مێتالیکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مێتالیکا
Members of Metallica performing onstage
مێتالیکا لە نمایشێکی ڕاستەوخۆدا لە لەندەن، ٢٠٠٨.
زانیارییەکان
بنەچەلۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا،  ویلایەتە یەکگرتووەکان.
چەشنەکان
ساڵانی چالاکبوون١٩٨١–ئێستا
کۆمپانیاکان
  • مێگافۆرس
  • یونیڤێرساڵ
  • مێرکری
  • ڤێرتیگۆ
  • وارنەر برۆس
  • ئێلێکترا
  • بلاکند
بابەتە پەیوەندیدارەکان
وێبگەmetallica.com
ئەندامان
ئەندامانی پێشوو

مێتالیکا (بە ئینگلیزی: Metallica) گرووپێکی مۆسیقیی ھێڤی مێتاڵی ئەمریکین کە لە سان رەفایلی لۆس ئانجلەس دامەزراوە لە ساڵی ١٩٨١ لەکاتێکدا کە گۆرانیبێژ/گیتارژەنی گرووپەکە وەڵامی ڕێکلامێکی دایەوە کە بڵاوکرابۆوە لەلایەن تەپڵژەنی گرووپەکە لارس ئەڵڕیچ. شێوازی مۆسیقا و تێمپۆ خێرا و بەھێزییەکەیان بە یەکێک لە «چوار گرووپە گەورەکە»ی ناساندوون لە دۆزینەوەی مۆسیقای سراش مێتاڵ، لە پاڵ ئەنتراکس، مێگادێت و سڵەیەر. گرووپەکە توانی بە خێرایی بچێتە دڵی مێتاڵھێدەکانەوە و گوێگرانی بەرە بەرە گەورەبوون لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکانیان و کۆنسێرت و نمایشە ڕاستەوخۆکانیان. سێھەم ئەلبومیان بەناوی ماستەر ئۆف پەپێتس (١٩٨٦) بە یەکێک لە ھەرە کاریگەرترین کارەکانیان ناسراوە لەسەر چەشنی سراش مێتاڵ. ئەوان توانیان لە ڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتوو بن لە پیشەسازی مۆسیقادا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پێنجەم ئەلبومی خۆ-ناونراوی ستودیۆیان بە ناوی مێتالیکا (١٩٩١). لە ساڵی ٢٠٠٠دا مێتالیکا و چەند ھونەرمەندێکی تر یەکیان گرت بۆ ساڵاکردن لە ناپستەر بەھۆی بڵاوکردنەوەی کارەکانیان کە مافی بڵاوکردنەوەیان پارێزراوبووە، بەبێ پرسی ئەوان.

ئەم گرووپە تاکو ئێستا ١٠ ئەلبومی ستودیۆ، ٤ ئەلبومی ڕاستەوخۆ، ٥ تۆماری درێژخایەن، ٢٦ ڤیدیۆ کلیپ و ٣٧ تاکەگۆرانییان ھەیە. ئەوان ھەروەھا ٨ خەڵاتی گرامییان وەرگرتووە و ٦ لە ئەلبومەکانییان گەیشتۆتە ژمارە یەکی بیلبۆرد ٢٠٠. ئەلبومی ١٩٩١ی گرووپەکە زیاتر لە ١٦ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە بەتەنھا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. مێتالیکا بە یەکێک لە ھەرە سەرکەوتووترین گرووپەکان لە جیھاندا لە ڕووی فرۆشەوە و زیاتر لە ١١٠ ملیۆن تۆماریان فرۆشتووە لە مێژووی دامەزرانیانەوە تاکو ئێستا لە جیھاندا. مێتالیکا لەگەڵ دەرھێنەر باب ڕاک کاریان کردووە لە ١٩٩١ەوە تاکو ٢٠٠٣، ئەو چوار لە ئەلبومەکانی ئەوانی بەرھەم ھێناوە و ھەروەھا لەگەڵ گرووپەکەدا وەک بەیسژەنێکی کاتیی بینراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]