مێڵ گیبسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مێل گیبسۆنەوە ڕەوانە کراوە)
میڵ گیبسن

گیبسن لە فیستیڤاڵی فیلمی کان، ٢٠١٦
لەدایکبوون
مێڵ کۆڵمسیل جێرارد گیبسن

(١٩٥٦-٠١-٠٣) ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦ (تەمەن ٦٨ ساڵ)
نیویۆڕک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
پیشەئەکتەر، دەرھێنەری فیلم، بەرھەمھێنەری فیلم
چالاکبوون١٩٧٦ - تا ئێستا
ھاوسەرڕۆبین موور (ھاوسەرگیری ١٩٨٠؛ ٢٠١١)
یارئۆکسانا گریگۆریڤیا (٢٠٠٩–٢٠١٠)
ڕۆزالیند ڕۆز (٢٠١٤– تا ئێستا)
مناڵ(ەکان)٩ لەنێویاندا میلۆ گیبسن
باوان(ەکان)ھەتن گیبسن
ئان ڕایلی
خزمەکاندۆناڵ گیبسن (برا)
ئیڤا مایلۆت (داپیرە)

مێڵ گیرارد گیبسن[٢] (لەدایکبووی ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦) ئەکتەر و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و سیناریۆنووسێکی ئەمریکییە. دیارترین کارەکانی بریتیە لە فیلمی دلێر، کەوا توانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ساڵ و باشترین دەرھێنەر بباتەوە لەپاڵ گۆڵدن گڵۆب بۆ ھەمان بەشەکان. ھەروەھا ڕۆڵی ماد ماکسی لە زنجیرە فیلمەکانی ماد ماکس بینیوە، و لە زنجیرە فیلمی کۆمیدی Lethal Weaponیشدا ڕۆڵی ماڕتن ڕیگسی بینیوە. گیبسن نیویۆرک لە ئەمریکا لەدایکبووە و لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا کۆچیان کردووە بۆ ئوسترالیا. لەوێ چۆتە پەیمانگای ھونەریەکانی ئوستوڕالیا. دەرھێنەر پیتەر ویر گیبسنی خستە نێو فیلمی Galipoli (١٩٨١) کەوا ناوبانگی گیبسنی گەیاندە لوتکە و بەو فیلمەیەوە توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بباتەوە لە خەڵاتەکانی پەیمانگای فیلمی ئوستوڕالی.[٣]

لەساڵی ١٩٩٥ گیبسن فیلمی دلێری دەربارەی ژیانی ویلیام واڵاس دەرھێنا کەوا خۆیشی ڕۆڵی واڵاسی دەبینی، فیلمە چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری بردەوە و ناوی گیبسنی خستە نێو فیلمسازە بەناوبانگەکانی ئەوکاتی ھۆڵیوود. گیبسن بەردەوام بوو لە بەرھەمھێنانی فیلمی بەھێز و ھەریەک لە فیلمەکانی The Passion of the Christ و Apocalypto (٢٠٠٦) دەرھێنا کەوا ھەردووکیان پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا.

دوای ئەوەی گیبسن تووشی دەیان کێشەی یاسا ھات و لە ھەندێک کێشەی تری ڕەگەزپەرستی تێوەگلا، ناوبانگی گیبسن لەکۆتاییەکانی ٢٠٠٠ەکاندا شێوا و دوورکەوتەوە لە کاری فیلم.[٤] دواتر گیبسن لەڕێگەی فیلمی The Beaver (٢٠١١) لە پاڵ خانمەکتەر جۆدی فۆستەر دەرکەوتەوە و دووبارە بوویەوە بە یەکێک لە ئەکتەرە خۆشەویستەکانی ھۆڵیوود. ھەروەھا گیبسن کاری دەرھێنانی بۆ فیلمی Hacksaw Ridge (٢٠١٦) کە ئەویش بووە براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکار.[٥][٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kindelan, Katie (December 26, 2011). "Mel Gibson Loses Half of His $850 Million Fortune to Ex-Wife in Divorce". Good Morning America. Archived from the original on 19ی Decemberی 2019. Retrieved May 11, 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ "UPI Almanac for Thursday, Jan. 3, 2019". United Press International. January 3, 2019. Archived from the original on January 3, 2019. Retrieved September 3, 2019. actor/director Mel Gibson in 1956 (age 63)
  3. ^ The Australian Film Institute,Past Winners July 23, 2010 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Grady, Constance (July 24, 2018). "Mel Gibson has set the blueprint for a #MeToo comeback. Expect other men to follow it". Vox. Retrieved July 24, 2018.
  5. ^ "'Hacksaw Ridge' wins 2 Oscar awards, honoring local Desmond Doss". شوبات 28, 2017. Archived from the original on March 1, 2017. Retrieved February 28, 2017. ١ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "OSCAR WINNERS 2017: SEE THE COMPLETE LIST!". February 27, 2017. Retrieved July 9, 2017.