ڕایان گیگز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاین گیگز

ڕیایان گیگز ناوی تەواوی "جۆزێڤ ویلسۆن"ە، دوای جیابوونەوەی دایک و باوکی بڕیاریدا ناسناوی خانەوادەی دایکی بۆخۆی بەکاربێنێت، لە (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٧٣) لەشاری (کاردێف) لەدایکبووە، باوکی یاریزانی ڕەگبی بوو لەڕیزی (ھەڵبژاردەی وێلز).

ژیان[دەستکاری]

ڕڕایان گیگز سەرەتا لەتیپێکی میللی دەستی بەیاری تۆپی پێ کرد، کە (سکۆت دێنس) ڕاھێنەرایەتی دەکرد و ھەر ئەویش رێگا خۆشکەربوو بۆ ئەوەی بچێتە قوتابخانەی یانەی مانچستەر سیتی و دووساڵ شاری مانچستەر یاریکرد.

دەستپێکردنی یاری لەگەڵ مانچستەر یونایتد[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٦ گیگز لەلایەن (ھارۆلد وود) ی دۆزەرەوەی بەھرەمەندان بۆ (مەنچستەر یوونایتد)، بە ئەلێکس فێرگسۆن ناسێنراو داوای لێکرد تواناکانی تاقیبکاتەوە، لەیەک لە یارریە تاقیکردنەوەییەکاندا فێرگسۆن رازیبوو تواناکانی گەنجی وێڵزییەکە ببینێت و لە پەنچەرەی ئۆفیسەکەی خۆیەوە سەیری یارییەکەی کرد و "گیگز" توانی ھاتریک لە یارییەکە تۆمار بکات و سەرنجی فێرگسۆن بۆخۆی ڕابکێشێت. دوای چەند ڕۆژێک ڕاھێنەرە (سکۆتلەندییەکە) لەڕۆژی لەدایکبوونی سەردانی ماڵی "گیگز"ی کرد و گرێبەستێکی بۆ یاریکردن لە قوتابخانەی (ماچستەر یونایتد) لەگەڵدا واژوو کرد. دوای سێ ساڵ گیگز پەیوەندی بەتیپی یەکەمی شەیتانە سوورەکان کرد، بەڵام تاوەکوو ئازاری ١٩٩١ ھیچ یارییەکی نەکرد و لەیەکەم یاری خۆیدا شەتانە سوورەکان لەناو ئۆلترافۆرد ٠ - ٢ بەیانەی (ئێڤەرتۆن) دۆڕان. گەرچی گیگز یارییەکی بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای تەمەن خوار ١٦ ساڵان ئەنجامدابوو، بەڵام سووربوو لەسەر ئەوەی درێسی ھەڵبژاردەی (وێلز) بپۆشێت و لەو ھەڵبژاردە نەناسراوە درێژە بەیاریکردن بدات. سەرەڕای ئەو ھەموو شکۆ و دەستکەوتانەی بەدەستیھێناوە، گیگز خاڵێۆی ڕەشی لەنێوچاوان خۆی دروستکرد، کاتێک ناپاکی لەگەڵ براکەی خۆی کرد ئاشکرابوو پەیوەندی سێکسی لەگەڵ ژنبرای خۆی ھەیە. لە میدیاکانی بەریتانیا زۆری بەدوای خۆی ھێنا.

ژمارەکانی ژیانی وەرزشی[دەستکاری]

بەئەنجامی ٩٦٣ یاری ماوەی ٢٤ساڵدا خاوەنی ژمارەی پێوانەییە لەیاریکردن بەدرێسی (ماچستەر یونایتد) و لە یارییانەدا ١٦٨ گۆڵی تۆمار کردووە و ٣٤ نازناوی بەدەستھێناوە.

لەو ٢٤ ساڵەی یاری بۆ شەیتانە سورەکان کردووە ھەر ٢٨٫٣ یارییێکی ئەنجامدابێت نازناوێکی بەدەست ھێناوە.

گیگز لەوەتەی وەرزی ١٩٩٠ - ١٩٩١ توانیویەتی ١٣ نازناوی پریمەرلیگ بەدەست بێنێت،

چوارەمین یاریزان بوو لە پریمەرلیگ لەتەمەنی ٤٠ ساڵی یاری بکات.

باشترین گۆڵدروستکەرە لەمێژووی پریمەرلیگ بە دروستکردنی ١٦٢ گۆڵ.

خاوەنی زۆرترین یارییە لەمێژووی پریمەرلیگ بە ٦١١ یاری.

تاکە یاریزانە لە ٢٢ وەرزی یەک بەدوای یەکدا لەھیچ وەرزێک دانەبڕابێت و ھەموو وەرزشێک گۆلی تۆمارکردبێت.

دووەمین کەس بووە لە مانچستەر یونایتد لەیەککاتدا یاریزان و ڕاھێنەر بێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی.
  • ھەفتەنامەی ڕووداوی وەزشی (ژمارە ٢٥٩)

پەراوێزەکان[دەستکاری]