ڕۆجەر بانیستەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕۆجەر بانیستەر (لەدایکبووی ١٩٢٩) یاریزانێکی ڕاکردنی بەریتانی بوو، لە ساڵی ١٩٥٤دا یاساکانی یاری گۆڕەپان و مەیدانی تێکشکاند. دەیان ساڵبوو، شارەزایانی وەرزشی و تەنانەت پزیشکەکانیش پێیان وابوو کە ئەستەمە ھیچ مرۆڤێک بتوانێت لە کەمتر لە ٤ دەقیقەدا، یەک میل (1,609.344 مەتر) ببڕێت، چونکە جەستەی مرۆڤ بەرگەی ئەوە ناگرێت. ئەم تێڕوانینە بۆ چەندین ساڵ وەکو ڕاستیەکی حاشاھەڵنەگر تەماشا دەکرا و خەریکبوو وەکو بیروباوەڕێکی نەگۆڕ بناغەی خۆی دادەکوتا. بەڵام بانیستە، لەساڵی ١٩٥٤دا، تەواوی ئەو تێڕوانینانەی قڵپکردەوە و توانی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئەو ڕیکۆردە بشکێنێت و لە کەمتر لە ٤ دەقیقەدا، میلێک ببڕێت.