مارسێلۆ بیێلسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مارسێلۆ بیێلسا
Marcelo Bielsa لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونMarcelo Alberto Bielsa لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٢١ی تەممووزی ١٩٥٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٦٨ ساڵ)
ڕۆساریۆ، سانتا فێ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانMaría Eugenia Bielsa، Rafael Bielsa لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

مارسێلۆ ئالبێرتۆ بیێلسا کالدێریا (ئیسپانیی ئەمریکی: [maɾˈselo alˈβeɾto ˈβjelsa])، ناسراو بە El Loco Bielsa کە واتای "بیێلسای سەرشێت" دێت (لەدایکبووی ٢١ی تەممووزی ١٩٥٥) ڕاھێنەرێکی ئەرجەنتینی تۆپی پێی کەوا ڕاھێنەرایەتی یانەی لیدز یونایتد دەکات. لە پێشتریشدا یاریزانی بەرگریکار بووە بۆ ھەریەک لە یانەکانی نیویڵس ئۆڵد بۆیس، ئنستیتۆ دێ کۆردۆبا و ئارجێنتینۆ.

بیێلسا وەکو بەرگریکار بۆ تیمی یەکەمی نیویڵس ئۆڵد بۆیس یاری کردووە، بەڵام لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا وازی لە یاریکردن تاکو تەرکیز بکاتە سەر کاری ڕاھێنەری.[١][٢] بیێلسا ڕاھێنەرایەتی جەندین یانەی کردووە لەپاڵ دوو ھەڵبژاردەش کە بریتین لە چیلی و ئەرجەنتین. لەژێر ڕاھێنەرایەتی ئەودا، نیویڵس توانیان دوو جار نازناوی خولی ئەرجەنتین ببەنەوە، و لەگەڵ یانەی ڤێلێز سارسفیڵدیش بە ھەمان شێوە.

ئەوکاتەی بووە ڕاھێنەری چیلی، بیێلسا بەشێوەیەکی بەرچاو ھەواداری پەیدا کرد بەوپێیەی ھەڵبژاردەکە لەژێر سەرپەرشی ئەو بەشێوەیەکی بەرچاو باش بوون.[٣] کەسایەتی و ڕەفتارەکانی ھەمیشەی جێگای سەرنجی میدیاکان بوونە ھەم لە بواری وەرزشی ھەمیش سیاسی.[٤] بیێلسا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ئەتلەتیکۆ بلباو ڕاھێنەری کردووە لەنێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٣ و توانی یانەکە بگەینێتە چەندین یاری کۆتایی بەڵام شانس یاوەری نەبوو لە ھیچیان. دوای بلباو بیێلسا سەرپەرشتی چەند یانەیەکی جیاوازی کرد، بەڵام سەرکەوتنێکی بەرچاوی نەبوو.

لە حوزەیرانی ٢٠١٨دا، بیێلسا کرایە ڕاھێنەری یانەی لیدز یونایتد، لە دووەم وەرزی خۆی وەک ڕاھێنەر توانی یانەکە بگەینێتەوە پریمەرلیگ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "What Leeds fans can expect from Pep Guardiola's idol, Marcelo Bielsa: the crazy one". Four Four Two. Retrieved 7 August 2018.
  2. ^ {{cite web|url=https://www.90min.com/posts/6387562-marcelo-bielsa-el-loco-s-journey-from-argentina-to-footballing-immortality-in-europe ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Marcelo Bielsa, el mejor DT de la Roja según los hinchas". Retrieved 19ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Bielsa: "Disculpas a los chilenos que pude incomodar"". Diario y Radio U Chile (بە ئیسپانی). 2010-07-02. Retrieved 2020-10-05. En una breve carta dirigida la país, el Director Técnico de la Selección chilena, Marcelo Bielsa, buscó terminar con la polémica suscita por su frío saludo al Presidente Sebastián Piñera, durante la visita oficial del plantel a La Moneda.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]