پیری ڕئیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پیری ڕەیس

حاجی ئەحمەد محێدین پیری
پەیکەری پیری ڕەیس
لەدایکبوون
ئەحمەد محێدین پیری

١٤٦٥
مەرگ١٥٥٣ (٨٧-٨٨ ژیاوە)
نەتەوەكورده‌
سەردەمئیپراتۆریەتی عوسمانی
کارە ناودارەکان
کێشانی نەخشەی پیری ڕەیس
ئایینموسڵمان
خزمەکانکەمال ڕەیس (مام)
پەرتووکی گەشتنامەی پیری ڕەیس
پیری رئیس Piri Reis

حاجی ئەحمەد محێدین پیری ناسراو بە پیری ڕەئیس (Piri Reis) گەورە زانای كورده‌ و ئەدمیڕاڵ لە گەلە کەشتی عوسمانییەکان نەخشەی تەواوی زەوی کێشاوە زۆر بە وردی. ئەم زانایە كورده‌ لە نێوان ساڵەکانی ١٤٦٥ بۆ ١٥٥٣ ژیاوە.[١]

زانایەکی موسڵمانی كورده‌ و شارەزا بووە لە جوگرافیا و ئەندازیاری نەخشە کێشی بەتایبەتی زۆر شارەزا و تێگەیشتوو بووە لە نەخشە دێرینەکاندا ھۆکاری ناسرانی بە (پیری ڕەئیس) ئەوەیە وشەی (پیری) بۆ ئەو شوێنە دەگەڕێتەوە کە لێی لەدایکبووە کەواتە ئەم زانایە خەڵکی ناوچەی پیران لە باکووری کوردستان ئەو شوێنەی کە {شێخ سەعیدی پیران}ی پێ ناسراوە نووسەر (ماکوان کەریم) دەڵێت: لە تورکیا تورکەکان بردیانم بۆ سەر گۆڕی ئەم زانایە پێیان گوتم ئەمە زانایەکی گەورەی كورده‌ و ئەدمیراڵ بووە لە سوپای گەلە کەشتی عوسمانییەکان و نەخشەی ھەموو زەوی کێشاوە ھەروەھا وشەی (ڕەئیس) دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سەرۆک بووە لە سوپای گەلە کەشتی عوسمانییەکان و سەرکردایەتی زۆربەی شەڕەکانی کردووە دژ بە ھێرشی پۆرتوگالییەکان بۆ سەر خاکی موسڵمانان. ئەم زانایە لەگەڵ گەلە کەشتی عوسمانییەکاندا زۆر شوێنی جیھان گەڕاوە تا زانیاری لەسەر جوگرافیای زەوی کۆ بکاتەوە لەگەڵ ھەموو ئەو نەخشە کۆنانەی ھەبوون و دەستی کەوتووە تا بیانکاتە نەخشەیەکی تەواو. بۆیە سوپای دەریایی عوسمانی ڕێیان پێدا بوو سوود لە کتێبخانەی (قوستەنتنیە) وەربگرێت وەک سەرچاوەیەک بۆ کارەکەی.[٢] وه‌ نوسه‌رێكی تر (موحه‌ممه‌د عه‌لی سه‌لمان) به‌درێژای 3 ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ژیانی ڕه‌ئیس پیری، كورد بوونی ئه‌م زانا كورده‌ی له‌سه‌ر ده‌ستنوسه‌كه‌ی دۆزیه‌وه‌ وه‌ك له‌ كتێبه‌كه‌یدا باسی كردووه‌ به‌ ناوی (ڕه‌ئیس پیری ئه‌و كورده‌ی ئه‌مریكای دۆزیه‌وه‌).

لە کۆشکی (تۆپکای) لە شاری (ئیستەنبوڵ) لە ساڵی ١٩٢٩ نەخشەکانی ئەم زانایە دۆزرا‌یەوە لەگەڵ کتێبەکەیدا بە ناوی (الکتاب البحریة) کە باسی وردەکاری نەخشەکەی تێدایە، وەک وردەکاری سەبارەت بە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور و دەریای ڕەش و زەریای ئەتڵەسی و کیشوەرەکان و کەنداوەکان و ڕووبارەکان و کەش و ھەوا و بەرز و نزمی ڕووی زەوی و زنجیرە شاخەکان ھتد.[٣] ئەم زانایە توانیویەتی ھەموو نەخشەی جیھان زۆر بە وردی لەسەر پێستی ئاسک بکێشێت بە سوود بینین لە توانای خۆی و نەخشە دێرینەکان کە دەستی کەوتوون کە شارەزاییەکی زۆری پێویستە بۆ تێگەیشتن لەو نەخشانە کە ھەندێکیان ھی (ئەسکەندەری گەورە) و زۆر پێش ئەویشە وەک لە کتێبەکەیدا ئاماژەی پێ داوە.

موسڵمانان بە ٥٠٠ ساڵ پێش ئەوەی کریستۆفەر کۆڵومبسی دز و چەتە ڕێگەی لێ ون بێت و بەڕێکەوت ڕێی بکەوێتە کیشوەری ئەمریکا کە خۆی لە بنەڕەتدا گەشتەکەی کۆڵۆمبۆس بۆ ئاسیا بوو، موسڵمانان چوو بوونە ھەردوو کیشوەری ئەمریکا. بۆ نموونە زانا (ئەبوڕەیحانی بیرونی) ئۆزبەکستانی باسی بوونی کیشوەری ئەمریکای کردووە لە نێوان ئاسیا و ئەورووپا کە زەریا لێی دابڕاندووین و دواتر موسڵمانان گەیشتوونەتە ئەو کیشوەرە نوێیە کە ناسراوە بە جیھانی نوێ.


لە ساڵی ١٢٠٤ز لە کاتی ھێرشی چوارەمی خاچپەرستەکان زۆرێک لە کتێب و نەخشە مێژووییەکانی کتێبخانەی (قوستەنتەنییە) تاڵانکرا و کەوتە دەست ئەورووپییەکان، و لەبەر ئەمەیە کە دەوترێت کۆڵومبس زانیاری ھەبووە سەبارەت بە کیشوەری ئەمەریکا، پاشان بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان کۆڵۆمبۆس ناودار کراوە بەحساب زانایە و ئەمەریکای دۆزیوەتەوە لە ساڵی ١٤٩٢ز. ئەمەش ڕێی تێناچێت چونکە ئەم کەسە یەکێک لە ھەڵە کوشندەکانی پێی وابوو زەوی تەختە چونکە بەپێی ئایینی مەسیحی زەوی بازنەیی تەختە، ھەروەھا ئەم کەسە بە ھەڵە ڕێی کەوتە ئەو کیشوەرە وای زانی ئەو شوێنە وڵاتی ھیندستانە لەبەرئەوە ناوی ئەو خەڵکەی بە (ھیندی) ناو برد بەڵام لەبەر ئەوەی سوور پێست بوون ناوی بردن بە (ھیندیە سوورەکان).

جیاوازی نێوان چوونی موسڵمانان بۆ کیشوەری ئەمریکا لەگەڵ چوونی جیھانی مەسیحی ڕۆژئاوا جیاوازی نێوان ئاسمان و ڕێسمانە، چونکە موسڵمانان یەک بستە خاکیان داگیر نەکرد و یەک کەسیشیان نەکوشت. بەڵام کاتێ نەخشەی موسڵمانان کەوتە دەست ئەورووپای چەتەی خوێنڕێژ خاکەکەیان داگیر کرد و ھەموو خەڵکە ڕەسەنەکەیان کوشت. تەنانەت کیشوەری ئوستڕالیاش ھەر ھەمان چارەنووسی ھەبوو بە دەستی بەریتانیای داگیرکەر، ھەموو خاکەکەی داگیر کرد و خەڵکەکەی ڕەشەکوژ کرد.

گەورە زانای کورد (پیری ڕەیس) بە ٢٠ ساڵ پێش ئەوەی کریستۆفەر کۆڵومبس ڕێی بکەوێتە ئەمەریکای باشوور کە لە ڕاستیدا ساڵی ١٥٣٣ ز بوو بە ھەڵەواتە لە ساڵی ١٥١٣ ز ئەم زانایە بەشێکی زۆری کارەکانی لە نەخشەی زەوی تەواو کردبوو. چونکە یەکێ لە گرنگترین بەشی نەخشەکەی ھەردوو کیشوەری ئەمریکا و بەستەڵەکی باشوورە کە بە وردی لەسەر نەخشەکە دیاری کردبوو لەگەڵ زانیاری زۆر وردی لەسەر نەخشەکە تۆمار کرد بوو پاشان لە ساڵی ١٥٢٨ ز ھەموو نەخشەی زەوی تەواو کرد.[٤] بە کێشانی نەخشەی ئاسیا و ئەورووپا تەواوی زەوی لەسەر تۆپێک چونکە ئەم زانایە و زانایانی تری موسڵمان و قورئان زەوییان بە (گۆیی) داناوە، و لەوەش وردتر قورئان شێوەی زەوی بە (ھێلکەی وشترمر) چواندووە کە ئەو شێوەیەش لە ٢ ڕۆژی پاش ڕێکخستنی ئاسمان لە ٧ چیندا ئەو شێوەی وەرگرت، بە کاریگەری خولانەوەی زەوی بە دەوری تەوەرەکەیدا لە کاتی دروستبوونی بوونی ھەسارەی زەوی.

لە نەخشەکەی ئەم زانا گەورەیەدا زۆر بە وردی ھێڵەکانی درێژی و پانی جوگرافیای زەوی کێشاوە بەمەش بەنیسبەت کیشوەری ئەفریقا شوێنی کیشوەری ئەمریکای زۆر بە وردی لەسەر نەخشەکەی داناوە.

لە نەخشەکەدا ئاوی ئەتڵەنتیکی تێدایە کە پێی گوتراوە (زەریای تاریک)‌ کەس نەیتوانیوە ڕێی تێبچێت لەبەر فراوانییەکەی، لەو گرنگتر و گەورەتر جەمسەری بەستەڵەکی باکووری تێدایە ھەروەھا بەستەڵەکی باشوور لە نەخشەکەیدا داناوە زۆر بە وردی بە ٣٠٠ ساڵ پێش دۆزینەوەی! بەڵام ئەوەی زۆر مایەی سەرسوڕمانە لە نەخشەکەدا بەستەڵەکی باشوور سەھۆڵبەندان نییە بەڵکو وشکانییە،، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە ئەم زانایە خۆی نەچووەتە ئەو شوێنە و لە مێژوویەکی زۆر کۆندا مرۆڤ لەوێ ھەبوون و ئەو شوێنەیان لەسەر نەخشە تۆمار کردووە نزیکەی ٦٠٠٠ بۆ ٤٠٠٠ ساڵ لە پێش لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا، ھەر بۆیە کارەکانی زۆر سەرسوڕھێنەرن؟! مەگەر ئەو نەخشەیە بە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو وەک بەکارھێنانی فڕۆکە بتوانیت کارێکی وردی لەم شێوەیە بکرێت.

زانایانی جوگرافیا و نەخشەی زەوی لە سەدەی بیستەمدا لەسەر کتێب و نەخشەکەی (پیری ڕەئیس) گوتیان ھەندێ شتی تێدایە ھەڵەی تێدا کردووە، بەڵام ئەو نەخشانەی زەوی کە دەزگای ئاسمانی ئەمریکایی ناسا بە مانگە دەستکردەکان لە ڕێکی ھەڕەمەکانی میسر وێنەی گرتن پشت ڕاستی وردی نەخشەکەی ئەم گەورە زانایەی کردەوە، ئەوە نەبێت (١ پلە) جیاوازیان ھەبوو ئەویش ھیچ نییە، چونکە ئەم نەخشەیە بە دەست کێشراوە. بەتایبەتی نەخشە کۆنەکان کە وەک سەرچاوە سوودی لێ وەرگرتووە گواستوویەتەوە و لەگەڵ ئەو نەخشانەی خۆیدا لێکی داون و لە یەک نەخشەدا کۆیکردوونەتەوە. تەنانەت نەخشەکانی ئەم زانایە ھەندێ زانیاری وردی تێدایە کە لەسەردەمی نوێشدا نەزانراو بووە، بۆ نموونە لەسەر نەخشەی ئەمریکا ناوی ئەو جێگایانەی نووسیوە کە چ جۆرە ڕووەک و چ جۆرە ئاژەڵ و چ جۆرە گەل و ھۆزێکی تێدایە ھەروەھا چ جۆرە ماسی و خواردنێکی ئاوی لێیە ھەروەھا جۆری خاکەکەی چییە و بۆ چ کشتوکاڵێک شیاوە.

دوووەمین نەخشەی جیھانیی پیری ڕەیس


ساڵی ١٩٥٣ ئەفسەرێکی دەریایی تورکیایی نەخشەکانی (پیری ڕیس)ی نارد بۆ ئەمریکا بۆ ئەندازیار (M.I. Walters) لە نووسینگەی ھایدرۆگرافی ئەویش داوای یارمەتی لە (Arlington H. Mallery) کرد تا یارمەتی بدات. چونکە شارەزای ئەم نەخشە کۆنانەیە. ھەستان نەخشەکەیان ھەموو خستە سەر تۆپێکی وەک زەوی تا لە وردی نەخشەکە دڵنیا ببنەوە. سەرەنجام گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە دەڵێیت بە تەکنەلۆجیا و فڕۆکە لەو سەردەمەدا کاری ڕووپێوی (aerial surveying) کردووە، ھەروەھا تەکنیکی زانستی بیرکاری زۆر ورد بەکارھاتووە، وەک ڕێگەی سێگۆشەکاری لەسەر گۆ (trigonometry spheroid)

لەکاتێکدا لە سەدەی ١٨ ئەم زانستە پەرەی سەندووە بۆیە قورسە باوەڕ کردن!

ئەم زانایە زۆر بە وردی پۆتەکانی پانی و درێژی زەوی لەسەر نەخشەکە داناوە، ئەمەش زۆر سەرسووڕھێنەرە و چۆنیەتی ئەم وردەکارییە تا ئێستا سەری لێ دەرناکرێت چۆن ئەمە کراوە؟!

چونکە لە ساڵی ١٧٦١ز ئامێری کێشانی پۆتانەکانی درێژی و پانی زەوی دۆزرایەوە، کە ئەویش لەلایەن زانای بەریتانی (John Harrison). ھەر لەبەر ئەوەیە کە نەخشەکەی (پیری ڕیس) ھەتا ئەمڕۆ جێی سەرسووڕمانە. چونکە زانیاری و شوێنی نەزانراوی وەھای تێدایە کە تەنھا لەو نەخشەیەدا ھەیە بۆ نموونە لە کتێبەکەیدا لە ساڵی ١٥٥٩ نەخشەی خاکێکی تێدایە پانتاییەکەی ١٦٠٠ کم ھەردوو ئالاسکا و سیبیریا وەک پردێک بە یەک دەگەیەنێت بەڵام بەھۆی توانەوەی بەفری جەمسەری باکوور و بەرز بوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا ئەو پردی بەیەکبەستنە ئێستا دیار نەماوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ كه‌ریم, ماكوان (2019). "Piri Reis". DBpedia. له‌ كتێبی ئه‌زمونێك له‌ مێژووی گه‌لان. 2019. pp. 29–30.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ Nizamoglu, Cem (2002-06-01). "Piri Reis and his Place in Ottoman Maritime History". Muslim Heritage. Retrieved 2023-08-28.
  3. ^ Nizamoglu, Cem (2010-02-13). "Piri Reis: A Genius 16th-Century Ottoman Cartographer and Navigator". Muslim Heritage. Retrieved 2023-08-28.
  4. ^ "Piri Reis map". DBpedia.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)