ویکیپیدیا:گەڕاندنەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گەڕاندنەوە تایبەتمەندییەکی نەرمامێری میدیاویکییە و لەسەر ویکیپیدیا بەڕێوەدەچێ. ئەم ئامرازە دوایین دەستکارییەکانی بەکارھێنەر لەسەر پەڕەیەک بە تاقە کرتەیەکی ماوس پووچەڵ دەکاتەوە. لەسەر ویکیپیدیا، گەڕاندنەوە بۆ پووچەڵکردنەوەی دەستکارییە نابەجێکان وەکوو خراپکاری کەڵکی لێ وەردەگیرێ.

بەکارھێنەرێک کە مافی گەڕاندنەوەی ھەیە، دوگمەی گەڕاندنەوە لە تەنیشت پێداچوونەوە پێوەندیدارەکان لە پێرستی چاودێری، لە مێژووی پەڕەکان و لە ھەندێک شوێنی دیاریکراوی تر دەبینێ. تاقە کرتەیەک لەسەر ئەم دوگمەیە، ئەو دەستکارییەی دەتەوێ لەگەڵ ھەموو دەستکارییە بە دوای یەکەکانی تری ھەمان بەکارھێنەر دەگەڕێنێتەوە.

گەڕاندنەوە بۆ ھەموو بەڕێوەبەران لەبەردەستدایە و بەڕێوەبەران دەتوانن ئەم مافە بە بەکارھێنەرانی تر کە داوایان کردووە بدەن. بەکارھێنەرێک کە مافی گەڕاندنەوەی ھەبێ پێی دەڵێن گەڕێنەرەوە. ھەر ئێستا ٨ بەڕێوەبەر و ٢٣ بەکارھێنەر (سەرجەم ٣١) خاوەنی ئەم مافەن بێجگە لە گەڕێنەرەوە سەرانسەرییەکان کە لە ھەموو پرۆژەکانی ویکیمیدیادا ئەم مافەیان ھەیە.

گەڕاندنەوەی ستاندارد لەوانەیە تەنیا لە ھەندێک شوێنی دیاریکراو بەکاربگیرێ – ئەو بەکارھێنەرانەی گەڕاندنەوەی ستاندارد خەراپ بەکاردەھێنن (بۆ نموونە، بۆ گەڕاندنەوە ئەو دەستکارییانەی گومانی چاکەیان ھەبووە کە لە شوێنی وا چاوەڕوانیی کورتەیەکی دەستکاری بۆ ڕوونکردنەوە ھەیە)، لەوانەیە مافی گەڕاندنەوەیان لێ بستێنرێتەوە.

چۆنێتیی کارکردن

بەکارھێنەرانی خاوەن مافی گەڕاندنەوە بەستەرێکی «گەڕاندنەوە»ی زیادییان لە تەنیشت پێداچوونەوەکان لە پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان مێژووی پەڕە، جیاوازییەکان، پەڕەکانی بەشدارییەکانی بەکارھێنەر و پێرستی چاودێری ھەیە:

کرتە لەسەر بەستەری «گەڕاندنەوە» پەڕەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ دوایین پێداچوونەوەیەک کە لە لایەن ئەو بەکارھێنەرەوە نەکراوە. ئەمە لە پەڕەی مێژوودا بە کورتەیەکی دەستکاریی گشتی وەکوو ئەمە دەردەکەوێ:

ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی فڵان (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی فیسار

بەستەرێک بۆ مێژووی بەشدارییەکانی ھەمان بەکارھێنەر دابین دەکرێ کە ڕێگا بۆ دۆزینەوەی دەستکارییە نابەجێکانی تر خۆش دەکا. ئەم بەستەرە کاتی گەڕاندنەوەی بەشدارییەکانی بەکارھێنەرێک کە ناوی بەکارھێنەرییەکەی سڕدراوەتەوە، دەرناکەوێ؛ ئاکامەکە ئاوا دەبێ:

ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی (ناوی بەکارھێنەر سڕایەوە) بۆ دوایین پێداچوونەوەی فیسار

ئەمانەی ژێرەوە لەبەر چاو بگرە:

  • دوگمەی گەڕاندنەوە تەنیا لە تەنیشت دوایین پێدواچوونەوەی پەڕەکە دەردەکەوێ.
  • ئەگەر بەر لە کرتەکردن لەسەر بەستەری گەڕاندنەوە پەڕەکە دەستکاری بکرێ، تووشی پەیامێکی ھەڵە دەبی.
  • ناتوانی پێداچوونەوەیەک بۆ گەڕاندنەوە ھەڵبژێری. پەڕەکە ھەمیشە دەگەڕێتەوە بۆ دوایین پێداچوونەوەیەک کە لە لایەن دوایین بەکارھێنەرەوە نەکراوە. ئەم پێداچوونەوەیەش لەوانەیە نابەجێ بێ، بۆیە دەبێ وشیار بن.
  • ئەگەر بەکارھێنەرێک چەند دەستکاریی دوابەدوای یەک لە پەڕەیەکدا کردبێ، ھەموویان دەگەڕێنێتەوە. بۆ گەڕاندنەوەی تەنیا یەکێک لەوان، دەبێ خۆتان گۆڕانکارییەکان بگەڕێننەوە.
  • ناتوانی گەڕاندنەوە لە پەڕەیەکدا کە تاقە یەک کەس دەستکاری کردووە بەکاربھێنی، چون ھیچ شتێک نییە ھەتا پێی بگەڕێتەوە.
  • ناتوانی گەڕاندنەوە بۆ ھێناونەوە پێداچوونەوەیەک کە سڕدراوەتەوە بەکاربھێنی. ئەگەر ھەوڵی ئەم کارە بدەی پەیامێکی ھەڵە پێشان دەدرێ.
  • گەڕاندنەوە دەستبەجێ دەکرێ؛ بەبێ پشتڕاستکردنەوە یان پێشبینینێک (ئەگەر چی پەڕەیەک بۆ دیتنی گۆڕانکارییەکەت پێشان دەدرێ).
  • گەڕاندنەوە بە شێوەی خۆگەر وەک دەستکاریی بچووک نیشان دەکرێ.

کەی گەڕاندنەوە بەکاردەھێنن؟

گەڕاندنەوەی ستاندارد ڕێگایەکی خێرا بۆ پووچەڵکردنەوەی دەستکارییە نابەجێکانە، بەڵام خراپەکەی ئەوەیە تەنیا کورتەیەکی دەستکاریی گشتی دەنووسێ، بەبێ ڕوونکردنەوەی ھۆکاری گۆڕانکاری. لەبەر ئەمە، بەکارھێنانی ئەم ئامرازە لە شوێنێکدا کە ڕوونکردنەوەیەک لە کورتەی دەستکاریدا پێویستە، نەگونجاوە. گەڕاندنەوە لەوانەیە بەکاربگیرێ:

  • بۆ گەڕاندنەوەی خراپکاری ئاشکرا و ئەو دەستکارییانەی ھۆکاری گەڕاندنەوەیان جوان دیارە
  • بۆ گەڕاندنەوەی دەستکارییەکان لە بۆشاییی بەکارھێنەریی خۆت
  • بۆ گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی خۆت (بۆ نموونە، دەستکارییەک کە ھەڵە بووە)
  • بۆ گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی بەکارھێنەرانی بایکۆتکراو کە مۆڵەتی دەستکارییان نییە (بەڵام ئامادەییتان بۆ شیکردنەوەی ئەم چەشنە گەڕاندنەوەیە ھەبێ)
  • بۆ گەڕاندنەوەی دەستکارییە بەربڵاوەکان (ھی بەکارھێنەرێکی نائاشنا یان بۆتێکی خراپ) کە بۆ ئینسایکڵۆپیدیا کەڵکی نەبووبێ، بە مەرجێک شیکردنەوەیەک لە شوێنێکی گونجاو، وەک پەڕەی لێدوانی پەیوەندیدار درابێ.

بەکارھێنانی گەڕاندنەوەی ستاندارد بۆ ھەر مەبەستێکی تر — وەکوو گەڕاندنەوەی ئەو گۆڕانکارییانەی گومانی چاکەیان ھەبووە بەڵام لەگەڵی دژایەتیت ھەیە — ڕەنگە وەک خراپ بەکارھێنانی ئەم ئامرازە لەبەر چاو بگیرێ. ئەگەر دڕدۆنگی، شێوازێکی تر بۆ گەڕاندنەوە بەکاربھێنە و کورتەیەکی دەستکاری بۆ شیکردنەوەی ھۆکارەکەت بنووسە.

وەک ھەموو شێوازەکانی تری گەڕاندنەوە، کاتی بەکارھێنانی گەڕاندنەوە بۆ ھێنانەوەی دەقێک بۆ پەڕەیەک، دڵنیا بن دەقی ھێنراوە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا پێشێل ناکات.

بەڕێوەبەران دەتوانن تایبەتمەندیی گەڕاندنەوە بستێننەوە یان بەکارھێنەرێک کە چەند جاران نەیتوانیوە ھۆکاری گەڕاندنەوەکانی شی بکاتەوە، بەبێ لەبەر چاوگرتنی مەبەستی بەکارھێنان بەربەست بکەن. ھەڵبەت بەڕێوەبەران دەبێ پێش ھەر کردەوەیەک دەرفەتێک بدەن بە بەکارھێنەر ھەتا ھۆکاری گەڕاندنەوە شی بکاتەوە — لەوانەیە ھۆکارێک ھەبووبێ کە بەڕێوەبەر ئاگاداری نەبووبێ (وەک گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی بەکارھێنەرێکی بایکۆت‌کراو). ھەر بەم جۆرە، ئەو بەکارھێنەرانەی لەم مافە بۆ شەڕە دەستکاری کەڵک وەردەگرن، لەوانەیە ئەم مافەیان لێ بستێنرێتەوە بەبێ لەبەر چاوگرتنی مەبەستیان بۆ شەڕەدەستکاری.

ئەمانەش ببینە