ڕاغب عەلامە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاغب عەلامە
راغب صبحي علامة
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونڕاغب سوبحی عەلامە
لەدایکبووی (١٩٦٢-٠٦-٠٧) ٧ی حوزەیرانی ١٩٦٢ (تەمەن ٦١ ساڵ)
غوبەیری، بەیرووت، لوبنان
چەشنەکانگۆرانی عەرەبی
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، کەسایەتی تەلەڤیزیۆنی
ئامێرەکانعود
ساڵانی چالاکبوون١٩٨٢ تا ئێستا
کۆمپانیاکانباکستەیج پرۆدەکشن
وێبگەragheb-alama.com

ڕاغب عەلامە لەدایکبووی ٧ی حوزەیرانی ١٩٦٢. گۆرانیبێژ، سەماکەر، ئاوازدانەر و پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنییە. بەرلەوەی ببێتە ھونەرمەندێکی دیاری لوبنانییە. لەساڵانی ھەشتاکان ڕاغب بەشداری لە بەرنامەی ستۆدیۆی فەن (ستودیو الفن‎) کرد و خەڵاتی پلانتیومی بردەوە لەو بەرنامەیە.[١] دواتر یەکەم ئەلبوومی خۆی بڵاوکردەوە کەبوونی چەند گۆرانییەک لەوانە (یاریت) و (عن جد) ناوبانگی عەلامە زیاتربوو لە جیھانی عەرەبی.

لە وەرزی یەکەم و دووەمی بەرنامەی عەرەب ئایدل واتە ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٣، ڕاغب عەلامە وەک یەکێک لەئەندامانی لیژنەی بەرنامەکە بەشداربوو لەپاڵ ھەریەکە لەگۆرانیبێژان ئەحلام، نانسی عەجرەم وە حەسەن ئەلشافی. دواتریش لە ساڵی ٢٠١٥ لەپڕۆگرامی (The X Factor) لەپاڵ ئەلیسا و دونیا سەمیر غانم لەدەستەی لیژنەی بەرنامەکەبوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Ragheb Alama". Alam el Phan. Archived from the original on 2014-09-02. ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]