فلیکس بلۆخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فلیکس بلۆخ
Felix Bloch
لێدوان=
لەدایکبوون٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٥
زوریخ، سویسرا
مردن١٠ی ئەیلوولی ١٩٨٣
زوریخ، سویسرا
نیشتەجێسویسرا، ئەمریکا
نەتەوەسویسری
بواری زانستیفیزیا
شوێنی کارزانکۆی کالیفۆرنیا، زانکۆی ستانفۆرد
شوێنی بڕوانامەپەیمانگای تەکنۆلۆژی زوریخ، زانکۆی لیپزیگ
ڕاوێژکاری دکتۆراڤێرنەر ھایزنبێرگ
ناسراو بە ھۆیدیواری بلۆخ، بیردۆزی بلۆخ، بازنەی بلۆخدیواری بلۆخ، بیردۆزی بلۆخ، بازنەی بلۆخ
خەڵاتەکانیخەڵاتی نۆبێل لە فیزیک (١٩٥٢)

فلیکس بلۆخ (بە ئینگلیزی: Felix Bloch) (٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٥ - ١٠ی ئەیلوولی ١٩٨٣) فیزیکناسێکی سویسری بوو کە بە زۆری لە ئەمریکا کاری کردووە. فلیکس و ئێدوارد میڵس پورسڵ لە ساڵی ١٩٥٢ خەڵاتی نۆبێلیان لە فیزیادا وەرگرت بۆ پەرەپێدانی چەند ڕێگە و شێوازێکی نوێ بۆ (nuclear magnetic precision measurements). لە نێوان ساڵانی ١٩٥٤–١٩٥٥ وەک سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری یەکەمی دەزگای سێرن کاری کردووە.

ژیان و پیشە[دەستکاری]

فلیکس لە تاقیگەدا لە ساڵانی ١٩٥٠کاندا.

فلیکس بلۆخ لە شاری زوریخ لە وڵاتی سویسرا لە خێزانێکی جوولەدا لەدایکبووە لە دایک و باوکێک بە ناوەکانی گوستاف بلۆخ و ئاگنێس بلۆخ.

بلۆخ لە پەیمانگای تەکنۆلۆژی زوریخ خوێندوویەتی لە شاری زوریخ لە سویسرا. لە سەرەتا لە بەشی ئەندازیاری دەیخوێند پاشان بەشەکەی گۆڕی بۆ زانستی فیزیا. لەم ماوەیەدا بەشداری ئەو وانە و سیمینارانەی دەکرد کە پیتەر دەبی و ھێرمان وەیڵ لە پەیمانگای تەکنۆلۆژی زوریخ دەیان وتەوە. پاشان بەشداری سیمینارەکانی ئێرڤین شروێدینگەری دەکرد لە زانکۆی زوریخ کە بەرامبەر زانکۆکەی خۆی بوو. یەکێکی تر لەو خوێندکارانەی کە بەشداری ئەم سیمینارانەی دەکرد جۆن ڤۆن نیومان بوو. دوای دەرچوونی لە زانکۆ و وەرگرتنی بڕوانامە لە فیزیادا لە ساڵی ١٩٢٧ ھەر بەردەوام بوو لە خوێندن و تا توانی لە زانکۆی لیپزیگ لەگەڵ ڤێرنەر ھایزنبێرگ لە ساڵی ١٩٢٨دا بڕوانامەی دکتۆرا بەدەست بھێنێت. تێزی دکتۆراکەی بووە ھۆی دامەزراندنی بیردۆزی کوانتەمی تەنە ڕەقەکان بە بەکارھێنانی بیردۆزی شەپۆلەکانی بلۆخ بۆ ڕوونکردنەوەی ئێلەکترۆنەکان. لە ساڵی ١٩٤٠ دا ژیانی ھاوسەرگیری لەگەڵ لۆرێ میسخ پێکھێناوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]