پاولۆ ماڵدینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاولۆ ماڵدینی بەدرێسی یانەی ئەی سی میلان.

پاولۆ ماڵدینی یاریکەری تۆپی پێی ئیتالی لەدایک بووی ٢٦ی جونی ١٩٦٨ لە شاری میلان لەوڵاتی ئیتالیا ، ناوبراو یارکەری ھێڵی بەرگری بووە ، ماڵدینی لەمێژووی یاریکردنی یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا و یانەی ئەی سی میلان کردووە کە جگە لەیانەی ئەی سی میلان یاری بۆ ھیچ یانەیەکەی تر نەکردووە ئەمەش بەھان ڕەوشتی باوکیەتی کە ئەمیش تەنیا یاری بۆ ئیتالیا و یانەکەی میلان کردووە ، لە ئێستادا ماڵدینی بەفەرمی وازی لەیاریکردن ھێناوە و وەک سەرۆکێ لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان بەردەوامە ، لەماوەی ژیانی وەرزشی دا ٦٤٧ یاری بۆ یانەی ئەی سی میلان ی ئیتالی ئەنجام داوەو لەنێوانیاندا ٢٩ جار گۆڵی تۆمارکردووە و لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئیتالیا لە ١٢٦ یاری ٧ گۆلی تۆماکردووە ، ماڵدینی ١٩٩٤ ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە لە کۆڵۆمبیا لەگەڵ ئەندریا فۆسا و بەیەکەوە خاوەن دوو منداڵن بەناوەکانی کریستیان و دانیال

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

ئەی سی میلان

  • خولی ئیتالی ناسراو بە کالچیۆ ٧ جار
  • جامی ئیتالیا ١ جار
  • جامی سووپەری ئیتالی ٥ جار
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٥ جار
  • جامی سووپەری ئەورووپی ٥ جار
  • جامی ئینتەرناشناڵی یانەکان ٢ جار
  • جامی جیھانی یانەکان ١ جار

ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئیتالیا

  • پلەی سێیەم لە جامی جیھانی فیفای ١٩٩٠
  • پلەی دووەم لە جامی جیھانی فیفا ١٩٩٤
  • پلەی دووەم لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٠

سەرچاوە[دەستکاری]