غەزان خان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سوڵتان مەحموود غەزان خان یەکێکە لەو پیاوە موغانەی کە لە ئەبسکون لە ٢٩ی ساڵی ٦٧٠ی کۆچی لەدایک بووە. لە تەمەنی سێ ساڵییەوە لەگەڵ باپیری ئاباغا ژیاوە. غەزان خان لە ساڵی ٦٨٤ی کۆچی لەسەر فەرمانی ئاباغا، ڕادەستی بەخشیانیان کرد بۆ ئەوەی فێرکارییەکانی بوودایی بە باشی فێربێت. لە ساڵی ١٢٨٥ی کۆچی دا بەرپرسی پارێزگاکانی خوراسان و مازەندەران و قومس بووە؛ ھەروەھا ئەمیر نەورۆز جێگری بوو لە خوراسان. ئەمیر نەورۆز لە «زو حیجە» ساڵی ٦٨٧ی کۆچی. یاخیبوون لە دژی غەزان دەستی پێکرد و ھەندێک پیاوماقوڵی لەگەڵ خۆی برد و شەڕێکی لە دژی غەزان ڕێکخست. لە سەرەتاوە سەرکەوتوو بوو، بەڵام کاتێک سەرنجی سوپای بەیدو و جەنەڕاڵەکانی تری موغەکانی دا، بە باشتر زانی ئاشتی بکاتەوە و شەڕ ڕابگرێت و سوڵتانیش لێی خۆش بوو.

لە ساڵی ٦٩٤ی کۆچی. بەیدوخان لەگەڵ گیخاتوو دەچێتە شەڕەوە، بەڵام دەسەڵاتی ئەوەندەی نەبوو کە درێژە بەو شەڕە بدات، بۆیە داوای لە غەزان خان کرد بەرەو پایتەخت بڕوات و ببێتە موغڵخان. کاتێک غەزان گەیشتە نزیک تاران، بۆی دەرکەوت کە بەیدو بە شێوەیەکی شەخسی دەستی بەسەر حکوومەتدا گرتووە و پەشیمانە لە بانگێشتەکەی غەزان، بۆیە بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ خوراسان و لەوێ لە ڕێگای گیلان چاوی بە سەدر جەھان، وەزیری پێشووی بەیدو کەوت. موقتەدا سەدر جەھان پێشنیاری غەزان دەکات کە بە ھاوکاری ئەو بەیدو شکست بھێنێت، بەڵام مەرجەکانی بۆ ئەم ھاوپەیمانییە دەخاتە ڕوو کە یەکێک لەوانە موسڵمانبوونی غەزان خان بوو. سوڵتان مەرجەکانی سەدرجەھان قبوڵ دەکات و شەڕەکەی دەست پێدەکات، بەیدو لە ٢٣ی ذو قەدە ٦٩٤ی کۆچی. لە شاری نەخچیڤان لەلایەن ئەمیر نەورۆزەوە کوژراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Ghazan»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.