مەحسون کرمزگویل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەحسون کرمزگویل

مەحسون کرمزگویل لە ٢٠١٣
لەدایکبوون (١٩٦٩-٠٣-٢٦) ٢٦ی ئازاری ١٩٦٩ (تەمەن ٥٤ ساڵ)
پیشەگۆرانیبێژ-گۆرانینووس، بەرھەمھێنەری تۆمار، دەرھێنەری فیلم، ئەکتەر، بازرگان
چالاکبوون١٩٨٤–ئێستا
وێبگەwww.mahsunkirmizigul.com


مەحسون کرمزگویل (عەبدوڵلا بازنجیر لەدایکبووی ٢٦ـی ئازاری ١٩٦٩) گۆرانیبێژ، ئەکتەر و دەرھێنەر، نووسەری دەق، ئاوازدانەر و بەرھەمھێنەرێکی کوردی تورکیایە لە ڕەچەڵەکی خێڵی زازایی خوارووە.[٢] باوکی ناوی چەرکەز بازنجر و دایکی ناوی فایقا ئارکەیە. خاوەنی کۆمپانیایەکی بازرگانی بەرھەمھێنانی مۆسیقایە (پرەستیژ میوزیک)، لە تورکیا تا ساڵی ٢٠٠٢[٣] کە خەڵکی بە بازرگانێکی لێھاتووی ناو دەبەن. خاوەنی چەندین ئەلبومی میوزیک و فیلم و زنجیرە درامایە. دواترین فیلمی بە ناوی (موعجیزە) و دواترین کاری درامای کە وەک دەرھێنەر کاری کردووە بە ناوی Benim İçin Üzülme یە و خاوەنی ٢٣ ئەلبوم و ٩ دراما و ٦ فیلمە.

ژیان[دەستکاری]

لەدایکبووە لە ٢٦ی ئازاری ١٩٦٩ لە دیاربەکر، تورکیا. وەک ئەندامێک لە خێزانێکی ٢٢ مناڵی. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە قوتابخانەکانی دیاربەکر خوێندووە. ھەر لە تەمەنی زوویدا کاری کرد تا بەشداری خێزانەکەی بکات. و دەستی بە گۆرانیوتن کرد لە ئاھەنگی ژنھێنانەکان تا پارە پاشەکەوت بکات. لە ١٩٨٤، بانگھێشت کرا بۆ ئیستەمبوڵ تا ئەلبومێک بکات بۆ "Güneş Plak" کە بە مانای پارچەی خۆر دێت. و ھەروەھا دەستی بە خوێندن کرد لە لقی دەنگیی زانکۆی ئیستەمبوڵ-پەیمانگای مۆسیقای تورکی. دەستی بە خوێندنی مۆسیقا کرد لە ١٩٨٠ و ٨ ئەلبومی ناپیشەباز (خوازەیی یان نەشارەزایییانە) ی دروستکرد. کارزانیی ئەو بۆ یەکەم جار لە ئەلبومی "Alem Buysa Kral Sensin" دەردەکەوێت لە ١٩٩٣ ھەروەکوو بۆمبێک لە جیھانی مۆسیقا و لە لووتکەی ڕیزبەندیی مۆسیقا دانرا. لە ١٩٩٤، چووە پاڵ کۆمپانیای مۆسیقای پرەستیژ ھەروەک بەرھەمھێنێک. ھونەرمەند، ستایشەکەی بردەوە لەگەڵ فیلمیBeyaz Melek (فریشتەی سپی) کە خۆی نووسین، دەرھێنان و نواندنی بۆ کردووە. لە ٢٠٠٩، Güneşi Gördüm (خۆرم بینی)ی بڵاوکردەوە کە خۆی کاری نووسین، دەرھێنان و نواندنی بۆ کردووە. لە ٢٠١٠، New York'ta Beş Minare (پێنج منارە لە نیویۆرک)ی بڵاوکردەوە کە ئەمەشیان ھەر خۆی کاری نووسین، دەرھێنان، نواندن و دانانی ئاوازی مۆسیقای فیلمەکەی بۆ کردووە.[٤][٥]

دیسکۆگرافی[دەستکاری]

  • ١٩٨٤ – Yürek Yarası Güneş Plak (برینی دڵ)
  • ١٩٨٥ – Buda Yeter Güneş Plak
  • ١٩٨٦ – Terkedildim Güneş Plak
  • ١٩٨٧ – Sarışınım Güneş Plak (قژ کاڵ)
  • ١٩٨٨ – Paylaşamam Güneş Plak (جوانە)
  • ١٩٨٩ – İstanbul Geceleri Türküola (ئیستەمبوڵ لە شەو)
  • ١٩٩٠ – Şimdiki Zaman Barış Müzik (کاتی ئێستا)
  • ١٩٩١ – Nilüfer Prestij Müzik
  • ١٩٩٣ – Alem Buysa Kral Sensin Nokta Müzik
  • ١٩٩٤ – 12’den Vuracağım Prestij Müzik
  • ١٩٩٥ – Dünden Bugüne Günes Plak
  • ١٩٩٥ – Mutlu Ol Barış Müzik (دڵخۆش)
  • ١٩٩٥ – İnsan Hakları Kral Müzik (مافی مرۆڤ)
  • ١٩٩٦ – Sevdalıyım — Hemşerim Prestij Müzik
  • ١٩٩٧ – Nostalji 1 Güneş Plak (خولیای نیشتیمان)
  • ١٩٩٨ – Yıkılmadım Prestij Müzik (نەکەوتم)
  • ٢٠٠٠ – Yoruldum Prestij Müzik (من ماندووم)
  • ٢٠٠١ – Ülkem Ağlar & Yoruldum Prestij Müzik
  • ٢٠٠٢ – Yüzyılın Türküleri Popüler Müzik
  • ٢٠٠٣ – Bir Demet Kirmizigül Prestij Müzik
  • ٢٠٠٤ – Sarı Sarı — Başroldeyim A1 Müzik
  • ٢٠٠٦ – Dinle A1 Müzik (گوێبگرە)
  • ٢٠١١ – Küçük Gelin DMC Müzik (بووکی بچووک)

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

زنجیرە دراماکان[دەستکاری]

فیلمەکان[دەستکاری]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • ١٩٩٩ – Kral TV خەڵاتەکانی مۆسیقا
    • باشترین گۆرانیبێژی پیاوی نەخشەی عەرەبی
    • باشترین گۆرانی
    • باشترین گۆرانیی فرۆشراو
  • ١٩٩٩ – Hürriyet Altın Kelebek
    • باشترین مۆسیقاژەن
    • ٢٠٠٦ – باشترین ئەلبومی فرۆشراو.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ağabeyi elektrik direğinde öldü http://webarsiv.hurriyet.com.tr/1999/10/09/148858.asp ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "ئایا تۆ کوردی؟". ٢٧ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ tr:Prestij Müzik
  4. ^ "مەحسون کرمزگویل کێیە؟".
  5. ^ "مەحسون کرمزگویل کێیە؟".

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]