ماری ڕۆبنسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماری ڕۆبنسن
بە ئیرلەندی: Máire Mhic Róibín
لەدایکبوون (١٩٤٤-٠٥-٢١) ٢١ی ئایاری ١٩٤٤ (تەمەن ٧٩ ساڵ)
Ballina، کۆماری ئیرلەند
ناوی کاتی لەدایکبوونMary Therese Winifred Bourke
ھاوسەرNicholas Robinson
زمانی نووسینئینگلیزی
پیشەسیاسەتوان، دادوەر، مامۆستای زانکۆ، barrister
شوێنی کارکردنColumbia University، University of Pretoria
پەروەردەTrinity College Dublin، Harvard Law School، Columbia University، Mount Anville Secondary School
دانیشتوویزیورێخ، کۆماری ئیرلەند
ئەندامی حیزبیLabour Party
کاندید لە ھەڵبژاردنی1990 Irish presidential election
ئایینکاسۆلیکی
ئەندامیRoyal Irish Academy، American Philosophical Society

ماری تێریسی وینیفرێد ڕۆبنسن (بە زمانی ئینگلیزی: Mary Therese Winifred Robinson؛ لە دایکبووی ٢١ی ئایاری ١٩٤٤) ژنە یاساناس و سیاسەتوانی ئێرلەندییە. ئەو لە ماوەی ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٠ بۆ ١٢ی ئەیلوولی ١٩٩٧، وەک حەوتەمین سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا دەستبەکار بوو. دوای ئەوەش بووە سەرۆکی نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ،[١] ئەمەش لە ماوەی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٩٧ تاکوو ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ بوو. هەروەها ئەو لە ماوەی ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٦٩ بۆ ٥ی تەمموزی ١٩٨٩، سیناتۆر بوو لە ئێرلەندا. ماری لە ماوەی ١٩٩٨ بۆ ٢٠١٩، بووە سەرۆکی زانکۆی دوبلین، لەو ماوەیەش سەردانی زانکۆ و پەیمانگانای دەکرد و وانەی تایبەتی لەسەر مافەکانی مرۆڤ دەگووتەوە.[٢]

لە ساڵی ٢٠٠٤، لەلایەن ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی خەڵاتێکی ڕێزلێنانی پێدرا لەپای کارەکانی بۆ باشتر کردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ. هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٩، لەلایەن باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا مێدالیای ئازادی وەک ڕێزلێنان لەپای کارەکانی پێدرا.[٣]

ژیانی کەسی[دەستکاری]

ماری لە ساڵی ١٩٧٠، هاوسەرگیری لەگەڵ نیکۆلاس ڕۆبنسن کرد، وێرای ئەوەی کە بنەمالەکەی پەیوەندی بەهێزیان هەبوو لەگەڵ کڵێسای ئێرلەندی بەڵام ئەو شووی بەکەسێکی پرۆتێستانت کرد ئەمەش وایکرد کە پەیوەندی بپچڕێت لەگەڵ خێزانەکەی. ماری لەگەڵ نیکۆلاس سێ منداڵیان هەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "OHCHR | Mary Robinson". www.ohchr.org. Retrieved 2021-02-24.
  2. ^ "Mary Robinson | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-24.
  3. ^ "Amnesty International congratulates Mary Robinson on Medal of Freedom". www.amnesty.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-24.