لویس ئاراگۆنیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لویس ئاراگۆنیس

لویس ئاراگۆنیس ناوی تەواوی (خۆسێ لویس ئاراگۆنیس سوارێز مارتینێز)ە لە ساڵی ۱۹۳۸ لەدایکبووە، یاریزان و ڕاھێنەری پێشووی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو. سەرەتای ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی خیتافی لەوەرزی ۱۹٥۷ - ۱۹٥۸ دەستی پێکردووە، لەساڵی ۱۹٥۹ بەشێوەی خواستن پەیوەندی بەیانەی ریکریاتیڤۆوە کردووە لە ۱۹٦۰ چووە یانەی ھیرکۆلس، دواتر پەیوەندی بەیانەی بلوس ئەلتراوە کرد و لەساڵی ۱۹٦۱ چووە یانەی ریاڵ ئۆڤیدۆ دوای گۆڕینی چەند یانەیەکی تر، لەساڵی ۱۹٦٤ گەڕایەوە مەدریدی پایتەخت و یاری بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد، لەوێ درێژەی بە یاریکردندا تاساڵی ۱۹۷٤ و لە ۲٦٥ یاریدا ۱۲۳ گۆڵی تۆمارکرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]