فریدریکی مەزن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فریدریکی مەزن

لەدایکبوون (١٧١٢-0١-٢٤) ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٧١٢
مەرگ١٧ی ئابی ١٧٨٦(١٧٨٦-٠٨-١٧) (٧٤ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگنەخۆشی
شوێنی گۆڕقەسری سانسونی
نەتەوەئەڵمانی
پیشەپاشای پرۆسیا
ھاوسەرئەلیزابێت کریستن

فریدریکی دووەم ناسراو بە فریدریکی مەزن (بە ئەڵمانی: Friedrich II. der Große؛ لەدایکبووی ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٧١٢ – مردووی ١٧ی ئابی ١٧٨٦) پاشای پڕۆسیا یەکێک لە ئەندامە بەناوبانگەکانی بنەماڵەی ھۆھنزلن بۆماوەی ٤٦ ساڵ فەرمانرەوای پڕۆسیای کرد ١٧٤٠–١٧٨٦ فریدریکی دووەم بە فریدریکی مەزن یاخود دادگەری خۆسەپێن ناوبانگی دەرکردبوو خولیای جەنگ و فراوانخوازی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بوو بە یەکێک لەو پاشایانە دادەنرێت کە باوەری وابووە پاشا خزمەتکاری وڵاتە زۆر گرینگی بە نوسەران و ئەدیبان داوة بە تایبەت وێژەوانانی فەرەنسی لە بەر ئەوەی زۆر حەزی لە ئەدەبی فەرەنسی بوو ڤۆڵتێر بەناوبانگترین ھاورێی بوو، ئەکادیمیای زانستی لە بەرلین دامەزراند و گرینگی بە بواری پێشکەوتنی زانست دەدات وە ھەروەھا چەندین خوێندنگای کردەوە. لە دوای ئەوەی بوو بە فەرمانرەوای پرۆسیا کەوتە کێشە و ململانێ لەگەڵ پاشای نەمسا ما‌ریا تریزا لەسەر ناوچەی سیلیزیا کە پێشتر لەلایەن فریدریکی یەکەم دەستی بەسەردا گیرا بوو بۆ ماوەی حەوت ساڵ ١٧٥٦–١٧٦٣ لە جەنگ دابوون لەگەل ئەوەی کە ھەندێک ولات پشتیوانی ماریا تیریزا بوون وەک فەرەنسا و ڕووس و سەکسۆنیا بەڵام دواجار بە سەرکەوتنی فریدریکی مەزن کۆتایی ھات بەپێی ڕێکەوتنامەی ئاشتی لە سالی ١٧٦٣ ماریا تیریزا دانی نا بە دەسەلاتی فریدریک لەسەر ناوچەی سیلیزیا

مردن[دەستکاری]

فریدریک لە ساڵی ١٧٨٦ بە ھۆی نەخۆشی مرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێبی مێژووی ئەورووپا لە سەردەمی ڕێنساس تا شۆرشی فەڕەنسی ١٥٠٠ تا ١٧٨٩ لە نوسینی دکتۆر محەممەد ئەحمد ساڵح، وەرگێرانی ئارام محەممەد
  • بەشداربووانی ویکیپیدیا، «فريدرش العظيم»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠.