نۆرما شیرەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نۆرما شیرەر
بە ئینگلیزی: Norma Shearer
لەدایکبوون١٠ی ئابی ١٩٠٢
مۆنتریال، کەنەدا
مردن١٢ی حوزەیرانی ١٩٨٣(١٩٨٣-٠٦-١٢) (٨٠ ساڵ ژیاوە)
Woodland Hills, Los Angeles، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونEdith Norma Shearer
ھۆی مەرگbronchopneumonia
شوێنی ناشتنForest Lawn Memorial Park
باوکAndrew Shearer
دایکEdith Fisher
ھاوسەرIrving Thalberg، Martin Arrougé
منداڵIrving Thalberg, Jr.، Katherine Thalberg
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
پیشەنمایشکار، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر
بواری کارنواندن
پەروەردەHigh School of Montreal، Westmount High School، Roslyn Elementary School
دەستپێکی چالاکی١٩٢٠
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٢
ئەندامی حیزبیپارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ئایینجوولەکایەتی، مەسیحییەت
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، Canada's Walk of Fame، star on Hollywood Walk of Fame، Volpi Cup for Best Actress

ئێدیت نۆرما شیرەر (١٠ی ئابی ١٩٠٢–١٢ی حوزەیرانی ١٩٨٣)[١][٢] خانمەئەکتەری کەنەدیئەمریکی بوو، کە لە ماوەی ساڵانی ١٩١٩ بۆ ١٩٤٢ چالاک بوو.[٣] زۆربەی ڕۆڵەکانی وەک کەسایەتییەکی خانمی گەنجی ناسک و ورووژێنەر دەردەکەوت.[٤] نۆرما شیرەر لە چەند بەرھەمێک بەشداربوو، کە سەرچاوەیان لە ویلیام شێکسپیر بوون.[٥] ئەو یەکەم کەس بووە کە پێنج جار ببێتە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار، لە ساڵی ١٩٣٠ لە فیلمی ژنە تەڵاقدراوەکە (The Divorcee) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر.[٦]

نۆرما بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩١٩ بە کورتە فیلمێکی بێدەنگ بەناوی (The Star Boarder) دەرکەوت. ئەو لە ساڵی ١٩٣٨، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی مارییە ئەنتۆینیتی (Marie Antoinette)، خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری پێدراوە لە فیستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس. ساڵی ١٩٤٢، فیلمی (Her Cardboard Lover) بووە کۆتا فیلمی ژیانی ئەکتەری.

ڕەخنەگری ئەمریکی بۆ کۆی کارەکانی نۆرما شیرەر وتوویەتی، «نموونەی ئافرەتی ئاڵۆز و جیاوازی ١٩٣٠... ئەو بەنێو خۆشەویستی و سێکسدا ڕاستگۆیانە گەڕاوە، دەکرێت وەک کەسێکی ستانداردێکی ھاوچەر لێی بڕوانین». نۆرما شیرەر وەک کەسایەتییەکی پێشەوا لە فێمێنیست ھەژمار دەکرێت، بەوەی یەکەم خانمەکتەری ئەمریکی بووە کە قبووڵی ئەوەبکات وەک کەسێکی سەڵت و ناپاکیزە دەربکەوێت لەسەر شاشەی سینەما.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Norma Shearer: 1902 Birth certificate (Montreal, Quebec, Canada)". Archived from the original on May 21, 2017. Retrieved May 21, 2017 – via CineArtistes.com. Edith Norma Shearer, daughter of Andrew Shearer and Edith May Fisher his wife was born on the eleventh day of August nineteen hundred two, and was baptized on the thirty-first day of May, nineteen hundred three
  2. ^ Some sources give August 10. It is August 11 per the birth certificate, as well as "Norma Shearer". The Canadian Encyclopedia (Historica Canada). Retrieved August 5, 2016. It is "c. August 11" per "Norma Shearer Biography: Film Actress (c. 1902–1983)". Biography.com (FYI / A&E Networks). Retrieved August 5, 2016. ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Shipman, David. The Great Movie Stars: The Golden Years. Crown Publishers, 1970. p. 487-492
  4. ^ Shen, Ann (2016). Bad Girls Throughout History: 100 Remarkable Women Who Changed the World. Chronicle Books. p. 117. ISBN 978-1-4521-5702-3.
  5. ^ Morris, Gary (April 1, 1996). "Queen Norma – Shearer, That Is". Bright Lights Film Journal. Retrieved January 9, 2018.
  6. ^ Soares, Andre. "Norma Shearer: 'Queen of MGM' & 'Liberated Woman'". Alt Film Guide. Retrieved January 9, 2018.