لێدوانی بەکارھێنەر:GoRaN909

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت[دەستکاری]

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا GoRaN909!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٣٩١ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- چالاک وتووێژ ‏٠٠:٠٥، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەخێرھاتن و چۆنیەتی کارکردنی ویکیپیدیا.[دەستکاری]

سوپاس کە بەشداریت لە ویکیپیدیا کرد، بەخێرھاتیت بۆ ئێرە و ئێرە شوێنێکە جێگای ھەمووانی تێدا ئەبێتەوە و ویکیپیدیا شوێنێکە ھەمووان ئەتوانن بەشداری تێدا بکەن،من لێرە شتەکانت بۆ درێژ ناکەمەوە یان یاسا و رێسای درێژت پێ نادەم تەنھا بۆ تێگەیشتن لە سیاسەت و رێساکانی ویکیپیدیا بە گشتی تکایە بڕوانە پێنج کۆڵەکەکانمان، کە کورتکراوە و پوختکراوی یاساکانی ویکیپیدیایە و لە زۆربەی حاڵەتەکان کاری پێدەکرێت. دواتر گەر ویستت لێرە سەیری تەواوی یاساکان بکە.
بۆ وتار نوسین ئێمە گرنگی بە بایەخداری، ئاماژە بە سەرچاوە، بێ لایەنی دەدەین) تکایە دڵنیابەرەوە ئەوەی ئەینووسیت بە لایەنی کەمەوە پشت بە سەرچاوە یان سەرچاوەی باوەرپێکراو ببەستێت
بۆ باشترکردنی وتارەکانمان ئێمە داڕێژە و پۆل و دەروازە بەکاردێنین
زیاتر درێژی ناکەمەوە تکایە گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو لە پرسگای ویکیپیدیا یان پەڕەی وتووێژەکەم تکایە بیکە ھەرکاتێک ویستت یان ھەرچەن پرسیارت ھەبوو خۆشحال ئەبم کە وەڵامی یەک بە یەکیان بدەمەوە
لەوانەیە سوود لەمانەش وەربگریت: فێرکاری ویکیپیدیا، فێرکاری بە وێنە، رێنمایی خێرا، دەربارەی ویکیپیدیا
سوپاس بۆتۆ — —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٢٤، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەروەھاش[دەستکاری]

ئەو نامەیەی بۆ لێدوانەکەم ناردووتە لەیادم نەکردووە زۆر خۆشحاڵ بووم بە پرسیارکردن ھەموو ئەوەی ئەیزانم پێتی ئەڵێم لەسەر وتار نوسین کەمێک کاتم پێ بدە تا روونی ئەکەمەوە بە شێوەیەکی گونجاو —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٢٦، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئای دەسخۆش زۆۆۆر سوپاس بەراستی ئەمەم پێویست بوو ئەزێتت کێشا ماندوو نەبی و دووبارە دەسخۆش ئێستە لەزۆربەی شتەکان تێگەیشتم و شارەزاییم زیاتر بوو لەسەر بابەت نووسین رێز و سڵاوم هەیە بۆ تۆی بەرێز هەردەم لەش ساخ و تەندروست بژیت GoRaN909 (لێدوان) ‏١٧:٥٥، ٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نا بەڕێز @GoRaN909:-سان ئەمە ھەمووی نییە تکایە سەیرێکی (ئێرە بکە) بە تایبەت سەرەتا بۆتۆم ئامادەکردووە زۆر لەو زانیاریانەی سەرەوە بەشێوەیەکی باشتر ڕوونکردنەوەی تیایە. Sakura emad (لێدوان) ‏١٤:١٥، ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینی[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز گۆران ئەم کاتەت باش ھیوادارم تەندروست بن، تکایە ڕەچاوی شێوازی ستانداردی ویکیپیدیا بکەن لەکاتی نووسینی وتار، بیرخستنەوەیەک لەم پەڕەیە بە ڤیدیۆ ڕوونکراوەتەوە لەوانەیە سوودی ھەبێت سپاس بۆ ئێوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٢٣، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش زۆر سوپاس هیوام باشی تۆشە دەسخۆش سوپاس بۆ بیرخستنەوەکەت من زیاتر لە کۆمپیوتەرەوە ووتار ئەنووسم بۆیە پیتی ها ی کوردیەکەی تیای نیە هەوڵەیەم لەڕێی مۆبایلەوە چاکیان بکەم چونکە لای خۆم هاء کوردیەکەم زیاکردووە بۆ کیبۆردەکەم :) ... GoRaN909 (لێدوان) ‏٢٢:٣٧، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دووبارە سڵاو بەڕێز @GoRaN909، بۆ بابەتی کیبۆرد بڕوانە (( ئێرە ))، من لە سەرەوە مەبەستم لە شێوازی ستانداردی نووسینی وتار بوو بۆ نمونە گەر سەیری شێواز بکەین پێمان دەلێت شێوازی نووسینی وتارێک چۆنە لە ویکیپیدیای کوردی، تکایە شێواز لەسەر ڕووپیەی_پاکستانی پەیرەو بکە  زۆر سوپاس! بۆ نووسینی وتارەکە و بەشداریکردن خۆشحاڵ بووم 😊 —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٠٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەسخۆش سوپاس باشە سەیرم لێ یەت ئەم سیستەمی وەرگێڕانەی ویکی پیدیا زۆر خراپ کارەکات هەندێجار بابەتەکان نابەستێتەوە بە یەکەوە و هەنێجاریش کێشەی نییە وە زۆۆۆر جاریش وێنەی ئەو بابەتەی وەرگێڕانی تیا ئەکەم هەمان فایلی وێنەیی ووتارە ئینگلیزیەکەیە کەچی لە کوردیەکەدا دەرناکەوێ نازانم بۆ وە زۆۆرجاریش کە وەرگێڕانەکە بڵاو ئەکەمەوە تەنیا بە کوردی بەردستە و زمانەکانی تر پیشان نایات نازانم بۆ نمونە ئەو ڕووپیەی پاکستانە :/ GoRaN909 (لێدوان) ‏١٦:٣٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @GoRaN909 حەز دەکەم کێشەکان یەک بەیەک چارەسەر بکەین، تکایە بەڕێوەبەران یان من تاگ بکە لەسەر ھەر بابەتێک کە نێوانویکی بۆ نەکرا یان نەبەسترایەوە بە ویکییەکی تر، بۆ بابەتی وێنە دەکرێت وێنەیەک بکەوێتە ژێر پاوانی گشتی و خاوەنەکەی بەکارھێنانی لەھەموو شوێنێک ئازاد کردبێت بەڵام ئەو وێنانەی نائازادن ناتوانرێ لە ھەموو شوێنێک بەکاربھێنرێ مەگەر کەسێک کە مافی بارکەری ھەیە وێنەکەی بەرز کردبێتەوە لەژێر مۆڵەتنامەی بارکردنی نائازاد دەکرێ بۆ ئەمەش سوود لەم پڕۆژەیە وەرگریت، بۆ بابەتی وەرگێرانەکەش تەواو تێنەگەیشتم مەبەستت چیەی وە لەکام بابەت ئەم کێشانە ڕوو ئەدەن جەز دەکەم تاگمان بکەیت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٤٢، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هیوادارام کە کێشەکان ئەونە ئاڵۆز نەبن کە تاقەتی چارەسەرکردنمان نەبێ چونکە بەجدی زۆر ناخۆشە یەک پەڕەگراف وەرگێڕان بکەیت و لەکۆتاییدا بتەوێ بڵاوی بکەیتەوە بەڵام سیستەمەکە ڕێگەت پێ نەیات و زۆۆۆرجار ئاگادارکردنەوەیەکم پێ ئەڵێ کە دەستەواژەی نادروستت بەکارهێناوە کە نازانم چی شتێکی نادروستە چونکە ئێستا هێی کوردی بەکارهێنم نەک عەرەبیەکە ، بۆ کیبۆردەکەش دەستت خۆشبێ ڕاستی من نازانم بەو شێوازە عەرەبیە بنوسم و تەنها لەسەر شێوەی کورەتی (QWERTY) دەستم ڕاهاتووە کە لە ویندۆز ڤێستاوە هەر بەوە دەنووسم لە کۆمپیوتەر و لە مۆبایلیشدا قوەرتیەکی تایبەتم بۆ خۆم دروستکردوە زۆۆر ئاسوودەم پێی و ئەو پیتانەی بەکارهێنانیان زۆرە کردومە بە سەرەکی نەک لەناو پیتێکی تردا بن وەک پیتە بزوێنەکان. ، هەروەها هێی ( ھ ) کوردیشم کردووە بە سەرەکی لەجیاتی هائی ( ه ) عەرەبی.
ئەمەش ئەو شێوازە (Layout) تایبەتەی خۆم دروستمکرد لە ٢٠١٥ ـەوە لە مۆبایلدا بەکاری ئەهێنم و زۆر باش و خێراییە بۆ نووسینی کوردی.
نەمتوانی ڕاستەوخۆ وێنەکە دانێم بۆیە لەو سایتەوە ئەپلۆدم کرد...
https://i.postimg.cc/PxfDbDSh/Kurdi-Qwerty-New.jpg GoRaN909 (لێدوان) ‏٢٠:٢٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تێبینی

وتاری زمانی دووەم پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانەی خوارەوە:

بێسەرچاوە

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٩، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆچی و بەچی هۆکارێک ئەبێ ئەو ووتارەی من وەرمگێڕاوە بۆ (زمانی دووەم) بسڕدرێتەوە ؟ کێشەی چییە! GoRaN909 (لێدوان) ‏١٣:٣٤، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر ئەم ئاگادارییەی ئێرە و ئەوەی سەر تاگەکەت خوێندبێتەوە، ھۆکارەکەت زانیوە، کە لەبەر «بێسەرچاوەیی» تاگی پێشنیاری سڕینەوەی لێ دراوە. تکایە ئاماژە بە سەرچاوەی وتارەکان بدە تا دووبارە تووشی ئەم حاڵەتە نەبینەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٢، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە خەتای من نییە وەرگێڕی ویکیپیدیا خۆی کێشەی تیایە زۆربەی کات دەقە ئۆرجیناڵەکە کۆپی ناکات بۆ وەرگێڕان بەتایبەت لەبەشی سەرچاوە و بەستەری دەرەکی ، کاتێ وەرگێڕان ئەکەم لە ئینگلیزی بۆ کوردی خۆت ئەزانێ کاتێ کلیل لەسەر لای چەپ ئەکەیت دەقە ئینگلیزیەکەت بۆ کۆپی ئەکات بۆ ئەوەی وەرگێڕانی بۆ بکەیت واتە دەقی سەرچاوەکە لەبەر ئەگرێتەوە ئەمە زۆربەی جار لای من کار ناکات و دەقی سەرچاوەکە کۆپی نابێ کە نازانم کێشەی چییە هەروەها زۆر ووتاریش کە وەرگێڕانی بۆ ئەکەم تەنیا بە زمانی کوردی بەردەست ئەبێ و لیستی زمانەکانی تر پیشان نایات ئەمەش کێشەیەکی تر بۆ نمونە سەیری زمانی کانادا بکە کە وەرمگێڕاوە تەنیا بە کوردی پیشانی ئەیات و لیستی زمانەکانی تر نایات لەکاتێکدا بە چەندین زمانی تریش ووتارەکە بەردەستە . GoRaN909 (لێدوان) ‏١٩:٢٦، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @GoRaN909: من وتارەکەم بینی کە بەڕاستی زەحمەتێکی زۆرتان بۆ وەرگێڕانی کێشاوە، تکایە سەرچاوەی لە ویکیپیدیاکانی دیکەوە بۆ دابنێ تاوەکوو نەسڕێتەوە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٥:٥٥، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrir برا کێشەکە لای منەوە نییە ویکی‌پدیا خۆی کێشەی زۆر تیایە وەرگێڕێکی زۆر خراپی هەیە و زۆریش ناخۆش و ئیزعاجە کارکردن لەسەری GoRaN909 (لێدوان) ‏٢٠:٢٢، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەزانم بەڵام چۆن من وەرگێڕانی بۆ نەکردووە نازانم ھەر سەرچاوەی ویکییەکانی دیکە بۆ کام بەشی ئێرە دەبێت، بەڵام ئێوە ڕەنگ بێت چۆن خۆتان وەرگێڕانتان بۆ کردووە بزانن کە سەرچاوەی لەو ویکییەی بەشەکانتان ھەڵگرتووە بۆ کوێی ئێرە بەکاردێت. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٢٧، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکان بەئاسانی و بە ئۆتۆماتیک زیاد بکە.
GoRaN909 من خۆم کار بە وەرگێڕی ناوەڕۆک ناکەم و بەلاشمەوە شتێکی زۆر وەڕەزکەرە. ئەو ئامرازە ھێشتا لەژێر وەشانی بیتایە. ئێوەش دەتوانن ئەوەی بە وەرگێڕەکە بۆتان کرا، بیکەن و ئەوەی دەمێنێتەوە، دوای بڵاوکردنەوەی بۆی بکەن. بۆ نموونە دانانی سەرچاوەکان بەو ئامرازە ئیزعاجە بۆیە، زۆر ئاسانترە بە دەستکاریکەری دیداری (بڕوانە وێنەکە) بیکەن. زمانی کانادا گرێ درا. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٠، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نووسینی وتار[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @GoRaN909 سپاس بۆ سەرجەم بەشدارییەکانت، تکایە گرنگی بە دەروازە و پۆلەکانمان بدە لە وتارەکانت، لەوانەیە بتەوێ سوود لە ویکیپیدیا:نووسینی وتارێکی ویکیپیدیا وەرگریت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٥٦، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شایەنی نییە بەرێز ساکورا پێشتریش داوای یارمەتیم کردبوو بەڵام کەس هاوکار نەبوو من لەکاتێکا ووتارێک وەرئەگێڕم کێشەو گرفتی زۆرم تووشەبێ و هەمیشە کوردیەکە نابسترێتەوە بە لیستی زمانەکانی ترەوە کە نازانم چۆن و لەکوێ ئەوە چاک بکەم چونکە هیچ هەڵبژاردنێک نییە تا چاکی بکەم کاتێ وەرگێڕان ئەکەم تەنها بە کوردی پیشان ئەدرێ و ئەنوسێ بەزمانەکانی تر بەردەست نییە..... GoRaN909 (لێدوان) ‏١٢:١٣، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @GoRaN909 ئایا تا ئێستاش ئەم کێشەیەتان ھەیە؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:١٤، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک لەسەر زمانی لاوۆ داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

وتار بە زمانی کوردی نییە

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:١٦، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئاماژە بە سەرچاوە[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @GoRaN909، بینیم گرنگی بە ویکیپیدیا دەدەن و وتار دادەنێن و دەستکاری بەرھەمھێنەر دروست دەکەن لە ویکییپیدیا ئەمەش مایەی خۆشحاڵییە، تکایە تێبینی ئەوە بکەن ھەر وتارێک کە دەینووسن پێویستی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ھەیە، وە وتارەکانتان لە رووی شێوازەوە تۆزێک کێشەی ھەیە تکایە گەر ھەر پرسیارێکتان ھەیە لەسەر وتار نووسین و دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بەبێ دوودڵی نامەیەکم بۆ جێبێلن ھەر کاتێک ویستان  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٢٢، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش بەرێز ساکورا.. ڕاستی خۆم بەتەمابووم لەسەر ئەمە پرسیارت لێ بکەم بەڵام خۆت باستکرد بەرێز من ووتارەکان بە پەڕەی وەرگێڕی ویکی‌پیدیا خۆی وەرەگێڕم لە سەرچاوە ئینگلیزیەکەوە ویکی ئینگلیزی بۆیە هەمان سەرچاوەی ئینگلیزیش وەک ئاماژە بەکاردێتەوە لە ووتارە وەرگێڕاوەکەی من کاری تیا ئەکەم وە پێم وابێ کێشەکە لە ویکی‌پیدیای کوردیدایە کە هاوشێوەی ئینگلیزییەکە توانای ناسینەوەی سەرچاوەکانی نیە و فەرامۆشی ئەکا و دەرناکەوێ نەک هەڵەی من..!
وە شتێکی تریش کە زۆر بێزارکەر و ناخۆشە و وای لێ ئەکا تاقەتی ووتار دروستکردنت نەمێنێ ئەوەیە بابەتەکانی من نازانم بۆ هەرکەسێ هەڵەسێ بەدڵی خۆی دەستکاری ئەکاو تێکی ئەدات ئەوەی من ئەیکەم ئەیگۆڕن بۆ شتێکی تری نادروست بە نمونە زمانی ھەوسە من ئەمەم دروستکرد بە (زمانی هاوسا) وەرگێڕانی Hausa لە زمانی کوردیدا ئەبێتە هاوسا نەک هەوسە چونکە A ئینگلزی یەکسانە بە ا کوردی نەک بزوێنی کورت (ـە) ... هەروەها کیسەیەکی تریش هەیە کە زۆربەی کات ئەو بابەتەی من وەرگێڕانی بۆ ئەکەم نازانم بۆ نالکێتەوە بە لیستی زمانەکانی ترەوە نمونە جامی سوپەری ئیسپانیا و هاوشێوەی ئینگلیزیەکە دەرناچێتەوە هیچ وێنەیەک یان خشتەیەک پیشان نادات لەکاتی سەیرکردنی ووتاردا!! GoRaN909 (لێدوان) ‏١٢:٤٩، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرەتا زۆر سپاس بەرێز @GoRaN909، بۆ ئەوەی باسی کێشەکانی خۆتت کرد، من خۆشحاڵ دەبم لەھەرکاتێکدا و لەھەر شوێنێک کێشەت ھەبوو پێم بڵێی و ئاگادارم بکەیتەوە،سەرچاوە: سەبارەت بە ئاماژە دان بەسەرچاوەکان زۆر ئاسایە سەرچاوەی ویکییپیدیا بەکار بھێنی گرنگ ئەوەیە بێ سەرچاوە نەبن، وە ئەگەر ھەر کاتێک و لە ھەر واتارێک کێشەتان ھەبوو لەسەرچاوە دانان تکایە تەنھا نامەیەک لە پەڕەی وتووێژەکەم جێبێلن، گرنگ نییە پرسیارەکانتان چەن زۆرە یان چەن کاتی پێویستە تکایە دوودڵ مەبە لە جێھێشتنی پرسیار،
ناوی وتارەکان: گۆڕینی ناوی وتارەکان خۆی زیاتر لە ڕێگەی پەڕەی وتووێژەوە دەبێت بە گفتووگۆکردن و گەیشتن بە یەکدەنگی، گەر دەزانیت و شارەزای کە گواستنەوەی پەڕەیەک بە ھەلە کراوە تکایە لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە گفتووگۆیەک دروست بکە و باس لە کێشەکە بکە، چونکە ویکیپیدیا بەم شێوەیە کاردەکات،
نێوانویکی: لەبەشی زمانەوانی کلیک لە ("گرێدانەکان زیاد بکە") بکە، ئینجا کۆدی زمانی ئەو ویکیپیدیایە بنووسە کە وتارەکەیەت لێ وەرگێڕاوە بۆ نموونە ویکی ئینگلیزی کۆدەکەی = en دەبێت بە Enwiki، دواتر لە خانەی پەڕە: ناوی ئەو پەڕەیە بنووسە کە لە ویکیپیدیاکەدا ھەیە بەم شێوەیە ئەتوانی پەڕەکە گرێ بدەیت  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٣، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شایەنی نیە بەرێز @Sakura emad من زۆۆر سوپاسی تۆ ئەکەم کە بەراستی هاوکاری باشت کردووم لە باشترکردنی ویکی‌پیدیای کوردی یارمەتییەکانت بەرز ئەنرخێنم ڕێز و پێزانینم هەیە بۆ جەنابت دووبارە سوپاس بۆ ماندوو بونەکانت و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانم ، بەرێز بۆ ناوی ووتارەکان پێشتریش هەمان شت بەرامبەر ووتارەکانی من کراوە و بەردەوامیشە تا ئێستا بەلام من جارێک ئەم دۆم گواستەوە بۆ قەرەج راستەوخۆ زۆربەیان دژم وەستان و ناوەکەیان قبول نەکرد و کردیانەوە بە کۆنە هەڵەکە و ووتیان ئەبێ لەپەڕەی ووتوێژ قسەی لەسەر بکەیت و دوای رازیبون ئینجا ئەکرێ بەو ناوە، کەچی بۆ ئەوانەی من ئەو یاسایە ناخوات و هەرکەس هەڵەسێ و پێی خۆشە بەدڵی خۆی ئەیکا بەوەی خۆی بەدڵێتی بەبێ ئەوەی ووتوێژێک یان پرسێک بە خاوەن ووتار بکات کە بەراستی من بەوە زۆۆۆر دڵگران و بێتاقەت ئەبم هەندێ کەس لێرە زۆیان فەڕز و گەورەکردووە بەسەر بەکارهێنەرانەوە.. هیوادارم تێبگەن و بزانن مەبەستم چیە... جارێکی تریش سوپاستەکەم هیوادارم ئەم گلەییانە بگاتە جێی خۆی و چیتر کەس خۆی لە شتی کەسانی تر هەڵنەقورتێنێ ... KuRaKuRd (لێدوان) ‏١٣:٢٠، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @GoRaN909: پێش ئەوە ئەمەوێ ئەوە بڵێم ئەوەی ئێستا دەیڵێم نە قسەی منە، نە قسەی بەکارھێنەرێکی تر بەڵکو ئێستا یاسایەکت بۆ دێنم ھەر لە ڕێکخراوی ویکیمیدیاوە بەناوی (گشتگیریکردنی یاسا جیھانییەکانی تایبەت بە ڕەوشت) کە ئەم یاسایە لە مێتا دانراوە بەسەر ھەموو کۆمەڵگاکان دەسەپێت بە کۆمەڵگای کوردی سۆرانیشەوە: تیایدا ھاتووە کە ھەموو بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیا ڕێزی لێ گیراوە، بەھەر شێوەیەک و ڕەگەزێک و زمانێک و تەندرووستیەک و جۆرێک بەشداری بکات، وە ھیچ کەسێکیش ناتوانێت دەسەڵات بۆ کاری تایەتی خۆی بەکار بێنێت مەگەر بۆ خزمەتی پڕۆژەکە بێت،
من دڵنیام بەرێوەبەرانی ئێرەش ھەمان مەبەست و ئامانجیان ھەیە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٤٢، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەرێز @Sakura emad تۆ بەباشی تێنەگەشتی لە مەبەستەکەی من بەداخەوە ئەوەی من ووتم باسی ڕەوشت و ڕێز نەبوو ئەوەیان شتێکی ترە، ئەوەی من باسمکرد ئەوەیە کە هەرکەسەو بە ئارەزووی خۆی لەسەر بابەتەکانی من گۆڕانکاری تیا ئەکات بەڵام گەر من بمەوێ گۆرانکارییەک بکەم ڕێگریم لێ دەکرێ و پێم وابێ ئەوەش دژی یاساکانی ویکی پیدیایە کە لەسەرەوە ئاماژەت پێداوە.. وە ببورە پرسیارێکی تریشم هەبوو بیرم چوو بۆ گرێدانەکان بە زمانەکانی ترەوە وویستم بۆ زمانی ئیگبۆ بیکەم و گریی بدەمەوە بە زمانەکانی ترەوە کەچی ئەڵێ دەسەڵاتت نیە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە هەرچەندە پێشتر بۆ بابەتی جامی سووپەری ئیسپانیا کردم کە جەنابت ڕێنمایت کرد :/ KuRaKuRd (لێدوان) ‏١٤:٠١، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەبارەت بە ناوی دۆم وابزانم لە پەڕەی وتووێژ بەڕێز سەرچیا قسەی تێدا کردووە و پێکەوە وتووێژتان کردووە.
وە بەرێوبەەرێک و بەکارھێنەرێک وەک یەکن لە مافدا و کەس لەکەسێکی تر گەورەتر نییە. ئەگەر ھەر جارێک ناوی پەڕەیەکت گۆڕا لەلایەن ھەر بەکارھێنەرێک ئەوا تکایە یان من تاگ بکە لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە، یان خۆت دەست بکە بە وتووێژکردن لەگەڵ بەکارھێنەرەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٥٧، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر دەسەڵاتت لە گرێدانی زمان نەبوو بۆ ھەر وتارێک داوای یارمەتی لەمن یان لە بەکارھێنەرێکی تر بکە، بەڵام گرنگ ئەوەیە وتارەکانت بەپێی شێوازی ویکی بڕۆن، دەتوانی بە لایەنی کەمەوە وتارەکانت (بەم شێوەیە) بن کە تیایدا وتار بە لایەنی کەمەوە وێنەی لەگەڵە (ئەگەر ھەبوو)، ئاماژەی بە سەرچاوە بۆ دراوە، دەروازە و پۆلەکانی تەواوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٠٤، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەرێز @GoRaN909 وتاری تی-مۆبایل ھێشتا ئامادە نەبووە؟ یان تەواو بووە؟ گەر ئامادە نەبووە تکایە تاگی {{ئامادەکردن}} بخە سەر ھەر وتارێک کە ھێشتا تەواوت نەکردووە و خەریکی تەواو کردنیت، بۆ ئەوەی بەھەڵە دەستکاری نەکرێت  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٢٤، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش تەواوبووە کێشەی نییە تەنیا ئەوەندەی کورتە زانیاریەک هەبێ لەسەری بەسە پێویست ناکا دێڕ بە دێڕ بکەینەوە کوردی :) ... وێنەکانی بێ کێشە دیارن ئەو ووتارە بەڵام یەک دوو ووتاری ترم دروستکرد ئەوان کیشەیان هەبوو لە پیشاندانی وێنەی سەرەکی کە هەوڵمدا بۆ چاککردنی بەڵام بێ سوود بوو نمونە سەیری دەستەی ھاوپەیمانی کراوە لۆگۆکە دیارە بەڵام وێنەی ناساندن دیار نییە -_- KuRaKuRd (لێدوان) ‏١٩:٥٨، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یەک شتم بیرچوو هەر لەهەمان ووتاری دەستەی ھاوپەیمانی کراوە لەبەشی ئەندامان خشتەیەک هەیە کە دەستکاریم نەکرد لەبەر زۆری ناوی براندەکان و ساڵەکانیان ئایا هیچ ئامرازێکی هاوشێوە توڵامراز هەیە کە ڕاستەوخۆ بتوانی وەرگێڕان خۆکاری بۆ خشتە درێژەکان بکات؟ @Sakura emad KuRaKuRd (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەڕاستیدا شتێکی وا شک نابەم، بەڵام تایبەت مەندییەکمان ھەیە کە یارمەتی دەر دەبێت لە وشە دووبارەکان.
نموونە لە خشتەیەک چەنجارێک ئەمە دەبینی و دووبارە بوەتەوە
Video Games
لەم حاڵەتە پێویست ناکات ھەمووی بەدەست بکەی، تایبەت مەندییەکە ھەموو ئەوانەی (Video Games) دەست نیشان دەکات و دەیکاتەوە ئەو مانایەی تۆ دەتەوێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٣، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەسخۆش ... باشە تێناگەم بۆ هەرچی یەت خۆی بەسەر منا فەڕازەکاو بەبێ پرسی من و بەبێ ئەوەی ووتووێژێک بکا ووتاری من تێک ئەدات و بەدڵی خۆی سەقەتی ئەکا ؟ بەرێزتان بەرێوەبەرن ئێستا و پێشتر باسی ووتوێژت کرد بۆ من نازانم ئەو کەسە بەناوی ئیپێن بەچی مافێک هەستا بە گۆڕینی ناوی ووتاری تی-مۆبایل کە من دروستمکرد ئەمە چی بێڕێزیەکە لێرە هەرکەس بیەوێ ئەیکا ! @Sakura emad KuRaKuRd (لێدوان) ‏٢٠:١٧، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەکەی تۆ ڕاستە ناو گۆڕینی وتار ھەر بە گشتی کارە گرنگەکان پێویستی بە وتووێژە بۆ بەدەست ھێنانی یەکدەنگی، بەڵام ھەرچۆنێک بێت وتارێکی سەرەتایی کە تازە دروست کراوە لەوانەیە ھەنێک جار کەسێکی شارەزا یەکسەر بیگۆڕێت بەبێ وتووێژ، ئەویش لەبەر چەن ھۆکارێک:
  1. پێشتر وتووێژی لەسەر کراوە و یەکدەنگی لەسەر بەدەست ھاتووە
  2. ناوەکە بە ئاشکرا دیار بێت پێویستی بە گۆڕینە
  3. لە بارودۆخی تایبەتدا وەک (گۆڕینی ناوی بیانی بۆ کوردی شیاوتر).
وە بەرێز ئیپێن بەڕێوەبەڕی پێشووە و شارەزایە گەر دەتەوێت قسەی لەگەڵ دەکەین یان من قسەی لەگەڵ دەکەم؟ @GoRaN909 سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٢٢، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وە تکایە ئەوەشم بۆ روون بکەوە بۆچی لە وتووێژی سکرتێری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لێدوانی بەڕێزیانت گەڕاندەوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٢٦، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەرکەسێ بێ کێشەی من نیە گەر جەنابی ڕاستەکا با ئەو بەشانەی ماوە بکرێتەوە کوردی کار لەوانەدا بکا نەک بەبێ پرس هەستێ بە تێکدانی ناوی ووتارەکە و هیچ تێبینیەکیش بەجێ نەهێڵێت کە بەچی هۆکارێ گۆڕیویەتی ئەو ووتارە کەمتر لە کاتژمێرێکە دروستمکردووە و هیچ یەکدەنگی و ووتوێژێکی لەسەر نەکراوە ئیتر نازانم بۆچی ئاوا یەکسەر هەستا بە گۆڕین و گواستنەوەی ووتارەکە ... نەخێر من نامەوێ لەگەڵ کەسدا قسە بکەم بەرێزت بەرێوەبەری تکایە ئاگاداری ئەو ئەندامانە بە کە لەخۆڕا شتی ئەندامانی تر تێکەدەن بەجدی دوو ڕەفتاری ئاوا ئەبینم تاقەتم ئەچێ لە ووتار دروستکردن ئەمە ئەوپەڕێ بێ ڕێزییە کە کرا ئێستا و پێشتریش بەرامبەر من لەم سایتەدا کە گشتیە بەڵام هەرکەس هەڵەسێ لەبەشی کوردیەکە ئەیکا بە موڵکی خۆی وا بڕوا چیتر من کاتی خۆم بە فیڕۆ نادەم و بە سەعات دانانیشم بە نووسینی ووتارەوە لەولاشەوە یەکێ بێ سەقەتی کات بەبێ پرس تکایە ئەم بێ ڕێزییە ڕاگرن @Sakura emad KuRaKuRd (لێدوان) ‏٢٠:٢٩، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@GoRaN909: من پێش ئەوەی ببمە بەرێوەبەر بە بەڕێزتانم وت ھەموو ھەوڵێکی خۆم ئەدەم و ھەرچیەکم پێ بکرێت تا ژینگییەکی باشتر دابین بکەم و یارمەتی بەرێزتان بدەم، بۆیە تکایە گەر کێشەیەک ھەبوو مەشڵەژێ وەرە قسە لەگەڵ من بکە، ئەو بەشانەی بە ئینگلیزین و سڕاونەتەوە شتێکی ئاسایە چونکە خۆت ئەزانیت ئێرە ویکی سۆرانیە شتی ئینگلیزی پەسەند ناکەین، چونکە خوێنەرەکانمان کوردن و ئینگلیز نین، گەر کارت ماوە لەسەر ھەر وتارێک بیکەیت تکایە {{ئامادەکردن}} بخە سەر ئەوکات ھیچ کەسێک یەکسەر چاکسازی ناکات و چاوەڕێی بەڕێزتان دەکەن تا بەشە پێویستەکان تەواو بکرێن، ئەگەر وتارەکە تەواویش بووە ئەوە بەشە ئینگلیزییەکان شایەنی سڕینەوەن و نابێت شتی ئینگلیزی بنووسرێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٣٣، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@GoRaN909: گەر ھەر شتێکی ترت ھەبوو تکایە پێم بڵێ بە خۆشحاڵییەوە گوێت بۆ دەگرم 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٤٥، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، و سوپاس بۆ بەشدارییەکانت. ئەو ناوەڕۆکانەی لامبردوون بە زمانێکی تر بوون. بەستەری سوور و دەقی ئینگلیزی سوود بە ویکی کوردی ناگەێنن. ناوەکەم بەبێ وتووێژ گواستەوە لەبەر ئەوەی لە ویکیی سۆرانی ناوەکان بە گۆکردنی زمانی خۆماڵی دەنووسینەوە، تی-مۆبیل براندێکی ئەڵمانییە و بە ئەڵمانی mobile بە مۆبیل گۆدەکرێت. بە هیوای بەردەوامی. ◂  ئێپین  ‏٢٠:٥٩، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Épine: سەرەنجی ویکییەکانی ترم دا ھەر موبایلیان نووسیوە، بۆ ئەمەش کەوایە موبایلیش پەسەندکراوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٠٢، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشتر ئەم باسانە کراون و یەکدەنگی لەسەر ئەوە هەیە گۆکردنی ڕەسەن بەکاربێنن، ئیتر ویکییەکانی عەرەبی و فارسی و ئەمانەش قانوونی خۆیان هەیە. ◂  ئێپین  ‏٢١:١٢، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Épine: لێرە مەبەستی من ئەوەیە لەم حاڵەتەدا و بەگوێرەی ئەوەی موبایلیش ڕاستە، پێویستە سەرەتا لە پەڕەی وتووێژ گفتووگۆ بکەن، ئاوا دووردەبین لە ناکۆکی و لەیەکتر ترازان، و دەگەین بەیەکدەنگی خۆتانیش شارەزان ئەوە ئامانجی ئێمەیە لە بنیاد نانی زانستنامەکە سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٥، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad «موبایل» ڕاست نییە بۆ ناوی ئەو براندە. ئەو ناوە ناوێکی تایبەتییە و خوێندنەوەکەی بە ئەڵمانی «مۆبیل»ە. شتێک کە دڵنیا بیت لەسەری پێویست بە گفتوگۆکردن ناکات لەسەری مەگەر ناکۆکی هەبێت (وەک ئێستا). سوپاس. ◂  ئێپین  ‏٢١:١٨، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Épine خۆت شایەتی ئەوەی ناکۆکی ھەیە بۆیە من لێرەم :) . 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گلەییمان لێت نییە گیان. :) سوپاس بۆ هەوڵدانی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان. ◂  ئێپین  ‏٢١:٢١، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تۆ باسی چیەکەی کاکە بەقسەی کێ موبیلی تۆ ڕاستەو و مۆبایلی من ھەڵە ، من وەرگێڕانم لە ئینگلیزی بۆ کوردی کردووە و ماناکەی بە زمانی کوردی مۆبایلە نەک موبیل من ھەقم چییە بەسەر ئەڵمانییەوە چۆن و چی پێ ئەوترێ خۆ ووتار بە ئەڵمانی نەنوسراوە کوردییە تکایە بەیارمەتیت مۆبایل مەگۆڕە ئێمە لێرە لە کوردستان پێی ئەڵێین مۆبایل ھەموو کوردی سۆرانیش ھەر مۆبایلی پێ ئەڵێن لای ئێوە کە زمانی فارسی زاڵە بەسەرتاناو بە گوشی ناوی ئەبەن ئەوە جیایەو تایبەتە بەو ناوچەیەیی لێی نیشتەجێی زمانی گشتی و کە کورد لێی تێ ئەگات بۆ Mobile ھەر بریتیە لە مۆبایل نەک موبیل .. دەسەڵاتت ھەرچیەکەو لەسەروی دەسەڵاتی منە لێرە من گرنگی پێ نایەم چی تۆ یان ھەرکەسێکی تر ھەڵەیەکی زمانەوانی کرد و ڕێنووس و زمانی کوردیەکەی ھەڵە بوو چاکی ئەکەمەوە بۆ ئەو دروستەی کە ھەیە، وە لە ووتارەکانی خۆشما ئەو ڕێنووس و زمانەم بەکارھێناوە کە دروست و پوخت و ڕاستە نەک بچم ووشەی بێگانە بەکاربێنم و زمانێکی بیانی بکەمە ماڵ لەسەر زمانی کوردی ... KuRaKuRd (لێدوان) ‏٢٣:٢٤، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

January 2022[دەستکاری]

Information icon سڵاو GoRaN909! تێبینیم کرد چەند جارێک دەستکاریت پووچەڵ کردووەتەوە بۆ ھێنانەوەی ئەو وەشانەی خۆت پێت ڕاستە لەسەر وتاری تی-مۆبیل. تێدەگەم لەوەی حەز دەکەیت وەشانەکەی خۆت لەسەر وتارەکە ھەبێت، بەڵام ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە سیاسەتی شەڕە دەستکاری ڕێگری لەم جۆرە کارە دەکات، تەنانەت ئەگەر تۆش ڕاست بیت و ھۆکارێکی باشت ھەبێت بۆی. پێشبینی لە ھەموو بەکرھێنەران دەکرێت پەڕەی وتووێژ بەکاربەرن بۆ گفتقگۆکردن و گەیشتن بە یەکدەنگی. ئەگەر نەتانتوانی بە ئەنجام بگەن لە وتووێژ:تی-مۆبیل، تکایە داوای ڕای بەشداربووانی تر بکەن. بە ئەنجامدانی ئەم کارە، دەتوانیت خۆت لە بەشداریکردن لە شەڕە دەستکاری بپارێزیت. سوپاس. ◂  ئێپین  ‏٠١:١٥، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێڕانی وتارەکان[دەستکاری]

سڵاو بەرێز @GoRaN909 زۆر سپاس بۆ سەرجەم وتارە بەبەھاکانت، تەنھا تێبنییەک ئێمە لێرە تا پێمان بکرێت زانیارییەکان بە کوردی دەنووسین و زمانی بیانی و وشەی ئینگلیزی بەکار ناھێنین تکایە بەڕێزیشتان وامەکەن وەک ئەوەی لە (ئەمانەش ببینە)ی وتارەکانی بەرێزتان دەبینرێت  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٢١، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلاو @GoRaN909، من لێرە بەستەر بۆ وتاری سەرەکی لە بەشی ئایینم سڕیەوە، چونکە بەستەرێک بوو بوونی نەبوو، گەر پلانت ھەیە لە داھاتوودا ئەم بەستەرە دروست بکەیت و کاتێک دروستت کرد، تکایە بەبێ دوودڵی دەستکارییەکەم پووچەڵبکەوە، ھەرچۆنێک بێت ھۆکاری سڕینەوە ئەوەیە وا باشترە داڕێژەی {{سەرەکی}} بەکارنەھێنرێت بۆ بەستەرێک کە بوونی نییە  زۆر سوپاس!. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٢٦، ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینی

وتاری یانەی لایپزیگ پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە لەسەر وتارەکە داندراوە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٣١، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆچی پێشنیارکراوە بسڕێتەوە ؟ چی هەڵەو کێشەیەکی تیایە ! خراپی لە خۆتانەوەیە کە ناتوانن کێشەی دارێژەکان چارەسەر بکەن و لەگەڵ کوردی بیگونجێنن یەکسەر ئازان بچن و رەخنەی بێ بنەمای لێ بگرن و داوای سڕینەوەی بکەن ! تێناگەم ئەمە چی جۆرە کارکردنێکە لەم پێگەیە بەشی کوردی وا بەخراپی کۆمەڵە کەسێک قۆرخیان کردووە  و شتێ بەدڵی خۆیان نەبێ دژی ئەوەستنەوە 😡 KuRaKuRd (لێدوان) ‏١٤:٠٦، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @GoRaN909 ئایا ھەرکەسێک بە پێچەوانەی بیرورای ئێوە ھەڵسوکەوت بکات، ئێوە بەم شێوەیە بەرپەرچدانەوەی بۆ دەکەن؟ داڕێژەی چی؟ قۆرخکردنی چی؟ وتارەکەت سەرچاوەی نەبووە ئاگاداری بۆ بەڕێزت ھاتووە کە سەرچاوەی بۆ زیاد بکەی، ئایا پێویست دەکات ئاوا ھەڵسوکەوت بکەیت و تۆمەت درووست بکەیت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٤٦، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ چونکە ئەمە یەکەمجار نییە کە هەمان شت کراوە دژی ئەو بابەتەی من دروستمکردوە هەتا بەوشێوەیە دژم بن منیش دژیان ئەبم و نابمە کۆیلەو عەبدی هیچ کەسێ بەزۆر یاساو رێسای خۆی بەسەر بیر و ڕای منا فەرز بکا، بابەت لە سەرچاوەی ئینگلیزی وەرگێردراوە لەوێ بۆ هیچ کێشەیەکی نیە بۆ ئەبێ ئیلا کاتێ من وەرگێڕانم بۆکرد ئیتر بێ سەرچاوە و بێ خاوەنبێ!! @Sakura emad KuRaKuRd (لێدوان) ‏١٥:٤٦، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەرێز @Sakura emad ببورە هەڵە تێگەشتم لە قسەکەت و زوو بڕیارم دا .. بەڵام ئەو ووتارە و سەرجەم ئاونی تریش کە من کارم تیاکردوون سەرچاوەی ویکی ئینگلیزیم بۆ داناوەتەوە بۆ کوردیەکەش بەڵام زۆربەی کات سەرچاوەکان لە بەشی کوردی کار ناکەن و پیشان نادرێن کە ئەمەش لەوانەیە کێشەی دارێژەکان بێت لەبەشی زمانی کوردی کە کۆنن و پێویستیان بە نوێکردنەوە و چاکسازی گشتی هەیە تا هاوشێوەی ویکی ئینگلیزی کاربکات بێ کێشە ، نازنم کێ لێرە بەرپرسە لە نوێکردنەوە و تازەکردنەوەی سەرچاوە و داتاکانی ویکی کوردی گەر کەس نیە تکایە ڕێنمایی دابنێ تا خۆم هەستم بە نوێکردنەوە و چاکسازی لە بەشەکاندا گەر بە HTML و CSS دارێژراون ... KuRaKuRd (لێدوان) ‏١٥:٥٩، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وابزانم ئێوە ھەڵە تێگەیشتوون کەس لێرە بەرپرس نییە ئێرە شوێنێکی خۆبەخشییە، و نوێکردنەوەی داڕێژەکان تەواو کارێکی خۆبەخشانەیە، و وتارەکەی بەڕێزت ھێشتا سەرچاوەی نییە، 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٢٤، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ ئەزانم وەک ووتم لە پەیامی دووەمدا کێشەکە لە ویکی کوردییە کە سەرچاوەکە پیشان نایات چونکە هەمان ووتار لە ویکییەکانی تر بێ کێشەیە @Sakura emad KuRaKuRd (لێدوان) ‏٢٠:٣٣، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]