موحەڕەم محەممەد ئەمین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موحەڕەم محەممەد ئەمین
لەدایکبوون١٩٢١
سلێمانی، عێراق
مردن٢٣ی تەممووزی ساڵی ١٩٨٠
سلێمانی
پیشەنووسەر
زمانکوردی، عەرەبی
نەتەوەکورد

موحەڕەم محەممەد ئەمین یەکێک بوو لە نووسەرە دیارەکانی کورد لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی بیستەم. لە ساڵی ١٩٢١ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە ٢٣ی تەممووزی ساڵی ١٩٨٠ لەسەر چاڵاکیی سیاسیی بانگیان کردووە بۆ ئەمنە سوورەکە و گرتوویانە، لەژێر ئەشکەنجەدان گیانی لەدەست داوە و کۆچی دوایی کردووە.

خوێندن[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٢٨ خراوەتە بەر خوێندن. لە ساڵی ١٩٣٦ قوتابخانەی سەرەتایی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٤٣ قوتابخانەی دواناوەندی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٤٨ لە کۆلێژی حقووقی بەغدا وەرگیراوە، پازدە ڕۆژ خوێندوویەتی، بەڵام لەبەر ھەندێ تەنگ و چەڵەمەی تایبەتی بەجێیھێشتووە.

ئیشەکان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٤٤ لە بەڕێوەبەرایەتی ئازووقەی (تەموین) سلێمانی وەرگیراوە. لە ساڵی ١٩٤٥ لە بەڕێوەبەرایەتی مەعاریفی سلێمانی بووە بە مووچە خۆر، لە پاشاندا بووە بە ئەمینداری نامەخانەی گشتی سلێمانی. لە ساڵی ١٩٥٢ تا ساڵی ١٩٥٦ لە بەڕێوەبەرایەتی قەڵاچۆ کردنی مەلاریا لە سلێمانی دامەزراوە.

لە ساڵی ١٩٦٠ – ١٩٦١ بەشداری لە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئەدەبی مانگانەی ڕۆژی نوێ کردووە، ھەندێ بەرھەمی تیادا بڵاوکردووەتەوە. لە ساڵی ١٩٥٧ لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی (بەلەدیە) سلێمانی بە مووچەخۆر دامەزراوە و دواتر بووەتە سەرۆکی شارەوانی. لە ساڵی ١٩٧٥ لە دەزگای ھاوکاری بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە سەرنووسەری گۆڤاری بەیان بووە. لە ساڵی ١٩٧٧ خانەنشین بووە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • مام ھۆمەر (چیرۆک) ھەولێر – چاپخانەی کوردستان ١٩٥٤.
  • گۆمی شڵەقاو (چیرۆک) بەغدا ١٩٥٧ – چاپخانەی ئەسعەد.
  • یادی گۆڕستانەکە (وەرگێڕان لە عەرەبییەوە) ١٩٥٨.
  • گردی شەھیدان (چیرۆک) چاپی یەکەم – سلێمانی ١٩٥٨ – ٢٤ لاپەڕە، چاپی دووەم – سلێمانی ١٩٥٩ – ٦٤ لاپەڕە.
  • ڕێگای ئازادی – سلێمانی ١٩٥٩ – ٦٤ لاپەڕە.
  • شۆڕشی بەرزان – (وەرگێڕان لە عەرەبییەوە) ١٩٥٩ – ٦٥ لاپەڕە.
  • مەبدەئە بنەڕەتیەکانی فەلسەفە – سلێمانی ١٩٦٠ – ١٠٤ لاپەڕە.
  • ئادەمیزاد (چیرۆک) سلێمانی ١٩٦٩ – ٣٦ لاپەڕە.
  • مافی بڕینەوەی دواڕۆژ (وەرگێڕان لە عەرەبییەوە) سلێمانی ١٩٧٢ – ٦٢ لاپەڕە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]