ڕەزان زەیتونە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەزان زەیتونە
رزان زيتونة

ڕەزان زەیتونە، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا
لەدایکبوون (١٩٧٧-٠٤-٢٩) ٢٩ی نیسانی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٦ ساڵ)
ونبوون9 کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (تەمەن ٣٦) [١]
دومە، سووریا[١]
ڕەوشی ونبوونبۆ ماوەی ١٠ ساڵ، ٤ مانگ و ١٠ ڕۆژ ونبووە[١]
پەروەردەبڕواننامە لە یاسا
پیشەپارێزەری مافەکانی مرۆڤ
لیژنەی ھەماھەنگی ناوخۆیی سوریا،[١] سەنتەری بەبەڵگەکردنی تووندووتیژییەکان لە سووریا[١]
ناسراوە بەچالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لەماوەی بەھاری عەرەبی لە سووریا و سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریا.[١]

ڕەزان زەیتونە (بە عەرەبی: رزان زيتونة‎؛ لەدایکبووی ٢٩ی نیسانی ١٩٧٧) مافناس، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی سوورییە. ڕەزان چالاکییە دیارەکانی لەماوەی بەھاری عەرەبی لە سووریا دەستیپێکرد. ڕەزان دەستیکرد بەخۆشاردنەوە لەدوای ئەوەی لەلایەن حکوومەتی سوریاوە تۆمەتی بەکرێگیراوی وڵاتانی خرایەپاڵ[٢] و ھاوسەرەکەی دەستگیرکرا.[٣] زەیتوونە ھەڵسا بۆ بەڵگەنامەکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا لیژنەی ھەماھەنگی ناوخۆیی سوریا،[٤] کە تۆڕێکبوون کاری ڕێکخستنن و ناڕەزاییەکانیان لە بەھاری عەرەبی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ دەستپێکردبوو. ڕەزان لە ڕۆژی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ڕفێندرا، کە وا گومان دەکرێت لەلایەن چەکدارانی جەیش ئیسلام ئەوکارە کرابێت. تا ئابی ٢٠١٨، چارەنووسی ئەو بەناڕوونی ماوەتەوە. وا گومانیش دەکرێت کە ناوبراو کووژرابێت.[١]

چالاکییەکان[دەستکاری]

ڕەزان لەگەڵ گرووپێک لە پارێزەران بەیەکەوە کاریان لەسەر بەرگریکردن لە زیندانە سیاسییەکان دەکرد لەوەتەی ساڵی ٢٠٠١. لەھەمان ساڵدا، ڕەزان بووە یەکێک لە دامەزرێننەرانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا (HRAS). دواتر ڕەزان زەیتوونە لینکی زانیاری مافەکانی مرۆڤی سووری (SHRIL) ڕاگەیاند، لەڕێگای ئەم تۆڕەوە ناوبراو بەردەوام زانیاری و ڕاپۆرتی بڵاودەکردەوە دەربارەی ڕەوشی تووندیتیژی و مافەکانی مرۆڤ لە سووریا. لە ساڵی ٢٠٠٥ تاکوو ونبوونی لە ٢٠١٣، ڕەزان ئەندامی چالاکی کۆمیتەی پتشگیری خێزانی زیندانییە سیاسییەکانی سوریا بوو.

لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١١، کەناڵی حکوومەتی سووریا ئەوەی ڕاگەیاند کە ڕەزان زەیتوونە ھەواڵگری بیانییە، ڕەزان خۆی شاردەوە لەدەست حکوومەت بۆئەوەی دەستگیرنەکرێت، بەڵام بەردەوامبوو لە چالاکییەکانی لەبواری مافەکانی مرۆڤ.[٥]

لە نیسانی ٢٠١١، سەنتەری بەبەڵگەکردنی تووندووتیژییەکان لە سووریا دامەزراند بۆ بەبەڵگەکردنی تووندووتیژییەکان لەلایەن ھەموو لاینەکانی وڵات.[٦] ھەروەھا بەشداربوو لە ئامادەکردنی ڕاپۆرت بۆ لیژنەی ھەماھەنگی ناوخۆیی سوریا،[٤] کەخۆشی یەکێکبوو لە دامەزرێنەرانی.[١]

ھاوسەرەکەی وائل حەمادە لەڕۆژی ١٢ی ئایاری ٢٠١١ دەستگیرکرا. ھەروەھا براکەشی عەبدولرەحمان دەستگیرکرا. ھاوسەرەکەی، لەکاتی زیندانیکردنی پرسیاری کارەکانی ڕەزان زەیتوونەی لێکرا لەبارەی چالاکییەکانی لەبواری مافەکانی مرۆڤ، دواتر لە ١ی ئابی ٢٠١١ وائل حەمادە ئازادکرا.[٧]

لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١، خەڵاتی ساخارۆڤی پێدرا بۆ ئازادی بیرووڕا، لەپاڵ چوار ژنە عەرەبی دیکە.[٨] ھەروەھا پێشتریش خەڵاتی ئانا پۆلیتکۆڤسکایا وەرگرت لەمەڕ گەیشتنی بەدۆخی ژنانی جەنگ. لە ساڵی ٢٠١٣، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتیی پێبەخشرا.[٩]

ونبوون[دەستکاری]

ماڵپەڕەکانی لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن لەڕۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣، ھەواڵی ئەوەیان ڕاگەیاند کە زەیتوونە ڕفێندراوە لەگەڵ ھاوسەرەکەی وائل حەمادە، ھەروەھا لەگەڵ دوو ھاوڕێی بەناوەکانی سەمیرە خەلیل و نازم حەمادی لە شارۆچکەیەکی ژێردەست ئۆپۆزسیۆن بەناوی دوما لە باکووری دیمەشق.[١٠][١١][١٢] تاکوو کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، ھیچ ھەواڵ و زانیارییەکی نوێ لەبارەی خۆی و ناوی ڕفێنەرەکان بەشێوەیەکی دڵنیاکەرەوە نییە. بەڵام گوماندەکرا کە کردەی ڕفاندنەکە لەلایەن گرووپە ئیسلامییە سەلەفییە یاخیبووەکان کرابێت لەژێرناوی جەیش ئیسلام.[١٣][٦]

لە ئابی ٢٠١٨، دەزگای ئەسۆشیەتید پرێس (AP) ڕایگەیاند کەھیچ بەڵگەیەکیان نییە لەسەر چارەنووسی زەیتوونە، ئەی پی ئەوەشی ڕاگەیاند کە بەڵگە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە جەیش ئیسلام ناوبراویان خستبێتە زیندانی تەوبە. بەڵام دواتر جەیس ئیسلام ئەو ھەواڵەیان ڕەتکردەوە.[١] لەو بەڵگانەی کە لەنێو زیدانییەکان باسی لێوەدەکرا کە نووسراوێکبووە لەسەر دیواری زیندانەکان کەلەسەری نووسرابوو "بیری دایکم دەکەم - ڕەزان زەیتوونە، ٢٠١٦". بەڵگەیەکی دیکەش یەکێک لە کۆمپیوتەرەکانی زەیتوونەبوو کە لەکاتی ڕفاندنی ئەوا ئەویش برابوو، ئایپی کۆمپیوتەرەکە لە شوێنی زیندانی تەوبە بەکارھێنرابوو. کازن دەروێش، یەکیکی دیکە لە چالاکوانەکانی مافەکانی مرۆڤ لەبارەی چارەنووسی زەیتوونە دەڵێت تاکوو ٢٠١٧، زەیتوونە لای جەیش ئیسلام دەستبەسەر بووە. دواتر دەزگای ئەسۆشیەتید پرێس، ڕاگەیاند کە زەیتوونە کووژراوە.[١]

خوێندن[دەستکاری]

زەیتوونە لە ساڵی ١٩٩٩ خوێندنی لەبەشی یاسا تەواوکرد، لە ساڵی ٢٠٠١ وەک پارێزەر دەستبەکاربوو.

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ بیرووڕای ئازاد لە ساڵی ٢٠١١.[١٤]
  • خەڵاتی ئانا پۆلیتکۆڤسکایا - ساڵی ٢٠١١.[١٥]
  • خەڵاتی ئیبن ڕووشد بۆ ئازادی بیرووڕا بۆ ساڵی ٢٠١٢ لە بەرلین.
  • لە ساڵی ٢٠١٣، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتیی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د Mroue, Bassem (2018-08-13). "Clues But No Answers in One of Syrian War's Biggest Mysteries". Bloomberg News/AP. Archived from the original on 2019-05-01. Retrieved 2019-05-01.
  2. ^ "Syrian Activist In Hiding: 'If We Didn't Believe We Will Win, We Couldn't Bear All This'". Radio Liberty. 7 October 2011. Retrieved 27 October 2011.
  3. ^ Beaumont, Peter (21 May 2011). "Syria's defiant women risk all to protest against President Bashar al-Assad". The Guardian. London. Retrieved 27 October 2011.
  4. ^ ئ ا "Syrian woman activist wins human rights award". Amnesty International. 2011-10-07. Archived from the original on 2012-02-05. Retrieved 2012-01-05. ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "SYRIA HUMAN RIGHTS INFORMATION LINK (SHRIL)". PeaceWomen; Women's International League for Peace and Freedom. Retrieved 2019-04-15.
  6. ^ ئ ا Hourani, Noura; Adely, Tariq; Clark, Justin (29 April 2018). "'A person who believed': Remembering Razan Zaitouneh on her 41st birthday". Syria Direct. Retrieved 22 March 2019. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٥ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "SYRIA: FURTHER INFORMATION: SYRIAN MAN RELEASED: WA'EL HAMMADA". Amnesty International. 2011-08-11. Retrieved 2019-04-15.
  8. ^ "Three finalists for Sakharov Prize 2011 honouring human rights activists". European Parliament. Retrieved 27 October 2011. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  9. ^ "Dissident Tibetan Writer Wins The US Government 2013 International Women of Courage Award". VOA Tibetan. Retrieved 4 February 2015.
  10. ^ "اختطاف الناشطة رزان زيتونه في دوما بريف دمشق" [The abduction of activist Razan Zeitouneh in Douma suburb of Damascus]. DayPress (بە عەرەبی). 10 December 2013. Archived from the original on 29ی Marchی 2019. Retrieved 4 February 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Alwasl, Zaman (10 December 2013). "Human Rights advocate Razan Zaitouneh kidnapped near Damascus". zamanalwsl.net. Archived from the original on 13 December 2013. ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "Syrian opposition activist Razan Zaitouneh kidnapped at gunpoint". Financial Times. Retrieved 4 February 2015.
  13. ^ Pizzi, Michael. "The Syrian Opposition Is Disappearing From Facebook". The Atlantic. Retrieved 8 February 2014.
  14. ^ "Three finalists for Sakharov Prize 2011 honouring human rights activists". European Parliament. Retrieved 27 October 2011. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  15. ^ "Razan Zaitouneh (Syria): Winner of the 2011 Anna Politkovskaya Award". Raw in War. Archived from the original on 13 November 2011. Retrieved 18 March 2015. ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.