ناوچەی ٥١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوچەی ٥١ (بە ئینگلیزی: Area 51) خاوەنی زۆرترین نھێنییە لەسەر ڕووی زەوی، نە بەڕاستی نە بە ئینتەرنێت نە بە ھیچ تەکنەلوژیایەکی پێشکەوتوو تاکو ئێستا نەتوانراوە ڕاستیی ئەم شوێنە بە جیھان ڕابگەیەنرێت بەھۆی گرنگی و نھێنیی ئەم شوێنەوە، ئەمریکا تەواوی نھێنییەکانی ئەم شوێنەی بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا پارازتووە، وە ڕێگری لە مێشێکیش ئەکات لە دووری ٢٠کم لەم جێگەیە نزیک بێتەوە.[ژێدەر پێویستە]

شوێن و مێژووی ناوچەکە[دەستکاری]

ناوچەی ٥١ لەسەر نەخشەی ئەمریکا.

ناوچەکە دەکەوێتە باکوری نێڤێدا کە ڕووبەرەکەی ھێندەی چەند وڵاتێکی ئەوروپی دەبێت، وە سەرەڕای گەورەیەکەیبینینی زۆر ئەستەمە، سەرەتا لە نێوانا ساڵەکانی چلەکان و پەنجاکاندا لەکاتی جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و سۆڤیەتدا ھەردوولایان ھەوڵیان ئەدا پێشکەوتووترین جۆری چەک و فڕۆکەو بۆمب دروست بکەن،[ژێدەر پێویستە]ئەمریکا کە خاوەن بۆمبی ھایدرۆجینی بوو سەرەتا ویستی ئەم چەکە بەرەو پێش بەرێت کە ٢٠ ھێندە لەجۆرەکەی خۆیان بەھێزتر بێت، بۆیە بۆ بەھێز کردنی ئەم چەکە ناوچەی ٥١یان ھەڵبژارد، ئەمە سەرەتای دروست بوونی بوو بەڵەم بەرە وپێشچوونی ئەم ناوچەیە لەگەڵ پارێزگاریکردنی ئەم ناوچەیە نھێنی زۆر گەورە لە خۆی دەگرێت.

پاراستنی ناوچەکە[دەستکاری]

سنووری ناوچەی ٥١ کە تێیدا نیشانەی ئاگادارکرنەوە دراوە کە ئاماژە بەوە دەدا وێنەگرتنی ناوچەکە قەدەغەیە و بەزاندنی سنووری ئەم ناوچەیە ئەنجامی کوشندەی دەبێ.

CIA ئەمریکی وەکو گەورەترین ھێز لە پشت پارێزگاریکردنی ئەم ناوچەییە وە بەجۆرە تەکنۆلۆجیایەک چاودێری ئەم ناوچەیە ئەکرێت کە مرۆڤی تا ٥٠ ساڵی تر چاوی بەم جۆرە زانستە ناکەوێت،[ژێدەر پێویستە]لەدووری ٢٠ کیلۆمەترەوە کەس ناتوانێت ١سم لێی نزیک بێتەوە چونکە ئەم جێگایە بەجۆرێک کۆنترۆڵ کراوە کە پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ ئەخوێنێتەوە کە لەدووری ٢٠کم لەو جێگەیەوە بێت، وە توانای خوێندنەوە بەردانە خوارەوەی ھەموو جۆرە تەنێکی ئاسمانی ھەیە وە ڕادارەکانی توانای بینیینی ئەو فڕۆکانەیان ھەیە کە خۆیان لەڕادار ون ئەکەن و لە ھەوادا دیار نامێنن.

وێنەیەکی ناوچەکە کە لە دوورەوە گیراوە
کامێرایەکی بەرز کە جاودێری تەواوی دەوروبەری ناوچەی ٥١ دەکات.

بیردۆزە جیاکان و بوونەوەری ئاسمانی[دەستکاری]

سەرەتا کاتێک تەکنەلۆجیا بەرەو پێشچوو بەگشتی لەناو جیھاندا و ئاسانی پەیوەندی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە ساڵەکانی ٢٠٠٠ چەند قسەیەکی زۆر لەسەر ئەم ناوچەیە کرا دەگووترا و ئێستاش لەبارەی ئەو پرسەوە قسەی زۆر دەکرێت کە ئەم ناوچەیە جێگای دابەزینی بوونەوەرە ئاسمانیەکانە وە وە کۆمەڵێک بوونەوەر لێرە دەستیان بەسەردا گیراوە وە ھەندێکیش ئەڵێن جەنگی مرۆڤ ئەو بوونەوەرانە لێرە دروست بووە ھەموو ئەوبوونەوەرانە لێرە کوژراون وە ھەندێکیی تریش ئەڵێن جێگای پەیوەندی مرۆڤ و بوونەورە ئاسمانیەکانە کە لێرە گفتووگۆ دەکەن و ئەو تەکنۆلۆجیایەی ئەمریکا ھەیەتی ھەمووی ھی ئەم بوونەوەرانەیە و ئەمریکا لەبەرامبەردا پلاتینیۆمان ئەداتێ تا لە دەفرەکانیاندا بەکاری بێنن،[ژێدەر پێویستە]بەڵام تاڕادەیەک ئەم قسانە سەد لە سەد ڕاست نیە. ئەم ناوچەیە لەلایەن وڵاتانی ترەوە داوا کراوە کە ئەمریکا ڕاستی ئەم ناوچەیە دەربخات وە ھەندێک ھەواڵ بڵاو بوونەوە کە پێشکەتووترین جۆری چەک و فڕۆکە بەرھەم دێت لێرە کە ئەمانەن:

  • تیشکی لێزەری laser weapon system ناسرا و با laws.
  • بەرەوپێشبردنی بۆمبی ھایدرۆجینی لە جۆری کاسل براڤۆ و لەگەڵ B53 nuclear weapon
  • ەرەوپێشبرنی فڕۆکەکان لە جۆری A-10thunderbult II وە جۆری rockwell-b-1 lancer وە چەندین جۆری تر کە لەدەرەوەی خەیاڵی مرۆڤن
  • چەندان چەکی تری ناوەکی و کیمیایی

لەساڵی ١٩٤٧ لە نیومەکسێک و دانیشتوانی گوندی ڕۆزێڵ ئەوەیان گێڕایەوە کە تە نێکی ئاسمانی کە وەکوو دەفری فڕیو وابوو لە نزیک ئەم نوچەیە کەوتۆتە خوارەوە گومان دەکرا کە ئەم دەفرە ویستبێتی لە ناوچەیەکەوە بەرەو ناچویەکی تر بڕوات لەم ٥١ کەوتۆتە خوارەوە، وە ئەوەی ئەم قسانە پشڕاست ئەکاتەوە ئەوەیە کە سوپای ئەمریکا دوای ڕووداوەکە دەست بەجێگەیشتنە ئەوێ و ئەوناوچەیان منع تەجەول کرد و خەڵکی گوندەکەیان لەناو ماڵەکانی خۆیانا دەستگیر کرد، وە دواتر تەواوی شوێنەواری دەفرەکەیان پاک کردەوە و ھیچ شوێنەوارێکیان نەھێڵا وە ئەوکەسانەی لەو ناوچەیە نزیک بوونەتەوە و ھەندێک شتیان بەچاوی خۆیان بینیوە دەڵێن لەوێ ژێرزەمینێکی چەن کیلۆمەتری ھەیە کەسەرجەم لاشەی ئەو بوونەوەرانە لەوێ پارێزراوە و توێژینەوەیان لەلایەن زیرەکترین پزیشکەکانەوە لێئەکرێت.[ژێدەر پێویستە]بەڵام لە ساڵی ١٩٥٥ دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە وێنەی ئەوپزیشکەی پشکنین بۆ لاشەکە ئەکات تەنھا فلیمێک بووە ھیچی تر.

لە ساڵی پەنجاکاندا ئەمریکا ھەستا بە درستکردنی فڕۆکەی تارمای u-2 ھەم بۆ ھێرشبردن وە ھەم بۆ بەرگری کرد بەکار دەھات وە بەجۆرێک دروستکرا وە کوو وابێت لەسەدەی ٢١ دا دروستکرابێت، وە لاەناو ناوچەی ٥١ گەورەترین فڕۆکەخانەی سەرڕووی زەوی ھەیە کەسیش نازانێت کەی دروستکراوە ھەموو جۆرە فڕۆکەیەکی تایبەت بە ئەمریکا ئەتوانێت لێیبنیشێتەوە بێ ئەوەی تووشی ھەچ چاوەڕوانیەک و ئاستەنگێک ببێت بەڵام تەنھا ئەو فڕۆکانەی ئارمی ناوچەی ٥١ یان پێوەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • لینکۆڵنی جەنگەجیھانیەکان
  • لینکۆڵنی جەنگەجیھانیەکان
  • زانستی ھەسارەی زەوی