ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/بەڕێوەبەری تەکنیکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

سڵاو ھاوڕێیان! ویکیمیدیا بڕیاری داوە کە گرووپی بەڕێوەبەران دابەش بکات بەسەر دوو جۆردا: بەڕێوەبەرانی ئاسایی و بەڕێوەبەرانی تەکنیکی. لەکاتی ئێستادا بەڕێوەبەرانی ئاسایی دەتوانن دەستکاری پەڕەکانی JS و CSSیش بکەن و ویکیمیدیاش ئەمە بە شیاو نازانێت، بۆیە دوای ماوەیەکی تر مافی دەستکاریکردنی ئەم جۆرە پەڕانە لە بەڕێوەبەرانی ئاسایی دەسەنێتەوە و ئەوان چیتر توانای دەستکاریکردنی ئەو پەڕە تەکنیکیانەیان نامێنێت. زۆرێک لە بەڕێوەبەران ھەر خۆیان دەستکاری ئەو جۆرە پەڕانە ناکەن بۆیە کێشەیەک نییە بۆیان، بەڵام بۆ ھەندێکیشیان (وەک خۆم، کە بەردەوام دەستکاریان دەکەم و ئامرازی نوێ زیاد دەکەم) نەمانی ماف بۆ دەستکاریکردنی ئەم جۆرە پەڕانە کێشەیە. لەم پەڕەیەدا، بەپێی سیاسەت، خۆھەڵبژاردنێک ئەنجام دەدرێت لەلایەن ھەموو ئەو بەڕێوەبەرانەی دەیانەوێت مافەکەیان لە بەڕێوەبەرەوە بگوازرێتەوە سەر بەڕێوەبەری تەکنیکی. بەکارھێنەران دەتوانن دەنگی لەگەڵ یان دژ بە زیاتر لە یەک بەکارھێنەر بدەن.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٣١، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتووێژ

ھەڵبژاردنەکان

بەکارھێنەر:Épine

وەک لە سەرەوە باسم کردووە، ئەمە مافێکی گرنگە بۆ من و ناتوانم بەو شێوەیەی ئێستا و پێشوو بەشداریم ھەبێت ئەگەر مافی دەستکاریکردنی ئەو پەڕە تەکنیکیانەم نەبێت. ئەسڵەن ھۆکاری بوونە بەڕێوەبەرم بە سەرەکی دەستکاریکردنی ئەم پەڕانە بوو.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٣١، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ

  • لەگەڵ Épine، کەسێکی ژیرە و توانای دەستکاریکردنی پەڕەکانی Js و CSSی ھەیە. کارەکانی ڕابردووشی شاھێدی ئەوەن، و بەردەوام بە دەم کێشە تەکنیکییەکانەوەیە و توانای زمانی ئینگلیزییشی زۆرباشە تا بتوانێت کێشە و گرفتەکان بگەیەنێتە ئینکیوبەیتر یان ھەرشوێنێکی دی و گفتوگۆیان لەسەر بکات تا چارەسەریان بکات. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٤، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژ

بێلایەن

بەکارھێنەر:Calak

سڵاو ھەواڵان. منیش لێرەدا وەک بەڕێوەبەرێک کە بەشداریم بووە لە بۆشاییی ناوی میدیاویکیدا [١] خۆم بۆ ئەم مافە نوێیە کە بڕیارە لە بەرێوەبەران بستێنرێتەوە بەربژار دەکەم. من ئاگاداری ئەمە نەبووم بەڕاستی بەڵام وا دیارە بەڕێز Épine ئاگادارە و وا دیارە بۆ ئەمە دەبێ دوو بەکارھێنەر خۆی بەربژار بکا. بێ ئەم دەستەڵاتە بۆ بچووکترین کار دەبینە چاولەدەستی مێتا و دەستمان بەڕاستی دەبەسرێ. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٤، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ

دژ

==== بێلایەن ====