موسلیم کوڕی حەجاج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە



ئیمامی موسلیم
ناو: ئیمامی موسلیم
ناوی تەواو: موسلیم کوڕی حەجاج
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ٨٢١ زایینی
شوێنی لەدایکبوون: نیشابوور
ڕێکەوتی مردن: ٨٧٥ زایینی
شوێنی مردن: نیشابوور،  ئێران
بیروباوەڕ: سوننە
بواری کردوکۆش: زانستی فەرموودە

ئەبووحوسەین موسلیم کوڕی حەجاج کوڕی موسلیم، لە نێوان ساڵانی ٨٢١ تا ٨٧٥ ژیاوە، لە ناودارترین زانایانی فەرموودەیە، و دانەری پەرتووکی سەحیحی موسلیمە، کە بە دووەم پەرتووکی ڕاستی فەرموودە دادەنرێت لە دوای سەحیحی بوخاری.

کورتەی ژیانی[دەستکاری]

لە نیشابوور لەدایکبووە. ئەو شارە دێرینەی ناسراوە بە زانستی فەرموودە و گێڕانەوە، لە خێزانێکی عەرەبی نەژاد لە ساڵی ٢٠٦ک بەرامبەر ٨٢١ز، لە خێزانێکی بەڕێزدا پەروەردە بوو لەسەر زانست و چاکە، باوکی لەوانە بوو کە لە پێشەوەی زنجیرەکانی زانستدا بوو لەبەرئەوە بایەخی دا بە پەروەردە و فێرکردنی کوڕەکەی، ئەمەش بوو بەھۆی پەروەردەبوونی بە زانست و خۆشەویستی بۆ فەرمودە، یەکەم گوێگرتنی لە فەرمودە لە ساڵی ٢١٨ک دا بوو، پاشان سەردانی چەندین وڵاتی ئیسلامی کرد، گەشتی کرد بۆ عێراق و شام و حیجاز و میسر.

ئیمام موسلیم لە بازرگانیی دا ئیشی کردووە، خاوەنی موڵک بووە کە ئەمەش کاتی داوەتێ بۆ زانست و بۆ ھەستان بە گەشتی فراوان بۆ لای ئەو زانایانەی لە شوێنە جیاوازەکانی جیھانی ئیسلامییدا بڵاوبوو بوونەوە.

کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ٢٦١ک لە نەسڕئاباد نزیک نیساپور.

مردن[دەستکاری]

ئیمامی موسلیم بن الحجاج لە شەوی ڕۆژی یەکشەممەی بیست و پێنجی ڕەجەبی ساڵی ٢٦١ی کۆچی کە دەکاتە ٦ی تەممووزی ٨٧٥ی زایینی لە تەمەنی پەنجا و پێنج ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ڕۆژی دووشەممە بەخاک سپێردرا و گۆڕەکەی لە سەری مەیدانی زیاد لە نەسرئاباد، داھیر نیشاپور. نەوەیەکی نێری نەبووە و حاکم باسی لەوە کرد کچی ھەبووە

و لە ھۆکاری مردنەکەیدا ھۆکارێکی سەیریان باس کرد، کە پرسیاری لێکرا دەربارەی فەرموودەیەک لە کۆڕی نیشاپوردا، و وتی: کە من ئەم فەرموودەیە نازانم و کاتێک گەڕایەوە ماڵی خۆی، لێکۆڵینەوەی کرد لەسەر فەرموودە، لەم نێوەندەدا یەکێک لە ھاوەڵەکانی بە قاپێکی گەورەی خورما ھاتە لای، بۆیە موسلیم ھێشتا بەدوای فەرموودەکەدا دەگەڕا بە درێژایی شەوەکەی، بۆ ئەوەی خەو لە چاوەکانی دوور بخاتەوە، ھەندێک لە خورماکانی خوارد تا بەیانی ھات، ھەموو خورماکانی تەواو کرد، فەرموودەکەی دۆزییەوە، و وا دیارە زۆر خواردنی خورما لەو شەودا بووە ھۆی ھەندێک نەخۆشی، و دوای ئەوە کۆچی دوایی کرد. شەمسەدین زەھەبی وتی:

ئەبوو حسێن موسلیمی کوڕی حەجاج کۆبوونەوەیەکی سازکرد بۆ خوێندن، و فەرموودەیەکیان پێ گوت نەیزانی چوو بۆ ماڵی خۆی چرایەکی داگیرساند موسلیم لەماڵ خۆی گوتی: کەس نەیەت بۆ ماڵی من فەرمووی: سەبەتەیەکم بۆ ھێناویت خورمایە، پێیان دا بەدوای فەرموودەکە دەگەڕا خورمایەکی دەگرت و دەیجوی، بەیانی خورماکان تەواو بوون و فەرموودەکەی دۆزیبووەوە. ئەلحاکم فەرمووی: من و ھاوەڵانمان زیاتر دڵنیابووینەوە کە بەھۆیەوە مرد (خورماکە).[١][٢][٣][٤][٥]

مامۆستا و خوێندکارەکانی[دەستکاری]

موسلیم گوێی گرتووە لە چەندین زانای ئایینی لە سەردەمی خۆیدا لەوانە؛ یەحیا کوری یەحیا نیساپوری، و قتیبە کوڕی سەعید، و محەممەد کوڕی عەبدول وەھاب فەڕا، و ئیسحاق کوڕی ڕاھویە، و ئیبراھیم کوری موسا فەڕا، و عەلی کوڕی جعد، و ئەحمەد کوڕی حەنبەل، و عوبەیدوڵڵا قەواریری، و خەلف کوڕی ھیشام … و ئەوانی تر.

لەوانەی فەرموودەیان لە موسلیمەوە گێڕاوەتەوە، تورمزی و ئەبوفەزڵ ئەحمەد کوڕی سەلەمە، و ئیبراھیم کوڕی دەبی تالیب، و ئیبن خەزیمە و مامۆستاکەی محەممەد کوڕی عەبدول وەھاب فەڕا، و ئەبومحەمەد کوڕی دەبی حاتم ڕازی، و ئیبراھیم کوڕی محەممەد کوڕی سوفیان، و ئەبوحامید ئەعمەشی و ئەوانی تر.

وتەی زانایان دەربارەی[دەستکاری]

زۆربەی زانایانی ئیسلام و فەرموودە ستایشی ڕۆڵ و جێگەی موسلیمییان کردووە، لەوانە؛

  • ئەبووبەکر جاوەردی دەڵێ؛ موسلیم فەرموودەی بۆ گێڕاینەوە، خۆی سەرچاوەی فەرموودە بوو.
  • ئیبنو ئەبی حاتەم ئەڵێت؛ فەرموودەم لە موسلیمەوە گێڕاوەتەوە، ئەو جێی متمانە بوو، حافزی فەرموودە بوو، شارەزایییەکی چاکی لە فەرموودەوانیدا ھەبوو، کە دەربارەی ئەو لە باوکمیان پرسی وتی؛ ڕاستگۆیە.
  • مەسلەمەی کوڕی قاسم ئەڵێت؛ موسلیم جێی متمانەیە، بەڕێزە، یەکێکە لە پێشەوایان.

دانراوە چاپکراوەکانی[دەستکاری]

موسلیم چەندین دانراوی ھەیە کە زۆریان لێ چاپکراوە وھەندێکیان تا ئێستا ھەر بە دەستنووسی ماونەتەوە، و ھەروەھا ھەندێک لە دانراوەکانی فەوتاوە و نەگەیشتووەتە ئێستا.

زۆربەی دانراوەکانی لەسەر فەرموودەیە و ناودارترینیان سەحیحی موسلیمە. کە لە دوای سەحیحی بوخاری بە ڕاسترین پەرتووک دادەنرێت لە فەرموودەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://shamela.ws/browse.php/book-9836/page-35#page-36 ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ الإمام مسلم ومنهجه في صحيحه، د. محمد عبد الرحمن الطوالبة، صـ 26: 27، دار عمار، الطبعة الثانية 2000م
  3. ^ https://shamela.ws/browse.php/book-4017/page-20 ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ https://shamela.ws/browse.php/book-71/page-26770#page-26771 ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ العيادة, بنان فاخر يوسف (2020). "الكتب البصرية الضائعة للرواة البصريين من خلال كتاب تاريخ دمشق لأبن عساكر". مجلة ميسان للدراسات الأكاديمية: 205. doi:10.54633/2333-019-039-014.
  • شەش پێشەواکەی فەرموودە، نوسینی/نەجمەددین فەرەج ئەحمەد.
  • ویکی عەرەبی