مۆ یان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆ یان لە ساڵی ٢٠٠٨ لە ھامبوورگی ئەڵمانیا

گۆوان مۆیێ بە نازناوی ھونەری مۆ یان (بە چینی سادەکراو: 管谟业) لە دایکبووی ١٧فێبریەی ساڵی ١٩٥٥ لە وڵاتی چینە. ئەو خەڵاتی نۆبێلی ساڵی ٢٠١٢ زایینی مسۆگر کرد. مۆ یان بە زمانی چینی واتە (ھەرا مەکە!، دەنگ مەکە!)، ئەو دەڵێت کە لە وڵاتی ئەو زۆر قسە کردن کارێکی باش نیە و ئەو مرۆڤێکە کە زۆر قسە دەکات ھەر بەم ھۆیەوە ئەم ناوەی ھەڵبژاردووە کە وا لە بیری نەچێت کە نابێت زۆر قسە بکات. یەکەمین ڕۆمانی ئەو بە ناوی باران بارین لە شەوگاری بەھار لە ساڵی ١٩٨١ لە چاپ درا.

کریگەری ھونەری[دەستکاری]

مۆ یان بەھۆی رێئالیسمێ کە لە ناو کارەکانیدا زۆر بەرچاوە بەوەوە دەناسرێت کە لە گابریێل گارسیا مارکێز کاریگەری وەرگرتووە.

خەڵاتی نۆبێل[دەستکاری]

لە ١١ی ئۆکتوبری ساڵی ٢٠١٢ ئاکادێمی سویدی نۆبێل، سەد وو نۆھەمین خەڵاتی خۆی دایە مۆ یان "بە ھۆی ئەو شاکارە ڕێئالیستیە کە چیرۆکە خەڵکیەکانی لەگەڵ مێژوو و کاتی سەردەم دا تێکڵاو کردووە". لە کاتی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە مۆ یان تەمەنی ٥٧ ساڵ بوو. ھەروەھا ئەو یەکەمین خەڵاتبەری نۆبێلە کە دانیشتووی خاکی چینە.

ھۆنامەی پێدانی نۆبێل[دەستکاری]

ھۆنامەی ئەکادیمیای سوێدی بۆ پێدانی خەڵاتی نۆبێڵ بە نووسەری چینی، مۆ یان! وەک ھەمیشە، سادە و کورت و پوخت و ڕێکوپێک:

"پێکبەستنی حەکایەتە فۆلکلۆرییەکان، زەمانی ھاوچەرخ و مێژوو، بە ڕێئالیزمێکی وەھمییانە."

گوتەی پیتێر ئینگلۆند[دەستکاری]

گوتەی پیتێر ئینگلۆند، سەرۆکی ھەمیشەییی ئەکادیمیای سوێد، لە بارەی مۆ یان، براوەی نۆبێڵی ئەمساڵەوە:

ئەو لە چەند لایەنەوە نووسەرێکی بێھاوتایە، لە ناوچە و ژینگەیەکی تاکەوە دیدێکی تایبەت بە خۆمان پێ دەبەخشێ. ئەگەر بڕیار بێ لەگەڵ کەسێکدا پێکی بگرین، ئەوا دەکرێ ناوی نووسەرانی وەک، فاکنەر، دیکنز، ڕابلێ، بھێنین. ئەو پەسنی شوێنێک دەدا، کە بە بۆچوونی من، کەس لە ئێمە ئاگای لێ نییە، پەسنی شوێنێکی فرە بچووک، لە ژینگەی لادێیی چینەوە.

گوتەیەکی مۆ یان[دەستکاری]

تەنیایی و برسییەتی کلیلی داھێنانن.