مۆنتریال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆنتریال
بە فەرەنسی: Montréal
بەشێکە لەMontreal Metropolitan Community، Urban agglomeration of Montreal
دامەزران١٧ی ئایاری ١٦٤٢
ناو بە زمانی فەرمیMontréal، Molian، Mooniyang، Tiohtià:ke، Tiohtiake
خوێندنەوەی ئای پی ئەیmɔ̃ʁeal
ناونراوە لەدوایMount Royal
ناسناوی خەڵکMontrealer، Montréalais، Montréalaise، Montrealano، montrealesi
دامەزرێنەرPaul de Chomedey, Sieur de Maisonneuve، Jeanne Mance
دروشمConcordia Salus
کیشوەرئەمریکای باکوور
وڵاتکەنەدا
پایتەختیProvince of Canada، Urban agglomeration of Montreal، Montreal Region
دابەشکاریی کارگێڕیUrban agglomeration of Montreal، کێبێک
ناوچەی کاتیEastern Time Zone، UTC−05:00
Associated electoral districtPierrefonds—Dollard، Lac-Saint-Louis
ناوچەی جوگرافیIsland of Montreal
پۆتانی شوێن٤٥°٣٠′٣٢″N ٧٣°٣٣′٤٢″W
نووسینگەی بەڕێوەبردنMayor of Montreal
سەرۆکValérie Plante
ئەنجومەنی یاسادانەرMontreal City Council
ئەندامیUrban agglomeration of Montreal، Creative Cities Network، League of Historical Cities
دانیشتووان١٬٧٦٢٬٩٤٩
بەرزی لە ئاستی دەریا٣١ مەتر
Visitor centerTourisme Montréal
جێگەی دەگرێتەوەVille Marie de Montréal
خەڵاتەکانCity of Design
ڕووبەر٤٩٨ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستەH
وێبگەhttps://montreal.ca، https://montreal.ca/en/
بەستەری داتا دەرەکییەکانhttps://donnees.montreal.ca
وەسفی ئاڵاflag of Montreal
وەسفی نیشانcoat of arms of Montreal
Geography of topicgeography of Montreal
شوێنەوارەکانQ3250818، Q20971420
ئابووری بابەتeconomy of Montreal
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of Montreal
کۆدی تەلەفۆن514، 438
Category for honorary citizens of entityCategory:Honorary citizens of Montreal
Map


مۆنتریال (بە فەڕەنسی: Montréal، بەئینگلیزی: Montreal) شارێکی کەنەدیە، گەورەترین شاری ھەرێمی کوبێکە و گەورەترین شاری ھەموو کەنەداش بوو تاوەکو ١٩٧٠. ئێستا مۆنتریال کێبەرکێی تۆرەنتۆ دەکات کە گەورەترین شاری ھەموو کەنەدایە. یەکێکە لەشارە گەورەکانی جیھان کە دەستەخوشکی پاریسە. ژمارەی دانیشتوانی ١٬٠١٦٬٣٧٦ کەسە بەڵام بەتێکرای گشتی سەردانیکەرانی شارەکە دەگاتە ٣٬٣٢٦٬٥١٠ کەسە. سێ چارەگی دانیشتوانی مۆنتریال بەڕەگەز فەڕەنسین و بە فەڕەنسی دەدوێن. بەندەری مۆنتریال یەکێکە لەبەندەرە گەورەکانی جیھان وە دەروازەی سەرەکی گواستنەوەی کەنەدایە. ناوەندێکی سەرەکی پیشەسازی و ڕۆشەنبیری و زانستی کەنەدایە.

پێگە[دەستکاری]

مۆنتریال شوێنێکی نایابی ھەیە کەوتۆتە ناوەڕاستی ڕووباری سانت لۆرانس بە قەدباڵی شاخی مۆنت ڕۆیال کە یەکەم گەورەشاری کەنەدایە بەقەدبالی شاخێکەوە دروستکرابێت. شاری مۆنتریال پێنج لەسەدی تەواوی دوورگەی مۆنتریالی داپۆشیوە شوێنەکانی تری دورگەکە شارەکانی ئۆتاوا و چەندین شارەدێی تری لەسەر دروستکراون، بەرزی کێوی مۆنت ڕۆیال ٢٣٣مەترە کە بەدار و درەختی سەرسەوز ڕووپۆش کراوە ئەمڕۆ کێوەکە کەوتۆتە ناوجەرگەی شارەکە. شارەکە لەسەر کەناراوەکانی سانت لۆرانس دروستکرا بەئاراستەی چیای مۆنت ڕۆیال. لەئاستی لەنگەرەکانی ڕووبارە مەزنەکەی کە بووە بەندەرێکی چاکی بازرگانی. ئێستا مۆنتریال خاوەنی چەندین باڵاخانە و تەلار و قوللەی بەرزە پێشکەوتنێکی زۆری پێوەدیارە بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەم پێشکەوتنانە دەستبەرداری خانوو و کۆشکە مێژوویی و دێرینەکانیان نەبوون ناوەندی شاری مۆنتریال بەدووەم قەلەباڵغترین شوێنی کەنەدا دادەنرێت ئەمەش دوای تۆرەنتۆ، نزیکەی ٪‏١١سەرجەمی ھەموو دانیشتوانی کەنەدا لەم شارە دەژین، شارەکە دابەشکراوە بۆ ٧٥ناوچەی کارگێری سەربەخۆ. نزیکەی ٪‏٦٥دانیشتوانی شارەکە لەدەرەوەی شاڕەکە دەژین. کەنەدیە بەڕەگەز فەرەنسیەکان ڕێژەی زۆرینەی دانیشتوان پێکدێنن، ھەربۆیە زۆرینەی تابلۆکان بەزمانی فەڕەنسین. نزیکەی٪‏٢٠دانیشتوانی مۆنتریال لەدەرەوەی کەنەدا لەدایک بوون. لەشارەکە سەدان و ھەزاران پەنابەر نیشتەجێبووینە ھەموو ئەوانەی لەکاتی جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم لەترسی جەنگ ڕوویان لەشارەکە کرد لە ئەوروپاوە. سیستەمی خوێندن لەمۆنتریال لەسەر بناغەی ئایین و زمان داڕێژراوە. خوێندن بە ھەردوو زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزیە. چەندین قوتابخانەی ڕۆمان و کاسۆلیک و پرۆتستانت دامەزراون، شارەکە چوار بەناوبانگترین زانکۆکانی جیھانی لێیە وەک زانکۆی مۆنتریال و زانکۆی مەکگێل.

سەرچاوەکان[دەستکاری]