ڕانی لاکشمیبای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕانی لاکشمیبای
Manikarnika Tambe لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٩ی تشرینی دووەمی ١٨٢٨، بەن. ١٩ی تشرینی دووەمی ١٨٣٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ڤاراناسی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٨ی حوزەیرانی ١٨٥٨، ١٧ی حوزەیرانی ١٨٥٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٢٩ ساڵ ژیاوە)
Gwalior لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەچالاکوان، جەنگاوەر، شۆڕشگێڕانە، freedom fighter لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرGangadhara Rao لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەQueen of Jhansi (١٨٥٣–١٨٥٨) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
TitlesRaja لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

مانیکارنیکا (ھەروەھا بە مانو ناسراوە) لە ١٩ی تشرینی دووەمی ١٨٢٨ لە شارۆچکە‌ی ڤاراناسی لە خێزانی بەراھیمە لە دایک بووە، باوکی ناوی مۆرپانس تامبی بووە و دایکی ناوی بەھادیراتی بای بووە. تە‌مە‌نی ٤ ساڵ بووە کە دایکی کۆچی دوای کردووە، لە ناو خێزانی حاکمی بیسۆر (باجی ڕاھۆ) گە‌ورە بووە نازناوی (چابیلی) پێداوە لەلایەن حاکمی بیسۆر و فێری ئە‌سپسواری و تیرھاوێژی و شمشێربازی کراوە لەلایەن (تاتیا گورو) ی مامۆستای.

ئە‌و ژنە ھە‌ستێکی بە‌رزی نە‌تە‌وایە‌تی ھە‌بووە و بە‌ردە‌وام دژی بە‌ریتانییە‌کان بووە و چە‌ند جارێک ھە‌وڵی کوشتنی دراوە. لە ساڵی ١٨٤٢ شووی بە پاشای جانسی گانگادار ڕاھۆ کردووە و نازناوی لاکشمیبای پێدە‌بە‌خشێت. سە‌رکردایە‌تی شۆرشی ھیندی ساڵی ١٨٥٧ی کردووە. لە ١٧ی حوزەیرانی ١٨٥٨ لە لایە‌ن بریتانییە‌‌کان لە شە‌رێکدا دە‌کوژرێت. لە ئێستا لە ھیندستان و پاکستان پە‌یکە‌ری بۆ دروست کراوە و چە‌ند شوێنێکی وە‌ک شوێنە‌واری مێژوو سە‌ردانی دە‌کرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]