قادر عەبدوڵڵا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قادر عەبدوڵڵا، ٢٠١٢

قادر عەبدوڵڵا (بە فارسی: قادر عبدالله‎)، ناوی ڕاستەقینەی حوسێن سەجادی قایم مەقامی فەراھانییە، ١٢ی دێسەمبەری ١٩٥٤ لە ئەراک لەدایک بووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا نیشتەجێیە.

ژیاننامە[دەستکاری]

قادر عەبدوڵڵا یەکێکە لە نەوەکانی میرزا ئەبولقاسم قایم مەقامی فەراھانی کە یەکێکە لە سیاسەتمەدارە بەرچاوەکانی سەردەمی قاجار. ساڵی ١٩٨٨ ڕۆیشتووەتە ھۆڵەندا و پاش فێربوونی زمانی ھۆڵەندی، بەو زمانە نووسیویەتی و لە ماوەیەکی کەمدا بووەتە یەکێک لە نووسەرە بەناوبانگەکانی ھۆڵەندا. ناوبراو ٢٢ ساڵە لە ھۆڵەندا دەژی و کتێب و بەرھەمەکانی بەو زمانە دەنووسێ. ڕۆمانەکانی بۆ زیاتر ٢٧ زمان وەرگێڕدراون. ھەندێک لە ڕۆمانەکانی وەک سەفەری بوتڵە بەتاڵەکان، خانووەکەی مزگەوتێ و خەتی بزماری کراونەتە کوردی.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

بە زمانی فارسی

  • کوردەکان دەڵێن چی
  • کوردستان دوای بزاڤی خۆڕاگری

بە زمانی ھۆڵەندی

  • کچە گەنجەکان و پارتیزانەکان
  • سەفەری بوتڵە بەتاڵەکان
  • خەتی بزماری
  • چەمەدان
  • خانووەکەی مزگەوتێ
  • پێغەمبەر
  • قەڵەڕەشە
  • پادشا
  • سڵاو ئەورووپا

وەرگێڕان بۆ کوردی[دەستکاری]

تا بە ئێستاکە کتێبەکانی ژێر لە قادر عەبدوڵڵا بە زمانی کوردی وەرگێڕاوەتەوە.

  • عەبدوڵڵا، قادر. ٢٠١٦. خانووەکەی مزگەوتێ، وەرگێڕانی لە ھۆڵەندییەوە: شەفیق حاجی خدر، چاپی یەکەم.
  • عەبدوڵڵا، قادر. ٢٠٢٠. زۆربای ئێرانی، وەرگێڕانی لە ھۆڵەندییەوە: شەفیق حاجی خدر، چاپی یەکەم.
  • عەبدوڵڵا، قادر. سەفەری بوتڵە بەتاڵەکان، وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە: سەلاحەدینی بایەزیدی.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]