عەلی کوڕی ڕیزوان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عەلی بن ڕیزوانەوە ڕەوانە کراوە)
ئەبولحەسەن کوڕی ڕیزاون کوڕی عەلی کوڕی جەعفەر
لەدایکبوونجیزە، قاھیرە
مردنساڵی ٤٣٥ کۆچی/١٠٦١ زایینی
نیشتەجێمیسر
سەردەمدەوڵەتی فاتیمی
نەتەوەعەرەب
بواری زانستیپزیشکی، گەردونناسی

پزیشک و فەیلەسوف و گەردونناسی موسڵمانی عەرەبی میسری ئەبولحەسەن کوڕی ڕیزاون کوڕی عەلی کوڕی جەعفەر لە جیزە نزیک قاھیرە لە دایک بووە لە کۆتاییەکانی سەدەی چوارەمی کۆچی و لە ساڵی ٤٣٥ کۆچی/١٠٦١ زایینی کۆچی دوایی دوایی کردووە. چەن کتیبێکی گالێنی شەرح کردووە.

ژیان[دەستکاری]

ئەو سەبارەت بەخۆی وتویەتی: «من شەش ساڵان بووم دەستم بە خوێندن کرد، دوای ئەوە بووم بە دە ساڵان چووم بۆ شار و خوێندم، دوای ئەوەی چواردە ساڵ مامەوە زانستی پزیشکی و فەلسەفە بەدەست ھێنا، پارەشم نەبوو سەرفی بکەم، بۆیە فێربوون و خوێندنم زۆر قوڕس بوو، من جارێک سەرقاڵ بووم بە بابەتەکانی ئەستێرە و جارێکیش بە پزیشکی و جارێکیش بە پەروەردە، سەرەڕای ئەوەش من ھەر ھەوڵم دەدا بۆ فێربوون تا ٣٢ ساڵی کەمن تێیدا بە پزیشکی بەناوبانگ بووم و بەشی خۆم بەدەست دەھێنا بەمە...»

بیروڕاکانی سەبارەت بە پزیشک[دەستکاری]

ئیبن ڕیزوان چەند کاردانەوەیەکی ھەبوو سەبارەت بە ھەڵسوکەوتی ئەوکاتی پزیشکان، بەڕای ئەو پزیشک پێویستە ٧ خاڵی تێدا بەدی بکرێ:

  1. پێویستە بە ڕەوشت بێت و زیرەک و بینینێکی باشی ھەبێت و عاقڵ بێت...
  2. پێویستە جلێکی باشی لەبەر بێت، بۆنی خۆش بێت، جەستە و جلەکانی پاک و خاوێن بن.
  3. پێویستە بێدەنگ بێت بەرامبەر نھێنیەکانی نەخۆش و باسی نەخۆشیەکانی نەکات.
  4. دەبێت چارەسەری نەخۆشەکانی پێ خۆشتر بێت لەوەی کە نرخەکەی پێ خۆشبێت، ھەروەھا چارەسەری ھەژاری پێ لە چارەسەری دەولەمەند پێ خۆشتر بێت.
  5. دەبێت خەمخۆر بێت سەبارەت بەوەی کە زیاتر فێر ببێت بۆ سوود گەیاندن بە خەڵکی.
  6. پێویستە جەستە و چاوی ساغ بێت، ڕاستگۆ بێت، ھیچ شتێکی بە مێشک دا نەیەت سەبارەت بە بابەتەکانی ئافرەتان و ئەو شتانەی بینیویەتی لە ماڵان...
  7. جێباوەڕ بێت، باسی گیراوەی بکوژ و ژەھراوی نەکات و کەس فێر نەکات، چارەسەری دوژمنەکەی بکات ھەروەک چۆن چارەسەری خۆشەویستەکەی دەکات.

گەردونناسی[دەستکاری]

تایبەتیەکەی لەوەدل دەگەڕیتەوە بۆ تۆمار کردنی ڕووداوێک، کە لە ڕۆژی ٣٠ ئەپرێل ساڵی ١١٦ تەقینەوەیەکی ئەستێرەیەیی گەورە ڕوویدا کە لە زۆر لە شوێنەکانی جیھان بینرا و زانایانی گەردوون لە چین و یابان و سویسرا و ئەمریکای باکوور، ھەروا ئیبن ڕیزوانیش تۆماری کردووە و باسی لێوە کردووە، قەبارەکەی و شوێنەکەی و زۆری درەوشانەوەکەی بە بەراورد لەگەڵ ھەیڤ و زوھرە، زۆر بە وردی باسی لێوە کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]