ڕۆبێرت دوڤۆڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕۆبەرت دوڤالەوە ڕەوانە کراوە)
ڕۆبێرت دوڤۆڵ

دوڤۆڵ لە ساڵی ٢٠٠٨
لەدایکبوون (١٩٣١-٠١-٠٥) ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٣١ (تەمەن ٩٣ ساڵ)
سان دیێگۆ، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
نیشتەجێیپلەینس، ڤیرجینیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھاوسەرباربرا بێنجامین (ھاوسەرگیری ١٩٦٤؛ جیابوونەوە ١٩٧٥)
گەیڵ یەنگ (ھاوسەرگیری ١٩٨٢؛ جیابوونەوە ١٩٨٥)
لوسیانا پێدرازا (ھاوسەرگیری ٢٠٠٥)
خەڵاتەکانخاوەنی ١ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٨٣)

ڕۆبێرت سێڵدن دوڤۆڵ (لەدایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٣١) ئەکتەر و دەرھێنەرێکی ئەمەریکییە. دوڤۆڵ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەری پێدرا بۆ ڕۆڵەکەی لە فیلمی Tender Mercies لە ساڵی ١٩٨٣. ھەروەھا خاوەنی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بەریتانییە.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

دوڤۆڵ لە سان دیێگۆ، کالیفۆرنیا لەدایکبووە، دایکی ناوی میلدرد ڤیرجینیا ھارت و باوکی ناوی ویلیام ھاوارد دوڤۆڵ بووە. لە ساڵی ١٩٥٣دا، لە زانکۆی پرنیسیپا دەرچووە.

ژیانی پیشەگەری[دەستکاری]

دوڤۆڵ یەکەم ڕۆڵی لەساڵی ١٩٦٢ بوو لە فیلمی To Kill A Mocking Bird، دواتریش لە فیلمی کاپتن نیومانیشدا دەرکەوت لەساڵی ١٩٦٣.

یەکێک لە دیارترین دەرکەوتنەکانی دوڤۆڵ لە فیلمی سەرۆک خێزان بوو لەساڵی ١٩٧٢، کە دواتر بەھۆیەوە بۆ خەڵاتی ئۆسکاریش پاڵێورا. جگە لەمانەش، بەشداری لە فیلمی Apocalypse Now کردووە و لەوێشدا پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار. دوڤۆڵ بە یەکێک لە ئەفسانەکانی ھۆڵیوود دادەنرێت و ھەمیشە بە ئەکتەرە ڕۆح سووکەکە ناسراوە.[کێ وتی؟]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

لەڕووی سیاسییەوە دوڤۆڵ باوەڕی بە لیبرالیزمە.

دوڤۆڵ لە ساڵی ١٩٦٤دا، باربرا بێنجامینی کردە ھاوسەری و دواتر لە ١٩٧٥ جیابوونەوە. لە ساڵی ١٩٨٢دا، گەیڵ یەنگی کردە ھاوسەر تاکو ١٩٨٥. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥دا، لوسیانا پێدرازای کردە ھاوسەری و تاکو ئێستاش بەیەکەوەن.

دوڤۆڵ ھیچ منداڵێکی نییە، و لە پلەینس، ڤیرجینیا نیشتەجێیە.

فیلمە دیارەکانی[دەستکاری]

دوڤۆڵ لە چەندەھا فیلمی دیاردا دەرکەوتووە، لەوانە:

  • To Kill A Mockingbird (١٩٦٢)
  • M*A*S*H (١٩٧٠)
  • سەرۆک خێزان (١٩٧٢)
  • Tomorrow (١٩٧٢)
  • Apocalypse Now (١٩٧٩)
  • Colors (١٩٨٨)
  • The Apostle (١٩٩٧)
  • The Judge (٢٠١٤)

تۆمارە جیھانییەکان[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٥دا، لە تەمەنی ٨٤ ساڵی، دوڤۆڵ بووە پیرترین ئەکتەر کە پاڵێورابێت بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ ڕۆڵی باوکە پاڵمەر لە فیلمی The Judge.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکی ئینگلیزی