینگلیزی). 2022-09-26. Retrieved 2022-10-08.
  14. ^ "Fury grows in Iran after the death of Mahsa Amini, who has become a symbol of the regime's brutality". Le Monde.fr (بە ئینگلیزی). 2022-09-21. Retrieved 2022-10-08.
  15. ^ "Mahsa Amini has become a potent symbol for women in Iran". Financial Times. 2022-09-21. Retrieved 2022-10-08.
  16. ^ Mahsa Amini And Iran's Women, Life, Freedom Movement..[بەستەری مردوو], Radio Farda, October 11, 2023
  17. ^ "بەرزترین خەڵاتی مافی مرۆڤی یەکێتی ئەورووپا بەخشرایە ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"". Voice of America (بە کوردی). 2023-10-19. Retrieved 2023-10-28.
  18. ^ Mahsa Amini awarded EU's Sakharov human rights prize, BBC, October 19, 2023
  19. ^ Jina Mahsa Amini wins EU's Sakharov Prize, DW, 10/19/2023
  20. ^ Jina Mahsa Amini and Iranian women protest movement win the 2023 Sakharov Prize, European Parliament, September 16, 2023
  21. ^ داوای مانگرتنی گشتی لە خەڵکی ئێران دەکرێت، کوردستان ۲۴، 2022
  22. ^ گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە، کوردستان ۲۴، 2022
  23. ^ یەکەم کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر شەھیدکردنی کچە کوردەکەی تاران ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شارپرس، 2022
  24. ^ کچە کوردێک بەھۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تارانەوە گیانی لەدەستدا، کوردسات نیووز، 2022
  25. ^ "ویدئویی از مراسم خاکسپاری مهسا امینی در سقز". عرشه آنلاین (بە فارسی). Retrieved 2022-09-19.
  26. ^ "آرامستان آیچی کجاست؟". رکنا (بە فارسی). Retrieved 2022-09-19.
  27. ^ "مراسم خاکسپاری مهسا امینی به تظاهرات خشم علیه دیکتاتور" (بە فارسی). 2022-09-17. Retrieved 2022-09-19.
  28. ^ "حضور گسترده مردم در آرامستان سقز برای شرکت در مراسم تدفین مهسا امینی". رادیو فردا (بە فارسی). Retrieved 2022-09-19.
  29. ^ "رێکخراوەکانی سەقز: دەبێ تاوانبارانی کوشتنی ژینا ئەمینی سزا بدرێن". www.rudaw.net. Retrieved 2022-09-17.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  30. ^ "دستور ڕئیس جمهور درباره حادثه تلخ مهسا امینی | واکنش وزیر کشور". همشهری آنلاین (بە فارسی). 2022-09-16. Retrieved 2022-09-17.
  31. ^ "مهسا امینی بر اثر جراحات ناشی از ضرب و شتم ماموران گشت ارشاد درگذشت". ایران اینترنشنال (بە فارسی). Retrieved 2022-09-17.
  32. ^ "مرگ مهسا امینی، فیلم پلیس و پرسش‌های بی‌پاسخ – DW – ۱۴۰۱/۶/۲۵". dw.com (بە فارسی). Retrieved 2022-09-17.
  33. ^ "نماینده آمریکا در امور ایران مرگ مهسا امینی ڕا «هولناک» خواند". رادیو فردا (بە فارسی). Retrieved 2022-09-17.
  34. ^ "Iran woman's death after morals police arrest sparks protests". Reuters (بە ئینگلیزی). Reuters. 16ی ئەیلوولی 2022. Retrieved 17ی Septemberی 2022. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  35. ^ "Iranian woman in coma after morality police arrest: activists". France 24 (بە ئینگلیزی). 15ی ئەیلوولی 2022. Retrieved 17ی Septemberی 2022. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  36. ^ Saaberi, Arezou (15ی ئەیلوولی 2022). "Mahsa Amini: Arrested For Islamic Guidance, Ended Up Brain Dead!". IranTrue (بە ئینگلیزی). IranTrue.com. Retrieved 17ی Septemberی 2022. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  37. ^ Mahsa Amini's hashtag on Twitter 200 million, Iran International, 3 Oct 2022
  38. ^ Solidarity with Iran as worldwide protests staged over death of Mahsa Amini, euronews, 3 Oct 2022
  39. ^ Street in Vienna to be named after Jina Mahsa Amini, JINHA, 16 May 2023
  40. ^ “Mahsa Jina Amini” Street Plaques Unveiled in Ottawa, Iran Wire, June 21, 2023
  41. ^ Honouring Mahsa Jina Amini, Bay Ward, September 16, 2023
  42. ^ Park named Mahsa Jina Amini in Paris[بەستەری مردوو], lemonde, 2023
  43. ^ Iran: One year after the death of Mahsa Amini, Aljazeera, By Maziar Motamedi, 16 Sep 2023
  44. ^ Mahsa Amini: One year later we still say her name, Amnesty international, September 14, 2023
  45. ^ Clampdown and grief as Iranians mark first anniversary of Mahsa Amini's death, France24, 16/09/2023
  46. ^ Thousands gather on anniversary of Mahsa Amini's death for memorial protest in downtown LA, CBS News, September 16, 2023
  47. ^ Protests erupt in Iran, one year after Mahsa Amini's death, CNN, 17 Sep 2023
  48. ^ "H.R.9203 – MAHSA Act – 117th Congress".
  49. ^ "H.R.589 – MAHSA Act – 118th Congress".
  50. ^ "MAHSA Act Senate Bill S. 2626 of 118th Congress".
  51. ^ Jina Mahsa Amini and Iranian women protest movement win the 2023 Sakharov Prize, European Parliament, September 16, 2023
  52. ^ Mahsa Amini, the woman who died in police custody, is awarded EU human rights prize, ABC, October 19, 2023
  53. ^ Iran’s Mahsa Amini awarded EU’s Sakharov human rights prize, Guardian, October 19, 2023
  54. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری europarl.europa.eu3 نەدراوە
  55. ^ Mahsa Amini, the woman who died in police custody, is awarded EU human rights prize, ABC, October 19, 2023
  56. ^ Iran’s Mahsa Amini awarded EU’s Sakharov human rights prize, Guardian, October 19, 2023
  57. ^ "Mahsa Amini honoured with EU's top human rights prize". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-28.