فرانز ھاڵدەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فرانز هاڵدەر

فرانز ھاڵدەر ناوی تەواوی فرانز ڕیتەر فۆن ھاڵدەر (ماوەی ژیان:٣٠ی حوزەیرانی ١٨٨٤ - ٢ی نیسانی ١٩٧٢)، ژەنەڕاڵیکی ئەڵمانی بووە و تاکو ساڵی ١٩٤٢ سەرۆکی دەستەی گشتی بووە لەجەنگی ئەڵمانیادا.

لە دوای تەواوکردنی قوتابخانەی جەنگی لە میونخ لەساڵی ١٩٠٤دا یلەکەی کراوە بە مولازمی یەک، لەساڵی ١٩٠٦ بۆ ساڵی ١٩٠٧ لەقوتابخانەی توپھاویشتن بووە، لەساڵی ١٩١١ بۆ ساڵی ١٩١٤ لە ئەکادیمیای جەنگی باڤاریا بووە.

لە ساڵی ١٩١٤ لەکاتی جەنگی جیھانی یەکەمدا ھاڵدەر بووەتە ئەفسەری توپھاویشتن، لەساڵی ١٩١٥ پلەکەی کراوە بە کاپتن، ساڵی ١٩١٧ بووەتە ئەفسەری دەستەی گشتی، لەنێوان ساڵی ١٩١٩ بۆ ساڵی ١٩٢٠ لە وەزارەتی بەرگری کاریکردووە، لە ساڵی ١٩٢٠ بۆ ساڵی ١٩٢٣ بووەتە ڕاھێنەر، لەساڵی ١٩٢٤ پلەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ لیوا، لەساڵی ١٩٢٦ بووەتە بەڕێوەبەری پڕۆسەکانی دەستەی گشتی جەنگ لە حکومەتی فایماری حەوتەم، ساڵی ١٩٢٩ پلەکەی کراوە بە کۆڵۆنێڵ، لەساڵی ١٩٢٩ بۆ ساڵی ١٩٣١ لە دەستەی مەشقپێکردنی سەر بە وەزارەتی بەرگری کاریکردووە.

دوای ئەوەی پلەی ھاڵدەر بەرزکراوەتەوە بۆ کۆڵۆنێڵ وەکو سەرۆکی دەستەی گشتی جەنگ کاریکردووە بەمەبەستی پاراستنی خۆڕھەڵاتی بوروسیا لەھەڕەشەکانی پۆڵەندا، دوای ئەوەی لەساڵی ١٩٣٤ کراوە بە عەمید وەکو سەرۆکی لیوای پیادەی حەوت لە میونخ خزمەتی سووپای کردووە.

ھاڵدەر ئەفسەرێکی زۆر چالاک و توانا بووە، لەبەر ئەوە ساڵی ١٩٣٦ پلەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ ژەنەڕاڵی لیوا و بۆتە بەڕێوەبەری دەستەی مانۆڕەکان، لەساڵی ١٩٣٧ بۆ ساڵی ١٩٣٨ بووەتە سەرکردەی مانۆڕەکانی مەشقپێکردن، پیلانێکی پێشکەش بە ھیتلەر کردووە بۆ چۆنێتی داگیرکردنی چیکۆسلۆڤاکیا، لەساڵی ١٩٣٩ پیلانی داڕشتووە بۆ داگیرکردنی پۆڵەندا و ھەر لەو ساڵەدا ئەڵمانیا پۆڵەندای داگیرکردووە و بەم جۆرەش جەنگی جیھانی دووەم بەرپابووە.

ھاڵدەر و ژمارەیەک لە ژەنەڕاڵەکان باسی ئەوەیان کردووە ھیتلەر لەسەر دەسەڵات لابەرن لەپێناو پاراستنی ئاشتیدا تەنانەت بیری لەوەشکردووەتەوە کە بەدەستی خۆی ھیتلەر بکوژێت، ساڵی ١٩٤٢ ڕووبەڕوو بەھیتلەری وتووە کە ژمارەی سووپای ڕووسیا زۆرن و جەنگەکە دەدۆڕێنێت، ھەر بۆیە ھیتلەر خانەنشینی کردووە و دواتر بەبیانوی ھەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی ھیتلەر خراوەتە زیندانەوە، لە ٢ نیسانی ١٩٧٢ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]