وودی ئاڵن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وودی ئاڵن

ئاڵن لە فیستیڤاڵی فیلمی كان، ساڵی ٢٠١٦.
لەدایکبوون
ئاڵن ستیوارت کۆنسبێرگ

(١٩٣٥-١٢-٠١) ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٥ (تەمەن ٨٨ ساڵ)
نیویۆرک سیتی، نیویۆرک، ئەمریکا.
پیشە
  • دەرهێنەر
  • نووسەر
  • ئەکتەر
  • کۆمێدیکار
  • موزیکژەن
چالاکبوون١٩٥٠-ئیستا
ناسراوە بەئانی هال (١٩٧٧)
Manhattan (١٩٧٩)
The Purple Rose of Cairo (١٩٨٥)
Hannah and Her Sisters (١٩٨٦)
Crimes & Misdemeanors (١٩٨٩)
Match Point (٢٠٠٥)
Vicky Cristina Barcelona (٢٠٠٨)
Midnight in Paris (٢٠١١)
Blue Jasmine (٢٠١٣)
ئایینبێخوایی[١]
ھاوسەر
  • هارلین سوزان ڕۆزن
    (ھاوسەرگیری ١٩٥٦؛ جیابوونەوە ١٩٦٢)
  • لویزی لاسەر
    (ھاوسەرگیری ١٩٦٦؛ جیابوونەوە ١٩٧٠)
  • سوون-یی پریڤن
    (ھاوسەرگیری ١٩٩٧)
یار
مناڵ(ەکان)٥
خزمەکانلێتی ئارۆنسن (خووشک)
وێبگەwoodyallen.com
واژوو

وودی ئاڵن (لە دایکبووی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٥) دەرھێنەری ئەمریکی، ئەکتەر، نووسەر و کۆمێدیکارە کە ماوەی زیاتر لە ٦ دەیەیە کاردەکات و فیلمەکانی براوەی چەندین خەڵاتی ئۆسکارن. ئاڵن دەستی بەکارەکانی کرد کاتێک وەک نووسەر لەبەرنامەی (Your Show of Shows) بەشداریکرد.[٢] ھەروەھا وەک نووسەر چەندین بابەتی تەلەفزیۆنی، بڵاوکراوەی جۆراوجۆری وەک کتێب و کورتە چیڕۆک، پارچە نووسینی کۆمێدی لە گۆڤاری زە نیو یۆرکەر بڵاوکردۆتەوە. لە شەستەکان، ئاڵن لەپاڵ چەند ئەکتەرێکی کۆمێدی دیکە بەشداربوون لە پێشکەشکرندی ستاند ئەپ کۆمێدی لە ناوچەی گرینوچ ڤیلج لە نیویۆرک. لەوێ ئاڵن بەشێوازێکی جیاواز و دوور لە کۆمێدیا باوەکان چالاکی پێشکەشدەکرد، ودی ئاڵن بەو شێوازەی کارە کۆمێدییەکانی لە کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆی جیاکردەوە.[٣] لە ناوەڕاستی شەستەکان، سێ ئەلبوومی کۆمێدی بڵاوکردەوە، لە ساڵی ١٩٦٤ بووبە پاڵێوراوی خەڵاتی گرامی بۆ ئەلبوومە کۆمێدییەکەی کە ناونیشانی ئەلبوومەکە ھەربەناوی خۆیەوە بوو.[٤] لە ساڵی ٢٠٠٤، کەناڵی کۆمێدی سێنترال پلەی چوارەمی بە ئاڵن بەخشی وەک ١٠٠ باشترین ستاند ئەپ کۆمێدی،[٥][٦] ھاوکات لە ڕاپرسییەکی بەریتانی ئاڵن ناوی لە پلەی سێیەمی گەورە کۆمێدییەکانی جیھاندا ھات.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ داڕێژە:Web kaynağı
  2. ^ "Your Show of Shows". TIME Magazine. Retrieved March 21, 2020.
  3. ^ Gross, Terry (January 27, 2012). "Woody Allen: Blending Real Life With Fiction". Fresh Air. Archived from the original on September 11, 2012. Retrieved April 7, 2012.
  4. ^ "Woody Allen - Artist". grammys.com. Retrieved March 21, 2020.
  5. ^ "Comedy Central's 100 Greatest Stand-Ups of All Time". Everything2.com. April 18, 2004. Archived from the original on July 15, 2012. Retrieved May 4, 2012.
  6. ^ 100 Greatest Stand-Ups of All Time [Part 5] (YouTube). Comedy Central via Goofy Cartoon. Event occurs at 33:03. Retrieved January 19, 2018.
  7. ^ Thorpe, Vanessa (January 2, 2005). "Cook tops poll of comedy greats". The Guardian. London. Archived from the original on January 19, 2018. Retrieved January 19, 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]