ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/زیادکردنی پاشکۆی FlaggedRevs

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
وێڕای ڕێز و سپاس لە دۆستان،  کرا. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:١١، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕیزان. پێشتر دوو ڕاپرسیمان ھەبوو بۆ زیادکردنی پاشکۆکان (یەکیان پاشکۆی ئاگاداری و ئەوی تریش پاشکۆی بەخێرھاتنکردن). ھەر ئێستا ئەم پاشکۆیانە زۆر بەباشی کار دەکەن و کارەکانی ویکیپیدیایان ھاسان کردۆتەوە.

پاشکۆیەکی تر کە زۆر بەسوودە پاشکۆی FlaggedRevsە. ئەم پاشکۆیە جۆرێک لە پاراستنە کە ھەر ئێستا ھەیە بەڵام ھەندێک باشترە؛ بەڵام جیاوازییەکەی چییە؟ ھەر ئێستا ئەگەر پەڕەیەک دەپارێزرێ ئەگەر کەسێک مافەکەی نەبێ ناتوانێ دەستکاری بکات. بۆ نموونە وتاری کورد ھەر ئێستا ئەگەر کەسێک مافی پەسندکراوی نەبێ ناتوانێ دەستکاری بکات تەنانەت ئەگەر بیھەوێ ھەڵەیەکی ڕێنووس چاک بکات! ئەمەش زۆر جاران باش نییە و تەنانەت ھی وایە ویکیپیدیا تاوانبار دەکا لە بابەتێک پاڵپشتی دەکا بۆیە ناھێڵێ دەستکاریی بکەن!

بەڵام ئەم پاشکۆیە بەرایی دەدا وتارێک بپارێزرێ و ھەموو کەسیش مافی ھەبێ دەستکاری بکات بەڵام بۆ نیشاندانەکەی پێویستی بە بەسەرداچوونەوە ھەیە. ئیتر ئاوا ئەگەر دەستکارییەک بەسوود بوو ڕاحەت پەسند دەکرێ دەنا ڕەد دەکرێتەوە.

لە ویکی ئینگلیزی و زۆربەی ویکییە گەورەکان دانراوە و لە ویکی فارسیش ھەر خۆم پێشنیارم دا و پەسند کرا و ئێستا بە کاری دەھێنن. پەیامەکانی زیاتر لە سێسەد دانە بوو و ھەمووم وەرگێڕاوە و ھەر ئێستا ئەگەر بکرێ پێم باشە لە ویکی ئێمەشدا بە کاری بھێنین. تکایە بەڕێزان دەنگی خۆیان بنووسن و ئەگەر پرسیارێکیان ھەیە لە بەشی بیروڕادا بینووسن. رێکخستنەکانی پاشکۆکەش لە ژێرەوە ھاتووە. زۆر سپاس.

ڕاپرسی

پشتیوانی

دژایەتی

بێلایەن

بیروڕا

ڕێکخستنەکان

elseif ( $wgDBname == 'ckbwiki') {
	# Namespaces
	$wgFlaggedRevsNamespaces = array( NS_MAIN, NS_PROJECT, NS_HELP, NS_TEMPLATE, NS_CATEGORY, NS_FILE, 100, 102, 828 );
	# Show only on a per-page basis
	$wgFlaggedRevsOverride = false;
	# We have only one tag with one level
	$wgFlaggedRevTags = array(
		'status' => array( 'levels' => 1, 'quality' => 2, 'pristine' => 3 ),
	);
	# Restrict autoconfirmed to flagging semi-protected
	$wgFlagRestrictions = array(
		'status' => array( 'review' => 1, 'autoreview' => 1 ),
	);
	# Restriction levels for autoconfirmed, autopatrol and review rights
	$wgFlaggedRevsRestrictionLevels = array( '', 'autoconfirmed', 'autopatrol', 'review' );
	# Use flag "protection" levels
	$wgFlaggedRevsProtection = true;
	# Use current templates/files
	$wgFlaggedRevsHandleIncludes = FR_INCLUDES_CURRENT;
	# Trial quota
	$wgFlaggedRevsProtectQuota = 2000;

	# User groups permissions
	$wgGroupPermissions['autoconfirmed']['autoreview'] = true;
	$wgGroupPermissions['reviewer']['autopatrol'] = true;
	$wgGroupPermissions['reviewer']['patrol'] = true;
	$wgGroupPermissions['reviewer']['unwatchedpages'] = true;
	$wgGroupPermissions['sysop']['review'] = true;
	$wgGroupPermissions['sysop']['validate'] = true;
	$wgGroupPermissions['sysop']['stablesettings'] = true;

	# Remove editor and autoreview user groups
	unset( $wgGroupPermissions['editor'], $wgGroupPermissions['autoreview'] );
	$wgAddGroups['sysop'] = array_diff( $wgAddGroups['sysop'], array( 'editor', 'autoreview' ) );
	$wgRemoveGroups['sysop'] = array_diff( $wgRemoveGroups['sysop'], array( 'editor', 'autoreview' ) );
}